وادەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاریکرا
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئازار و دەرخستەی کۆتایی بۆ مانگی شوبات رادەستی بەغدا دەکەن، بەڵام تا ئێستا ١٢٠ ملیارەکەی رادەستنەکردووە.
هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەردەوامە و شەوی رابردوو بە چڕی بۆردومانی شارەکانی تاران و شیراز و ئەسفەهان و ورمێ و بەندەر عەباسیان کرد، سوپای پاسدارانیش رایگەیاند، بە مووشەکی بالیستی ناوچەیەکی پیشەسازیان لە بئر سەبع کردۆتە ئامانج پیشەسازیان لە بێرشەبا کردە ئامانج.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رۆژی ١١ـی نیسانی بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرد.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵـی ئەمریکی رایگەیاند، بەمەبەستی گواستنەوەی زیاتر لە ٤٥٠ هەزار کیلۆ یۆرانیۆمی پیتێنراو، ئەمریکا بژاردەی ناردنی هێزی تایبەت بۆ ناو خاکی ئێران تاوتوێ دەکات.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوت بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١١٥ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هێرش کردنە سەر ژێرخانی وزەی ئێران، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
سەرۆکی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی هەشتی نیسان وەك دوا وادە دیاریكراوە بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆككۆمارو سەرۆکوەزیران.
زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین سەرجەم تاقیکردنەوەکان دواخران و هەموو ئەو وانانەی تیۆرین بە ئۆنلاین و ئەلکترۆنی دەخوێندرێن.
بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی ئاگادارییەک ئاڕاستەی خوێندکاران دەکات و رایگەیاند، لەسەر بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی خوێندکاران، بڕیاردرا سەرجەم بەشەناوخۆییەکان لە کاتژمێر ١٠ـی سبەینێوە چۆڵ بکرێن.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بڕیاری دا لە ئەمڕۆوە قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە هەڵبگیرێت.
کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئاسمانی سلێمانی بیسترا و وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمیش رایگەیاند، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بارەگای پێشووی یوئێن و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن، بڕیاردار بە راگرتنی دەوام لە سبەینێوە، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل ڕادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەموو قۆناغەکان، و خوێندن تەنیا بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی پێشمەرگە تەواوی پێشمەرگە و ئەفسەران ئاگادار دەکاتەوە لە پێدانی زانیاری بە دەزگاکانی راگەیاندن و دەڵێت، پێدانی زانیاری بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئاسمانی هەولێر بیسترا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشێکی درۆنی لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنراوە.
لە دوو نوسراوی جیاوازدا کە ئاراستەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کراون، هەریەکە لە مەسعود بارزانی و شاسوار عەبدولواحید تایبەت بە بابەتی دەستنیشانکردنی کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ناکۆکن. سەرۆکی پارتی داوادەکات هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دوابخرێت. سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێش داوادەکات بەزووترین کات کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.
سهرۆكایهتی پهرلهمانی عێراق رایگەیاند، دوای كۆبوونهوهی چاوهڕوانكراو لهگهڵ سهرۆكی فراكسیۆنهكان، وادهی دانیشتنی پهرلهمان بۆ ههڵبژاردنی سهرۆك كۆمار دیاری دهكرێت.
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا سوپاسی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی و گەلی عێراقی کرد بۆ هەڵوێستە راشکاوەکانیان لە دژی ئەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر ئێران و پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی لەم دۆخە هەستیارەدا.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، پێویستە لیستی ناوی سەرجەم ئەو هاوڵاتییانەی لە هێرشەکانی سەر هەولێر زەرەرمەند بوون ئامادەبکرێت و وتیشی، پێویستە حکومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی بۆردومانەکان بکاتەوە.
وهزارهتی دارایی ههرێم رایگهیاند، ئێوارهی ئهمڕۆ یهكشهممه، لیستی مووچهی مانگی سێی مووچهخۆران و راپۆرتی تهرازوی پێداچوونهوهی مانگی رابردوو رهوانهی بهغدا دهكرێت.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن یان درێژکردنەوەی پشوو نەدراوە و بڕیارە ئەمشەو کۆبوونەوە لە نێوان وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ژووری ئۆپەراسیۆنەکان بکرێت و بڕیاری کۆتایی بدرێت.
ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر پلان و میکانیزمی کارکردنی بۆ مانگی داهاتوو راگەیاند، کە بریتییە لە ٣٠٠ کاتژمێر کارپێکردن بە نرخێکی دیاریکراو بۆ هەر ئەمپێرێک.
وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە بەشێک نین لەو شەڕەی لە ناوچەکەدا هەیە و نابێت ببنە بەشێکیش لێی. دهشڵێت، و پێویستە حکومەتی عێراق رێکاری یاسایی توند بەرامبەر ئەو گروپانە بگرێتەبەر کە هێرشەکان ئەنجامدەدەن.
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز نزیكەی ١٠ هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە.
هاوڵاتیانی شارەزوور گرفتی کەمی ئاویان هەیە و وەک خۆیان دەڵێن، مانگی رەمەزانەوە ئاوی خواردنەوەیان نییە و توانایان نییە بیکڕن، پەرلەمەنتارێکی نەوەی نوێش سەردانی کردوون و رایگەیاند، وەکو نەوەی نوێ بەردەوام دەبن لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتیانی شارەزووردا.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو، کۆمەڵێک رێکار و رێنمایی نوێی بۆ رووماڵکردنی ئەو شوێنە مەدەنییانە راگەیاند، کە بەر هێرش و زیان کەوتوون.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ئەمریکا بە ئاشکرا پەیامی دانوستان و وتوێژ دەنێرێت و لە هەمان کاتدا بە نهێنی پلانی هێرشی زەمینی دادەنێت.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک دەڵێت، لقی کۆمپانیاکانیان و سەنتەرەکانی فرۆشتن لە سەرجەم پارێزگاکاندا لە تەواوی ئامادەباشیدان بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراک، هەروەها هەموو پێداویستییە تەکنیکی و کارگێڕییەکان دابین کراون بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی کارەکان بە شێوەیەکی رێکوپێک، بۆ ئەوەی سەبەتەی خۆراک بگاتە دەستی ئەو کەسانەی شایستەن.
جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل مانگێکی تێپەڕاندو و پێی ناوەتە دووەم مانگییەوە، بەپێی ئاماری رێکخراوی "کۆمەڵەی چالاکوانانی مافی مرۆڤ" لە ٢٨ـی مانگی شوباتەوە تاوەکو ٢٨ـی ئازار هەزاران کەس لە ئێران، لوبنان، عێراق و وڵاتانی کەنداو کوژراون و دەیان هەزاری دیکەش بریندار بوون.
خوێندنی باڵا رایگەیاند، لە سەرجەم ئاستەکانی خوێندنی باڵا داشکاندنی کرێی خوێندن بە رێژەی ٪٢٠ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرەڕای داشکاندنی پێشوو کە بریتییە لە رێژەی (٤٥٪) بەمەرجێک خوێندکار تاوەکو ٣ـی مانگی ٥ تەواوی قیستەکانی بدات.
نوری مالیکی دەڵێت، "بە توندی سهركۆنهی ئەو هێرشانە دهكهم کە ماڵی نێچیرڤان بارزانییان کردە ئامانج، ئەم کردەوە تاوانکاریانە قبوڵكراو نیه".