ناوی پێنج هەزار کەس بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاوکرایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، ناوی پێنج هەزار و ٥٠١ کەس بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە.
یەکەم منداڵی کورد لە وڵاتی سعودیە لە دایکبوو، بەرپرسی نوسینگەی حەج و عومرەی سۆرانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، ژنەکە خەڵکی ناوچەی خەلیفانە و لە نەخۆشخانەیەکی شاری مەدینە منداڵەکەی لە دایک بووە و منداڵەکەشیان ناوناوە (محەمەد).
نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٢ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم لە سعودیەوە بەڕێدەکەون بۆ هەرێم.
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە عێراق دەڵێت، نووسراوەكەی وەزیری دارایی عێراق هەڵەی زۆری تێدایە. دەشڵێت، چاوەڕواندەكرێت دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر ئەو بابەتە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوە بکات.
بەڕێوەبەری سایلۆی کەرکوک دەڵێت، بڕی ئەو گەنمەی دەخرێتە بازاڕەوە گەیشتووەتە نزیکەی ١٧٠ هەزار تەن و پێشبینیش دەکرێت لە ماوەی وەرزی ئێستادا بگاتە ٥٠٠ هەزار تەن.
دوای ئەوەی پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو ئێران و ئەمریکا بە گرژییەکى تونددا تێپەڕى، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو دانوستانەکانى نێوان هەردوو وڵات لە عوممان دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی خشتەی رۆژە فەرمییەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی کارکردنە بە منداڵان.
کەشناسی عێراق دەڵێت، سبەینێ شەپۆلێکی گەرمای بەتین روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات. کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەری کەمیک تاوە باران و بروسکە هەیە.
بەپێی راگەیەنراوێك كە وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هاوكاریی هاوپەیمانان بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت.
بەشێکی فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان کرد و دەڵێن تا مووچەکانیان پێنەدرێت بایکۆت ناشکێنن.
لە ئەمڕۆوە سایلۆی هەولێر دەست بەوەرگرتنی بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران دەکات، بەڕێوەبەری سایلۆکەش دەڵێت، جوتیاران ماوەی ٤٥ رۆژیان لەبەردەستدایە بۆ رادەستکردنی گەنمەکەیان.
شەوی رابردوو لە بەردەڕەشی سنووری شاری دهۆک تەقە لە ئۆتۆمبێلێک کراوە و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
لە ئەمڕۆوە گەڕانەوەی حاجییان بە رێگای وشکانی بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و ١٤ـی مانگیش دەست بە گەراندنەوەی ئەو حاجییانە دەکرێت کە بە رێگای ئاسمانی سەردانی سعودیەیان کردبوو.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٦٦٩ هەزار دینارە.
بڕیاری كشاندنهوهی كارمهندانی باڵیۆزخانهی ئهمریكا له وڵاتانی رۆژههڵاتی ناوهڕاست، نرخی نهوتی له بازاڕهكانی جیهاندا به رێژهی ٥٪ بهرزكردهوه و نرخی بەرمیلێک لە نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٩ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی چوار دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئاوسانی سک له ئهنجامی کۆبۆنهوهی غازات ڕوودهدات، له کاتی ههرسکردنی خواردن بڕێکی دیاریکراو له گازی ههمهجۆر دروست دهبێت و شتێکی ئاساییه بهڵام ههر کاتێک بڕێکی زیاتر دروست بێت ئهوا ئاوسانی سکی لێ دهکهوێتهوه.
بڕیاری كشاندنهوهی كارمهندانی باڵیۆزخانهی ئهمریكا له وڵاتانی رۆژههڵاتی ناوهڕاست، نرخی نهوتی له بازاڕهكانی جیهاندا به ڕێژهی ٥٪ بهرزكردهوه.
بهرپرسێک له حكومهتی عێراق دەڵێت، گواستنهوهی ههندێك له كارمهندانی ناپێویست له باڵیۆزخانهی ئهمریكا له بهغدا پهیوهندی به رێكارهكانی تایبهت به بوونی ئهمریكاوه ههیه له ناوچهكهدا و ئهو رێكارانهش تهنها عێراق ناگرنهوه.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئاماری بوومەلەرزە تۆمارکراوەکانی لە مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە.
بڕیارە سبەینێ دەرگای سایلۆی هەولێر بەڕووی جوتیاراندا بکرێتەوە و دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر بکرێت.
ئاژانسی رۆیتهرز دەڵێت، باڵیۆزخانهی ئهمریكا له عێراق ئامادهكاری دهكات بۆ بهجێهێشتنی عێراق بههۆی زیادبوونی مهترسییه ئهمنییهكانهوه، هاوکات وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقیش دەڵێت، هیچ راستییەک لە هەواڵی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا نییە.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، نزیکەی ١٨٨ هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ پۆستی فەرمانبەری هەڵبژاردن، دەشڵێت، پێویستیان بە نزیکەی ٢٥٠ هەزار کارمەند بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن هەیە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەڵێت، شەش فڕۆکەخانەی عێراق بە پرۆژەی 'رێگای گەشەپێدانەوە' دەبەسترێنەوە، کە سێ لەو فڕۆکەخانانە نوێن.
ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵی عێراق دەڵێت، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا نزیکەی ٢٧٧ هەزار کەسیان دامەزراندووە. دەشڵێت، لە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی نۆ هەزار دەرچووی دیکە.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، دوو تۆمەتبار بە پارەی ساختەوە دەستگیرکران کە پارەکەیان لە دەرەوەی هەرێم هێناوە و ویستویانە لە بازاڕ ساغی بکەنەوە و بڕەکەت ملیۆنێک و ١٢٥ هەزار دینار بووە.
پەروەردەی هەرێم دەڵێت، سەرجەم قوتابییانی پۆلی ٩ـی بنەڕەتی ماوەکان بۆ خولی دووەم، لە رێگایی لینکی تایبەتی وەزارەتەوە دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی بزانن، دەشڵێت، داواکارین رۆژێک پێش تاقیکردنەوەکان سەردانی قوتابخانەکان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان.
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیاری راگرتنی مووچە پێچەوانەی یاسا و دەستوورە و دەشڵێت، بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە، کە پێویستە مووچە تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان نەکرێت.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ چین گەیشتووەتە رێککەوتنێکی بازرگانی نوێ و بەپێی ئەو رێککەوتنە موگناتیس و کانزای زەوی دەگمەن لەو وڵاتە هاوردە دەکات، دەشڵێت، باجێکی ٥٥٪ـی لەسەر هاوردەکردنی کاڵای چینی دەسپێنرێت.
پەرلەمانی عێراق رهتیكردهوه كه پاداشتی كۆتایی هاتنی خزمهت به بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار بۆ پهرلهمانتاران خهرجبكرێت.