ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی
وەزیری نوێی بەرگری ئێران کە تەنها دوای دوو رۆژ لە وەرگرتنی پۆستەکەی دوێنێ راگەیەندرا کە کوژراوە، بە بۆردومانی ئیسرائیل.
کارەبای سلێمانی دەڵێت، بهگوێرەی نرخی سوتهمهنی له بازاڕهكاندا بۆ مانگی دوو نرخی ههر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یهك ئهمپێر ٤٤ دینارە و ئەو نرخەش بۆ ئەو ناحیانەیە کە مۆلیدەکانیان کار دەکەن و هێشتا کارەبایان نەبووە بە پڕۆژەی روناکی.
دەستەی فڕۆکەوانیی عێراق دەڵێت، وادەی داخستی ئاسمانی عێراق بۆ ٧٢ کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە، بەگوێرەی پێشهاتەکان دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکە دەکرێتەوە و لە هەر نوێکارییەک راگەیەندراویان دەبێت.
شاندی باڵای نەوەی نوێ و یەکێتی بە سەرۆکایەتیی شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە.
قوباد تاڵەبانی لە دیوانی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی کۆبووە و وتی، لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم جەنگە و بە تەواوەتی بێلایەنی خۆی دەپارێزێت، بەڵام بەو حاڵەشەوە ئێستا کەوتوونەتە دۆخێکی نائاساییەوە و لە دەرەوەی خواست و ئیرادەی ئەوان، پریشکی جەنگەکە بەر هەرێمی کوردستانیش کەوتووە.
تەرمی سێ کرێکاری بەنگلادشی لە شوێنی مانەوەیان لە هەولێر دۆزرانەوە و بەپێی زانیارییەکان، هیچ ئاسەوارێکی چەقۆ و فیشەک بە جەستەیانەوە نیە.
چاوگێك بۆ ئێن ئاڕ تی، چاوگێك بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هێرشی درۆنی کراوەتە سەر بارەگای پارتی ئازادی کوردستان لە دێگەڵە و بەهۆیەوە کەسێك کوژراوە و سێ کەسیش برینداربوون.
چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، رێکارەکانی ناردنی مووچەی هەرێم تەواو کراون و رەنگە ئەمڕۆ یان سبەینێ پارە بنێرن.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، سبەینێ لە هەرێمی کوردستان دەکرێت بە پشووی فەڕمی بەهۆی ساڵیادی راپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١.
جارێکی تر شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە، شاسوار عەبدولواحید بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دەباشان لەگەڵ شاندی یەکێتی بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوە.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت تا کاتەکانی ئێوارە، لە شەودا کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز سەرەتا لەسەر بەشەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو نمە بارانی لەسەرخۆ دەست پێدەکات لەسەر ئەو ناوچانە، لەکاتەکانی شەو درەنگدا لەسەر سەرجەمی ناوچە سنووریەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و سنووری ئیدارەی سۆران بەفر بارینێکی کەم دەبێت.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان داوا دەکات، بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە و بەردەوامی شەڕ و ململانێکان، پشووی خوێندن درێژ بکرێتەوە تا کاتێکی نادیار.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی دوو رادەستی بەغدا کرا.
دوای پێنج رۆژ لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە پێنج هەزار و ١٣٩ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٢٣ هەزار دینارە.
لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەمڕۆش، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا کە نزیکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کراوەتە ئامانج و رووبەڕووی هێرشێکی درۆنی بووەوە.
فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەورەترین ئۆپراسیۆنی سەربازییان لە مێژووی هاوچەرخی ئەمریکادا ئەنجامداوە.
کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ دەڵێت، ئەنجومەنی شارەزایانی رابەری، موجتەبا خامنەیی (کوڕی عەلی خامنەیی) وەک رابەری نوێی کۆماری ئیسلامی هەڵبژاردووە.
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، "ئەمشەو بە درۆن گردی ریعایە لە ناوەندی شاری سلێمانی کرایە ئامانج، کە بە گردی یو ئێن ناسراوە و هێرشەکە هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە".
چاوگێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئێن ئاڕ تی وت، "لە کۆبوونەوەی ئەمشەویاندا رێککەوتن کراوە نوری مالیکی بکشێتەوە و کاندیدێکی تری سەرۆک وەزیران دیاریبکەین".
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، "داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بە هیچ شێوەیەک سەردانی ناوچەی بۆردومانکراوی گەڕەکی بەرانان مەکەن و رێگە بۆ تیمە فریاگوزارییەکان بکەنەوە".
کەمێک پێش ئێستا لە سلێمانی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا و چاوگێکیش دەڵێت، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بارەگای پێشووی یوئێن لە گەڕەکی بەرانان لە سلێمانی و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش دوو کەس برینداربوون.
وەزارەتی نەوتی عیراق دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت، سەرەڕای داخستنی گەرووی هورمز و راگرتنی هەناردەی نەوت، سەرجەم پاڵاوگەکان و وێستگەکانی دابەشکردنی سووتەمەنی بەردەوامن لە کارکردن و دەشڵێت، پێداویستییە ناوخۆییەکانی رۆژانە پڕدەکرێنەوە و بڕی زیادەش لە کۆگاکاندا هەڵدەگیرێت.
جارێکی تر بە مووشەک و درۆن چەند هێرشێک کرایە سەر هەولێر و تا ئەم کاتە نزیکەی حەوت هێرش لەلایەن سیستمی بەرگری هاوپەیمانانەوە خراوەتەخوارەوە و هاوکات لە چیای کۆڕەکیش تەنها ئەمڕۆ سێ جار بە درۆن هێرشکراوەتە سەر چیاکە.
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک ترهمپ دەرفەتێکی پێشکەش کرد بۆ تێگەیشتن لە ئامانجەکانی ئەمریکا و گفتوگۆکردن لەسەر پشتگیری هاوبەش بۆ بنیاتنانی هاوبەشییەکی بەهێزی لە نێوان ئەمریکا و عێراق".
دوای زیاتر دوو هەفتە لە دواخستنی، داریی هەرێم دەڵێت، سبەی ١٢٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی دوو دەخەنە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، دۆخی ناوچەکە تادێت بەرەو خراپتر دەچێت و دەشڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەن تاوەکو خوێنی زیاتر نەڕژێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، "حکومەت بە توندی و بە هەموو هێزییەوە رووبەڕووی هەر هەوڵێک دەبێتەوە کە ئامانجی تێوەگلاندنی عێراق بێت لە ململانێکاندا، چونکە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی عێراق لە سەرووی هەموو شتێکەوەن."
قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت دەڵێت، وا بڕیارە ئەمشەو مۆلیدە ئەهلییەکان بخرێنەوە کار بەڵام سیستمی پارە وەرگرتن گۆڕاوە بۆ پێشەکی.
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ناوچەكە كرد و جەختیان کردەوە لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی هاوبەش بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.