شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر حکومەت هەڵنەبژێردرێتەوە و پەرلەمان کۆنەبێتەوە؛ ئەم هەرێمەی ئێستا نامێنێت
لە دهۆك بڕیار درا بە كارەبای نیشتیمانی و مۆلیدە ٢٤ كاتژمێر كارەبا بدرێتە هاوڵاتیان و ئەمپێری بە ١٢ هەزار بێت، هاوكات لە هەولێر ئەمپێرێك بە ١٥ هەزار دیاری كراوە بۆ ٣٠٠ كاتژمێر كارەبای مۆلیدە.
شاسوار عەبدولواحید لە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتی دەڵێت، "داوای دامەزراندنی گەنجان و هەلی کار و سلفەی زەواج و پێشینیەی نیشتەجێبوونمان کردووە و هەروەها داوای گەڕاندنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و پاشەکەوتی مووچەمان کردووە، هاوکات ئەگەر حکومەت هەڵنەبژێردرێتەوە و پەرلەمان کۆنەبێتەوە ئەم هەرێمەی ئێستا نامێنێت ".
دهستهی فڕۆكهوانیی مهدهنی عێراق بڕیاریدا ماوهی داخستنی ئاسمانی عێراق به رووی گهشتی فڕۆكهكان بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیكه درێژ بكاتهوه.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو مافی داوە بە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا کە وانە بە شێوازی ئۆنلاین بڵێنەوە، بەڵام خوێندنی ئۆنلاین لە هەرێم کۆمەڵیک ئاستەنگ و گرفتی هاتووەتە بەردەم.
پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن لە سندوقی خێری مزگەوتێک و بردنی پارەی قاسەی گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران.
پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، سبەینێ دەکرێتە پشوو بۆ هاوڵاتییانی پێکهاتەی مەسیحی (کلدان، ئاشووری و سریانی)، بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری (ئەکیتۆ)، و بڕیاریشدراوە رۆژی پێنجشەممە لە سەرجەم فەرمانگە، قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگاکە بێتە پشووی فەرمی.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، بەهۆی سیاسەتی ئێستاوە مووچە و دەرماڵەی چاودێری کۆمەڵایەتی مسۆگەر کراوە هەروەها، مسۆگەرکردنی مووچە و خەرجییەکان لەم دۆخە نا سەقامگیرەدا کاری لە پێشینەیانە.
بۆردوومانی ئێران و هێرشە مووشەکییەکانی بە ئاراستەی ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو بەردەوامن و تەندروستی ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی موشەکێک لە تەلئەبیب شەش کەس برینداربونە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلی چڕى باران بارین کۆتایی هاتووە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و، سبەینێ کەشێکی بەهاری دەبێت.
ئۆجەلان دەڵێت لە شەڕى ئێران و ئیسرائیل سێ هێڵ روون بووەتەوە و ئەوان لەگەڵ هێڵى سێیەمدان، شەڕەکە جارێکی تر شەرعییەتیدا بە پرۆسەی ئاشتی کە لە تورکیا دەستیان پێکردووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، سبەینێ بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری - بابلی کلدانی لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەڕمییە.
چاوگێک لە بەغدا بە ئێن ئاڕتی وت، دوای رادەست کردنی لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی رێکارەکان دەستیپێکردووە و هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێم دەنێرن.
ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی کوەیت (کۆنا) رایگەیاند، هێرشێکی ئێران بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەکی نەوتی کوەیتی لە بەندەری دوبەی و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، شەڕی دژی ئێران زیاتر لە نیوەی ئامانجەکانی بەدیهێناوە و هیچ وادەیەکیش بۆ کۆتاییهاتنی دیاری نەكراوە.
شەوی رابردوو هێرشەکان بۆسەر هەرێم چڕتر بوون و شەش جار بە درۆن و موشەک هێرشکرایەسەر سلێمانی و لە سنووری هەولێریش بە درۆن هێرشکرا و تێکشکێندرا، دەزگای ئاسایشیش رایگەیاند، هێرشەکان زیانی گیانیان نەبووە.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە چوار هەزار و ٥٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٢٩ هەزار دینارە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوت بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١١٣ دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هێرش کردنە سەر ژێرخانی وزەی ئێران، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
پۆلیسی هەولێر، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد کە بەهۆی شەڕەتەقەی نێوان دوو بنەماڵە لە ناحیەی کەورگۆسک، شەش کەس کوژراوب و سێ کەسی تریش بریندار بوون.
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و کۆتایی ئەم هەفتەیەش بە کەڵکی گەشت و سەیران نایەن.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشداریی دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و دەڵێت، هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر وڵاتەکەی بە چەندین گورزی پێچەوانە وەڵام دەدرێتەوە.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمریکا جەختیانکردەوە، پێویستە هەماهەنگییەکان و پاراستنی ژێرخانی وزەی هەرێم بەردەوامبێت و هێرشەکانی سەر هەرێم بوەستێندرێت.
سکرتێری حزبی شیوعی دەڵێت، هیچ دەسەڵاتێک شەرعییەتی نییە ئەگەر نەتوانێت مووچە و خزمەتگوزاری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ گەلەکەی دابین بکات.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، سبەینێ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی زياتر لە بڕی ٣٠ هەزار بوتڵ غازی ماڵان بە سیستەمی کارتی ئەلیکترۆنی
وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، جەنگی دژ بە ئێران بەرەو قۆناغی کۆتایی دەچێت و تەنیا چەند هەفتەیەکی کەم لەو چوارچێوە کاتییەی بۆی دیاریکراوە ماوە.
سهرۆك كۆماری توركیا له پهیوهندییهكی تهلهفۆنیدا لهگهڵ نێچیرڤان بارزانی، بهتوندی ئیدانهی هێرشه درۆنییهكهی بۆ سهر ماڵی نێچیرڤان بارزانی له دهۆك كرد و رایگهیاند، وڵاتهكهی به بایهخێكی زۆرهوه له ئارامی و سهقامگیریی عێراق و ههرێمی كوردستان دهڕوانێت.
کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە سلێمانی بیسترا و دەزگای ئاسایشی هەرێمیش دەڵێت، بە درۆن هێرشکراوەتەسەر گردی ریعایە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
روانگەی ئیکۆ عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، رۆژانە نزیکەی ٣٦٠ هەزار دۆلار زیان بە عێراق دەگات، دەشڵێت، مانگانە دەکاتە ١٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرای کرد، مووشەکێکی بالیستی کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کرابوو و هاتبووە ناو کایەی ئاسمانیی تورکیا، لەلایەن سیستەمی بەرگریی ناتۆوە تێکشکێندراوە.
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بە شێوەیەکی فەرمی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی کەرکووکی بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا ڕاگەیاند.
هاتووچۆی سلێمانی مۆڵەتی ٣٠ رۆژ دەداتە ئەو کەسانەی ژمارەی دڵخوازیان کڕیوە یان داوایان کردووە و تا ئێستا مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە.