هاتووچۆی بازرگانی لە مەرزی کێلێ دەستیپێکردەوە
دوای ئەوەی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هاتووچۆی بازرگانی لە مەرزی کێلێ وەستا، بەرێوەبەری گومرگی راپەڕین دەڵێت، لە ئێستادا هتووچۆی بازرگانی لە مەرزەکە دەستیپێکردووەتەوە.
حەج و عومرەی عێراق دەڵێت، تەواوی حاجیانی عێراق بە پلانێکی بەپەلە و خێرا لەرێگای وشکانییەوە گەڕێندرانەوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەڵێت، پێویستە عێراق خۆی بەدوور بگرێت لە هەرمەترسیەك و دەشڵێت، پێویستە سەروەری و ئایندەی گەلی عێراق بکرێتە ئامانج.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەڵێت، کێشەی نەبوونی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی سنووری سلێمانی بەردەوامە، وتیشی، دەرمانی پێویستی دژە گەستن لە نەخۆشخانەکاندا نییە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە، دەشڵێت، سبەینێ ئەگەری خۆڵبارینێکی کەم هەیە.
سبەینێ ماوەی قەدەغەی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت، وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت، راوکردن بە کارەبا و ماددە ژەهراوییەکان و تەقەمەنی قەدەغەیە.
٥٠ رۆژە مووچەخۆرانى هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و حکومەتى ماوەبەسەرچووش چاوەروانى دادگای فیدراڵییە و وا بڕیارە ئەمڕۆ دادگاکە لەسەر مووچەی هەرێم کۆببێتەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت فەرمانێکی وەلائی بۆ خەرجکردنی مووچەی هەرێم دەربکات.
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، عێراق بەردەوامە لە کارکردن بۆ کەمکردنەوەی سوتاندنی غاز و وتیشی، کۆمەڵێک گرێبەستی گرنگیان لەبەردەستدایە لەسەر کێڵگە غازییەکان کە عێراق لە وڵاتێکی هاوردەکارەوە دەکاتە وڵاتێکی هەناردەکاری غاز.
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە حەوتەم رۆژدا بەردەوامە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی لە تاران ئەنجامدا و ناوەندێکی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بۆردومانکرد، لەبەرامبەردا ئێران هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەیەک لە تەلئەبیب.
حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بەتایبەتی ئەوانەی بەنیازی ئەنجامدانی گەشتی عومرەن بۆ وڵاتی سعودییە، بڕیاریانداوە تا شەڕی ئێران و ئیسرائیل بەردەوام بێت، گەشتی عومرە لە رێگەی ئاسمانی و وشكانی دەستپێنەكەوە.
مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران، پەیامێکى بهپهله بڵاودهكاتهوه و دەڵێت، داوا لە هەموو لایەنە نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئیسلامی دەکات کاربکەن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.
سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێشێلكردنی سەروەریی خاكی عێراق رەتدەكاتەوە و دەڵێت، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵیان هەبێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکان.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢٢ دۆلار نزمبووەتەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٦٨١ هەزار دینارە.
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت ٨٪ بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی لە بەرزیدا جێگیربووە.
بەپێی ئاماری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، کە چاودێری چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات، ئیسرائیل پێگەی ئەتۆمی بوشەهر و ئیسفەهانی نەکردووەتە ئامانج، هەروەها پشتڕاستی نەکردووەتەوە کە دامەزراوەکانی ئەراک و فۆردۆی کردووەتە ئامانج یاخود نا.
حهج و عومرهی ههرێم دەڵێت، بهرنامه و رێنمایی نوێ تایبهت به گهشتی عومره دهردهكهن و هیچ كۆمپانیایهكیش بۆی نیه تاوهكو بهشێوهی فهرمی گرێبهست رادهگهیهنن، ریكلام و بانگهشه بكات.
کاروباری مینی گەرمیان دەڵێت، لە کێڵگەیەکی مین سەر بە گوندی پاریاوڵەی بچوک لە ناحیەی پێباز، چالاکییەکی لەناوبردنی مین بەڕێوەدەچێت و داوا لە هاوڵاتییان بە مەبەستی سەلامەتی گیانیان، دووربن لەو ناوچەیە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەودا بیروڕا دەگۆڕینەوە تا بزانین چ هەنگاوێک بنێین و لە کۆتا خولەکەکانمدا بڕیاری خۆم دەدەم". دەشڵێت، "دەرگای دانووستانمان بە رووی ئێراندا دانەخستووە".
سەرۆك وەزیرانی عێراق كارگەیەكی دروستكردنی ئاردی سفری كردەوە كە دەتوانێت ساڵانە یەك ملیۆن تەن ئارد بەرهەمبهێنێت.
دژەتیرۆری پارتی تێكشكاندن و خستنەخوارەوەی درۆنێكی بۆمبڕێژكراوی لە نزیك گوندی شێراوای هەولێر راگەیاند و دەشڵێت، هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نەكەوتووەتەوە.
بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەکانی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "هێرش دەکەینە سەر چەکی ئەتۆمی و مووشەک و بارەگا سەربازییەکانی ئێران". دەشڵێت، هیچ کاتێ ئیسرائیل هێندەی ئێستا بەهێز نەبووە.
وهزیری دهرهوهی عێراق، لهگهڵ هاوتا میسڕییهكهی، پهرهسهندنهكانی ناوچهكهیان تاوتوێكرد و داوای كۆبوونهوهی بهپهلهی وهزیرانی دهرهوهی عهرهبی كرد بۆ ههماههنگی ههڵوێستهكان و رووبهڕووبوونهوهی ئاستهنگهكان.
جێگری بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، خۆراکی پێویست لە کۆگاکاندا هەیە و نرخەکانیان لە بازاڕدا بەرزنابێتەوە وتیشی، هەر لایەنێک نرخی ماددە خۆراکییەکان بەرزبکاتەوە سزادەدرێت.
دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە ئێران شاندێکی بە مەبەستی دانووستان ناردووە بۆ عوممان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەم هەواڵەی رەتکردەوە.
دەستەی نیشتمانی بۆ چاودێریی ئەتۆمی و تیشکدانەوەی عێراق دەڵێت، ژووری ئۆپراسیۆنی شانەی قەیرانەکان لەلایەن ژمارەیەک وڵاتى عەرەبییەوە پێکهێنراوە لەپێناو ئامادەباشی بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی ئەتۆمی و بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکەی.
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا وتی، ئێران داوای دانوستاندنی کردووە، بەڵام قسەی ئەو لەبارەی ئێران خۆ بەدەستەوەدانی بێ مەرجە. ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا شاندێکی ئێران بە مەبەستی دانوستان گەیشتنە عوممان.
وەزارەتی ڕۆشنبیری دەڵێت، ئەوەی هەواڵی بێ بنەما و ترس و تۆقاندن بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی هەرێم بڵاوبکاتەوە رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "کەس نازانێت لەبارەی ئێران چی دەکەم، ئێران داوای دانوستاندنی کردووە، بەڵام قسەی من لەبارەی ئێران خۆ بەدەستەوەدانی بێ مەرجە"، دەشڵێت، "ناتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم ئایا ئەمریکا ئێران بۆردومان دەکات یان نا".
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، شەڕی بەردەوامی ئێران و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق نابێت و پرۆسەی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.