بافڵ تاڵەبانی: چەکدانانی پەکەکە هەنگاوێکی مێژووییە بۆ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ
سەرۆکی یەکێتی لە بارەی چەک دانانی پەکەکەوە دەڵێت، چەکدانانی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە پارێزگای سلێمانی هەنگاوێکی مێژووییە، بۆ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە باکووری کوردستان و تورکیا لە رێگەی دیالۆگ و ئاشتییەوە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە گوندێکی سەر بە ناحیەی عەربەت، بە تۆمەتی بیرهەڵکەندنی نایاسایی دوو کەس دەستگیرکران.
سەرۆکی مەهەپە لەبارەی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە دەڵێت، ئۆجەلان بەڵێنەکەی بەجێهێنا و بە دانانی چەک، رۆژانی ناخۆش کۆتاییان دێت.
دوای بەڕێوەچونی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە-سورداش، نێچیرڤان بارزانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە دڵنیاییەوە ئهم ههنگاوه پرۆسهى ئاشتى دهباته قۆناغێكى نوێوه و دەشڵێت، له ئاشتيدا ههمووان براوهن.
کەشناسی عێراق هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان کە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بۆ ٥٠ پلەی سیلیزی، هاوکات بەهۆی گەرمای بەتینەوە دەوامی فەرمانگەكانی پارێزگای بەسڕە كەمكرایەوە.
وهزارهتی پلاندانانی عێراق هۆكاری دابهزینی رێژهی بێكاری له عێراق روونكردهوه و وتی، بهرنامهی حكومهت تیشكی خستووەتەسهر رهخساندنی ههلیكار له كهرتی تایبهتدا.
بەهای بیتكۆین بهردهوامە لە بەرزبوونەوە و ئهمڕۆ ١١٨ ههزار دۆلاری تێپهڕاند، کە ئەمەش بەرزترین ئاستی پێوانەییە کە بەدەستیهێنابێت.
لە ناحیەی زەڕایەن سەر بە سنووری شارەزوور، لە پێناو کەمکردنەوەی ژاوەژاو و پاراستنی هێمنی، نزیکەی ٣٠ بڵنگۆ لە ناوبازاڕ دەستیان بەسەرداگیراوە.
لە میانی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکەدا، گروپێکی گەریلا بەناوی "ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتی" دەقێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، لە چوارچێوەی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان و وەک نیازپاکییەک بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی، بە ئیرادەی ئازادیی خۆیان چەکەکانیان لەناودەبەن.
ئەمڕۆ لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سورداش، پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە ئەنجامدەدرێت و بە شێوەی راستەوخۆ دیمەنەکان ئاراستەی جەماوەر دەکرێن.
کەسناسی عێراق دەڵیت، ئەگەری هەیە لهم ههفتهیهدا له ناوچهكانى ههرێم كهمێك باران ببارێت و پلهكانى گهرما نزمببنەوە، بهڵام له باشوور و ناوهڕاستی عێراق خۆڵبارین دهست پێبكات و پلەکانی گەرما بۆ ٥٠ پلە بهرزدەبنەوە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، وڵاتەکەی ئامادەیە لەماوەی ئاگربەستی ٦٠ رۆژەدا، دانوستان لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە بکات، بەو مەرجەی کەرتی غەززە لە چەک دابماڵرێت.
وێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە کە وەرزش کردن کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
ئەمڕۆ پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە سنووری ئیدارەی راپەرین بە ئامادەبوونی شاندی دەم پارتی و کەسایەتییە سیاسییەکان و رۆژنامەنووسانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦١ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی بەهۆی دوایین هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری بەسەرداهات، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار نزمبووەوە.
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، نزیکەی ملیۆنێک بەرمیل زیادیکردووە بەراورد بە مانگی پێنج، ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکاش دەڵێت، عێراق لە ریزبەندی شەشەمی گەورەترین هەناردەکارانی نەوت بووە بۆ وڵاتەکە.
سهرۆكی فەڕهنسا و سهرۆك وهزیرانی بەریتانیا بۆ رێگریكردن لهکۆچینایاسایی له كهناڵی ئینگلیزی رێکەوتنێکیان واژۆکرد، سەرۆکی فەڕەنساش دەڵێت، ئەو کۆچبەرانە وەردەگرنەوە کە لە فەرەنساوە بە نایاسایی دەچنە ناو خاکی بەریتانیا.
وهزارهتی كارهبای ههرێم وتی، بههۆی شهڕهكهی ئێوارهی ٨ـی ئهم مانگهی خهبات، وێستگهی بهرههمهێنانی كارهبای خهبات زیانی بهركهوتووه و تیمهكانیان لهههوڵدان بۆ چارهسهركردنی.
وتەبێژی هێزەکانی ٧٠ بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک لەمەوبەر، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە ئاسمانی سلێمانی لە نزیک فەرماندەیی یەكەی حەفتای یەکێتی کەوتووەتە خوارەوە. دەشڵێت، درۆنهكه هیچ زیانێكی گیانی نهبووه.
دوو شاندی بەرپرسانى دەم پارتی و کەسایەتى سیاسى و رۆژنامەنووسان گەیشتنە هەرێمى کوردستان، سبەى هەینى بەشدارى لە رێوڕەسمى چەکدانانى ئەندامانى پەکەکە دەکەن.
بانکی رافیدەین دەڵێت، لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا کۆی گشتیی ئەو پارەیەی وەک باج و داهات و رسوومات بەشێوەی ئەلیکترۆنی وەرگیراوە، گەیشتووەتە زیاتر لە چوار تریلیۆن دینار و رێژەی وەرگرتنی پارە بەو شێوازە ١١٣٪ زیادی کردووە.
ئاگرەكەی سنووری قەرەداغ كە لە چەند رۆژی رابردوو هەڵگیرسا و ئێستا کۆنتڕۆڵ کراوە، زیانێکی زۆرى بە سروشت و ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە و چەندین دۆنم لە دارستان و پاوان سووتاون، چەندین جۆر لە ئاژەڵ و باڵندەش زیانیان پێگەیشتووە و لانەیان لێ تێکچووە.
لە سۆران کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمی کردووە، بەڕێوەبەری کارەبای سۆرانیش دەڵێت، کێشەیەکی تەکنیکی دروست بووە.
بەپێی رۆژژمێری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رۆژی دووشەممەی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت لە هەرێم، بەڵام پشووەکە بەغدا ناگرێتەوە.
کەشناسی عێراق هۆشداری بە دانیشتووانی عێراق دەدات خۆیان لە تیشکی خۆر بەدوور بگرن و دەڵێت، پێوەری تیشکی سەرو بنەوشەیی بەرزدەبێتەوە.
حەسەن فوئاد لە کۆشکی بەغدا وەک ئەندامی یەدەگی دادگای فیدڕاڵی لەبەردەم سەرۆک کۆماری عێراق سوێندی یاسایی خوارد.
وەرزی نوێی ئێن ئاڕ تی بە شێوەیەکی جیاواز و کۆمەڵێک بەرنامە و شێوازێكی نوێوە دوو سبەی رۆژی شەممە ١٢ـی تەمموزی ٢٠٢٥، دەست پێدەکات و ئەمشەو کاتژمێر ١٢ پەخشی کەناڵەکە دەوەستێت.
بەڕێوەبەری پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی دەڵێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆی هەرێم و عێراق کار دەکەن بۆ دۆزینەوەی روفاتە نەدۆزراوەکان و گێڕانەوەیان بۆ خێزانەکانیان لەڕێگەی بەراوردکردنی سامپڵ و دی ئێن ئەی روفاتەکانەوە.
وەزیری تەندروستی هەرێم دەڵێت، هەر دەرمانێك بەشێوەی ئۆنڵاین بفرۆشرێت قاچاغ و نایاساییە پێویستە هاوڵاتیان خۆیانی لێ بەدوور بگرن.