بۆ دڵنیابوون لە وەرگرتنی پێنج نمرەی بڕیار قوتابیانی پۆلی ٩ ئاگاداردەکرێنەوە
وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی پڕكردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنی خۆراكی بۆ هاوڵاتییانی سنووری کەرکوک درێژكردەوە و دەڵێت، ١٥ـی تەمموز دواوادەیە بۆ نوێکردنەوەی کارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراک.
نرخی ١٠٠ دۆلار له بازاڕهكانی ههرێمدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٠ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنی نرخەکەی ١٥٠ دینار دابەزی.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەڵێت، قوتابیانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بۆ دڵنیابوونەوە لە سوود وەرگرتنی پێدانی پێنج نمرەی بڕیار دەتوانن نمرە نوێیەکان لە ئەپڵیکەیشنی ئی-هەڵسەنگاندن وەربگرنەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئێران دەیەوێت لەگەڵ ئەوان کۆببێتەوە بۆ ئاشتی و دەشڵێت، دەیەوێت لە کاتی گونجاودا گەمارۆکان لەسەر ئێران هەڵبگرێت و نێردەی ترەمپیش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتوویەتی، شاندی ئەمریکا و ئێران لە هەفتەی داهاتوو یان دواتر بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان کۆدەبنەوە.
دوای ئەوەی شاندێکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و حکومەتی عێراق دوێنێ لە بەغدا کۆبوونەوە، ئەمڕۆش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بڕیارە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەکلایی بکرێتەوە و بڕیار لە ناردنی یان نەناردنی بدرێت، ئێن ئاڕ تیش زانیویەتی، لە کۆبوونەوەکەی دوێنێدا حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادە نەبووە نەوت و بەشێکی داهاتی ناوخۆ رادەست بکات.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٨ هەزار دینارە.
دوای هەوڵەکانی رێکخراوی ئۆپیک پلەس بۆ زیادکردنی بڕی هەناردەی نەوت نرخەکەی لە بازاڕە جیهانییەکاندا رووی لە دابەزین کردووە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی کەجەکە دەڵێت، بەهۆکاری ئەمنی بڕیاریانداوە گۆڕانکاری لەشێوازی رووماڵی رۆژنامەوانی لە پڕۆسەی سوتاندن و شکاندنی چەکەکانی پەکەکە بکرێت، کە بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا نزیکەی ٣٠ گەریلا وەک هەنگاوی یەکەمی پڕۆسەی ئاشتی، چەکەکانیان لەناوببەن.
هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێر، گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە و لەرۆژی ١٨ـی ئەم مانگەوە گەشتەكانی نێوان تاران - سلێمانی بەڕێوەدەچن.
حکومەتی عێراق رەزامەندی لە وڵاتانى یەکێتیی ئەوروپا وەرگرت بۆ دروستکردنی دەرمانى شێرپەنجە و دەڵێت، هەوڵدەدەن لە دروستکردنی دەرماندا بگەنە ئاستی خۆبژێوی.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی دوو کەسی بە تۆمەتی کووشتن راگەیاند و دەڵێت، تۆمەتبارەكان دوای كوشتنی كەسێك لە خانەقین هەڵاتبوون و لە بازگەی دەربەندیخان دەستگیركران.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، باجی گومرگی بەڕێژەی ٢٥٪ بەسەر کاڵای هاوردەی ژاپۆن و کۆریای باشووردا دەسەپێنێت، ئەوەش یەکەم پەیامی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ هاوبەشە بازرگانییەکانی، پێش تەواوبوونی وادەی دیاریکراو، بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی بازرگانی.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان، کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوردەکردن بە ئاسانی بەردەوامە، دەشڵێت، هەموو خۆراک و کەلوپەلی سەرەکی بە بەردەوامی و بەبێ هیچ ئاستەنگێک دەگەنە عێراق.
جێگری سهرۆكی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەبارەی کۆبوونەوەکانی هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کێشەی مووچە، دەڵێت، پێمان وابوو ئەنجامی دانیشتنەکان باش بێت، بەڵام وانەبوو.
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، ئامادەین بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا، دەشڵێت، ئیسرائیل هەوڵی كوشتنیدام بەڵام شكستیهێنا.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، دوو بنەماڵەی حوکمران قومار بە ژیان و قوتی خەڵکەوە دەکەن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لەگەڵ ئەوەی زیاتر لە دوو مانگە مووچەخۆران بێ مووچەن و بەهۆی دزی و تاڵانییەکانی پارتی و یەکێتیەوە و ئیلتیزام نەکردنیان بەرێکەوتنەکانەوە لەگەڵ بەغدا.
فەرمانگەى ژینگەى هەولێر دهڵێت، ئهمڕۆ نوێنهرى یاساییان له ههریر ئامادهبووه بۆ تۆماركردنى سكاڵاى یاسایی لهسهر ٢٠ کەس كه سهرپێچیان له رێنماییهكانى ژینگه كردووه و ئاژهڵیان له شوێنه گشتییهكان بهخێوكردووه.
دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئەردۆغان، شاندی ئیمراڵی دەڵێت، بۆچوون و پێشنیازەکان لەبارەی ئەو قۆناغە نوێیەی کە پرۆسەکە پێی گەیشتووە و هەنگاوەکانی داهاتوو کە چی بکرێت بۆ پڕۆسەکە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا تاوتوێ کرا.
سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری بەشی تیۆری کە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم پەسەندی کردووە، بەشێوەیەکی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی گەرمیان، بەشی مۆڵەت کەوتەکار.
کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بەرزترین خێرایی بایی لە ٢٤ كاتژمێری رابردوو لە هەندێک لە وێسگەكان بڵاودەکاتەوە دەڵێت، بەرزترین خێرای با لە هەڵشۆ بووە و ٩٧ کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا.
دوای ئەوەی لە دوێنێ شەوەوە لە بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی سلێمانی کارەبای ٢٤ کاتژمێری کوژابووەوە، كارەبای سلێمانی دەڵێت، کوژاندنەوەی کارەبا بەهۆی بای بەهێزەوە بووە و لە ئێستادا پێدانی کارەبا ئاسایی بووەتەوە.
دادگای باڵای فیدراڵی کۆبوونەوەی یەکەمی راوێژکاریی بەسەرۆکایەتی سهرۆكه نوێی و ئامادەبوونی ئەندامەکانی ئهنجامدا، بەمەبەستی گفتووگۆ دەربارەی شێوازی کاری دادگا.
شاندێکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بەغدان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەشنووسی رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، تا ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو رازی نییە بە رادەستکردنی نەوت و تەوتینی مووچە و رادەستکردنی بەشێک لە داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکان.
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ کران.
دوای رۆژێك لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان، كۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و سەرۆکی تورکیا لە کۆشکی سەرۆک کۆمار لە ئەنقەرە دەستیپێكرد.
مەسرور بارزانی دەڵێت، کێشەی هەرێم لەگەڵ بەغدا کێشەیەکی سیاسیە نەوەک تەکنیکی، سودانیش دەڵێت، چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەبێت بەپێی دەستوور و یاسا بێت.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەڵێت، تا ئێستا نزیکەی ٧٠٠ هەزار کەس فۆڕمیان پڕكردووەتەوە تاوەكو لە رۆژی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق، وەك كارمەندی سەر سندوقەكانی دەنگدان كار بكەن و دەشڵێت، ٩ـی تەمموز دوا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم.
کەسوکاری کوژراوێک لە سلێمانى دژی دەستگیرنەکردنی بکوژی کوڕەکەیان گردبوونەوە و دەڵێن، دوای ئەوەی کوڕەکەیان لەلایەن چەند کەسێکەوە کوژراوە دوای شەش مانگ هەمان ئەو کەسانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی برایەکی کوژراوەکە و لە بەرچاوی خێزانەکەیدا هەردوو قاچیان شکاندووە.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی دۆلار بەهۆی دەستپێکی شەڕەکانی ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ هەزار دینار لە بازاڕەکانی هەرێمدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، دوای تەوابوونی پڕۆژەی پاڵاوگەكان لە میسان، دیوانیە و نەجەف بەرەو هەناردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكان دەڕۆن و دەشڵێت، ئەمساڵ هاوردەكردنی بەنزین كۆتایی دێت.