پەیامێک لە شاسوار عەبدولواحیدەوە بۆ پارتی و لایەنەکانی دیکە
ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، هێزەکانیان توانیویانە شکست بە هەوڵێکی ساغکردنەوەی بڕێکی زۆر دۆلاری ساختە بهێنن و تۆمەتبارێکیش دەستگیر بکەن.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی توانیویەتی زۆربەی ئامانجە سەربازییەکانی لە ناو خاکی ئێراندا بپێکێت و دەشڵێت، "دەتوانین بڵێین سەرجەم ئامانجەکانی ئێمە بەدیهاتوون".
كەمێك پێش ئێستا لەدوو هێرشی جیاوازدا، فڕۆكەخانەی كەركوك و بارەگایەکی حەشدی شەعبی لەنزیك فڕۆكەخانە کرانە ئامانج.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، "بە ئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و بە توندی ئیدانەی دەکەین".
شاسوار عەبدولواحید لە پەیامێکیدا بۆ پارتی و حزبەکانی تر رایگەیاند، ئەوەی دژی رێککەوتنەکەی نەوەی نوێ و یەکێتییە تەنها پارتی و ئەو حزبانەیە کە سەر بە پارتین. جەختیشی کردەوە، نەوەی نوێ ئەم رێککەوتنەی بۆ خزمەتی خەڵکە و هەرچییەکیش پێی بکرێت دەیکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر ماڵەکەی لە شاری دهۆک. هاوکات فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی لێکۆڵینەوەی دا بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست لە دژیان.
چاوگێک لە تەندروستی خانەقین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەختیاریی، منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ بەهۆی لافاوەوە خنکاوە و لە ئێستادا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خانەقینە.
کەشناسیی هەرێم ئاماری بڕی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە تەوێڵەی سنووری هەڵەبجە زۆرترین باران باریوە کە ٨٤ ملمە.
جێگری یهكهمی سهرۆكی پهرلهمانی عێراق دەڵێت، لهم ههفتهیهدا لهگهڵ سهرۆكی فراكسیۆنهكان كۆدهبنهوه بۆ رێككهوتن لهسهر دیاریكردنی وادهی دانیشتنی ههڵبژاردنی سهرۆك كۆمار.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، سبەی دەوامی فەرمیی ئاسایی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە و فەرمانبەران بە دەوامی ئاسایی خۆیانەوە بەتەواوی پابەند دەبن.
سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی نەورۆزەوە ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی کرد و ئاماژەی بەوەکردووە، "داوا لە خودا دەکەم ئەم نەورۆزە ببێتە مایەی بەهێزکردنی بەهاکانی ئاشتی و شکۆی مرۆڤ و ساڵی نوێ پڕ لە خێر و خۆشی بێت".
دهستهی فڕۆكهوانیی مهدهنی عێراق بڕیاریدا ماوهی داخستنی ئاسمانی عێراق به رووی گهشتی فڕۆكهكان بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیكه درێژ بكاتهوه.
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە کێڵگەی نەوتی مەجنوون لە پارێزگای بەسرە کەوتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ بکەوێتەوە.
ئەمڕۆ دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و سەرجەم ئەو کەسانەى پێشتر سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنى نەوت، ١٠٠ لیتر نەوتیان بە ٣١ هەزار دینار پێدەدرێت.
وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن بەرپرسیارێتیی یەکەم هێرشی مووشەکیی گرووپەکەی بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل وەک پاڵپشتییەک بۆ ئێران و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە لەئەستۆ دەگرێت و هەڕەشەی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانیش دەکات.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی ناوچەکە هەوری تەواو دەبێت و بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا بەردەوام دەبێت.
کەمێک پێش ئێستا بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر دهۆک، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە خرایەخوارەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی خشتەی نوێی کارکردنی مۆلیدەکانی بۆ هاووڵاتییان راگەیاند و بەپێی خشتە نوێیەکەش، گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبادا کراوە.
شەڕ لە ناوچەکە بەردەوامە و ئەمڕۆ ئێران زنجیرەی ٨٤ـی موشەک و درۆنەکانی ئاڕاستەی ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کرد و سیستمیت بەرگریی یسرائیلی کردە ئامانج و ئیسرائیلیش ئەمڕۆ چەندین ناوچەی پیشەسازیی لە ئێران کردە ئامانج. هاوکات وڵاتانی G7 لەبارەی جەنگەوە کۆبوونەوە و داوای وەستاندنی شەڕیان کرد.
بەڕێوبەرایەتیی ئاوی کۆیە رایگەیاند، سەرجەم پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە کە ئاو بۆ شاری کۆیە و گوندەکانی دەورووبەری دابین دەکەن وەستێنراون.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، هەر بەخێوکارێکی قوتابی ئەگەر نەیەوێت منداڵەکەی لە پۆلی فیزیکیی قوتابخانەدا ئامادە بێت، (نەهاتن - غیابات)ی لەسەر تۆمار ناکرێت و دەتوانێت لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندنی سیستمی وەزارەتی پەروەردەدا، سوود لە پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت.
گەڕان بەدوای تەرمی ئەو دوو کەسەی لە کەرکوک و زاخۆ خنکاون بەردەوامە و تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە.
وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، رۆژی یەکشەممە دەوامی فەڕمی لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان دەستپێدەکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، بە كرداری دەتوانن بڵێن گۆڕانی رژێمی ئێران دەبینن، چونکە هەموویان مردوون و ئەمریکا جەنگەکەی بەتەواوەتی بردووەتەوە دژی ئێران.
لێپرسراوی بەشی پشکنین و بەدواداچوونی هەولێر رایگەیاند، سبەینێ لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست بە دابەشكردنی ٣٠ هەزار بتڵ غازی ماڵان دەکرێت بە سیستەمی کارتی ئەلکترۆنی.
هاتووچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و رایگەیاند، پردی گوندی قەڵا تەپزان ئاراستەی رۆیشتن بۆ سلێمانی بەشێکی کەمی زیانی بەرکەوتووە و بەوهۆیەوە پردەکە بووەتە یەک ئاڕاستە، لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی کارکردنن تێیدا.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت و هەندێک کات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بە شێوەی لێزمە باران دەبێت، پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە نزمتر دەبنەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، ٢٠٠ پەرلەمانتار واژۆی کۆکردووتەوە بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار جگە لە پارتی کە واژۆیان نەکردووە و نایانەوێت دانیشتن بکرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقدەڵێت، هەوڵی هەندێک لە گرووپە چەکدارەکان بۆ بڕیاردانی تاکلایەنە لە پرسی جەنگ و ئاشتی دا، هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر سەروەریی دەوڵەت و دەشڵێت، ئەنجامدانی چالاکیی جەنگی لەلایەن ئەم گرووپانەوە پێشێلکردنی دەستوورە.