ئهمریكا سزای نوێی بهسهر پێنج دامهزراوهی ئێرانیدا سهپاند
وهزارهتی گهنجینهی ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمریكا سزای بهسهر پێنج دامهزراوهی ئێرانیدا سهپاند دهڵێت، ئهو لایهنهنانه پشتیوانی لە بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی دەیەوێت لە رێی پڕۆژەیەکەوە بانگی سەرجەم مزگەوتەکانی شاری سلێمانی یەکبخات.
تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ رایگەیاند، دەستگیركردنی چالاكوانی قەزای پێنجوێن، كە نیازیان بوو گردبوونەوەیەك رێكبخەن، پێچەوانەی یاسای رێكخستنی خۆپیشاندانە و داوا دەكەن دەستبەجێ ئازاد بكرێت و راوەدوونانی چالاكوانان رابگرن.
پارتەکانی ئەڵمانیا تێکڕا لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەیان رێککەوتن و پۆستە باڵاکانی حکومەتەکەیان یەکلاکردەوە.
حکومەتی عێراق لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەمریکا دوو یاداشتی لێكتێگەیشتنیان لەسەر بەرهەمهێنانى کارەبا واژۆ کرد.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەتۆمەتی دزیکردن، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لهمیانی كۆبوونهوهیهكدا لهگهڵ شاندێکی ژووری بازرگانی ئەمریکا رایگهیاند، بەهاى وەبەرهێنانمان گەیشتووەتە ٨٨ ملیار دۆلار و لە وڵاتانى ١٠ یەکەمین بۆ بوەرهێنانى غاز و لەسەر ئاستى جیهان زۆرترین کبریتمان هەیە و خاوەنى دووەم گەورەترین فۆسفاتى جیهانین.
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان رایگەیاند، لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا و عێراق تاوتوێی هەلی وەبەرهێنانیان کرد کە لە وڵاتدا لە سەرانسەری سێکتەرە جیاوازەکاندا بەردەستن.
سهرۆكی ئهمریكا، فهرمانی دهركردنی زیاتر له ٩٠٠ ههزار كۆچبهری دهركردووه كه له ساڵی ٢٠٢٣ـەوە به بهكارهێنانی ئهپی CBP One، كه له سهردهمی ئیدارهی جۆ بایدن سهرۆكی پێشوی ئهمریكا چونهته ئهمریكاوه.
چین وەڵامی باجەکانی ئەمریکا دەداتەوە بە دانانی ٪٨٤ی باجی زیادە لەسەر کاڵا ئەمریکییەکان.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، رێککەوتن کراوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەیاندن ماتۆڕسکیلی کارەبایی بەکاربهێنن. دەشڵێت، ئەو ماتۆڕسکیلانەی سەرپێچی یاسایی دەکەن سەرجەمیان دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا، پێشوازی لە شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی دەکات و لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان و پرۆسەی ئاشتی گفتوگۆ دەکەن.
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە رایگەیاند، خاوەن مۆڵەتی خانووبەرە، گەشتیاری و ئیقامەی خوێندکاران پێویستیان بە حیجزکردنی پێشوەختەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی نییە.
لە ئاکرێ دوو کارمەندی کارەبا لە کاتی کارکردندا کارەبا دەیانگرێت و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.
سەرۆکی پارتی رایگەیاند، داوا لە یەكێتی و پارتی دەكەم پەلەبكەن لە پێكهێنانی حكومەت و ئەوانەی ئێستا كاربەدەستن لە بەغداد بە هەموو توانایانەوە هەوڵبدەن عێراق تێكەڵاوی شەڕی ناوچەكە نەبێت.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، خستنەبازاڕی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ هاوردەکردنی گۆشتی راگەیاند، ئەمەش بە ئامانجی چارەسەرکردنی بەرزبوونەوەی نرخەکانە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا رۆژانە دوو ملیار دۆلار لە باجەکان وەردەگرێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لێدوانی لەسەر راگەیاندنی وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دا و ئامادەیی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا راگەیاند.
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی دەڵێت، دوای ١٢ـی ئەم مانگە یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە.
شاندی باڵای ئەمریکا و رووسیا بۆ دووەمجار لە تورکیا کۆدەبنەوە و رووسیاش دەڵێت، کۆبوونەوەکە لە ئاستی وەزارەتی دەرەوە دەبێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دەنگیدا بە دیاریکردنی رۆژی ١١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، پارتی، تەواوی دادوەرانی هەولێر و ئەنجومەنی دادوەری بە ئەندامانی دادگای تێهەڵچونەوەشەوە ناچار کردووە سەردانی گۆڕی بارزانی بکەن.
كەشناسی رایگەیاند، ئەگەری تاوەبارانی بەخووڕ و هەورە بروسكە لە چەند ناوچەیەكی هەرێم هەیە.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، هاوردەکردنی ٣٧ جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ ناوخۆی عێراق قەدەغەدەکات.
شەڕە ئابوورییەکەی نێوان ئەمریکا و چین قوڵتر بووەتەوە و ئەمریکا بڕیاریدا سەپاندنی باج بەسەر کەلوپەلی چینیدا بۆ لە ٪١٠٤ بەرزبکاتەوە و میدیا جیاهانییەکانیش دەڵێن، بڕیارەکانی ترەمپ ئەمڕۆ چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی کاربەڕێکەر نرخی کارەبای پڕۆژەی رووناکی دیاری بکات، ئەوەش دوای ئەوەی ماوەی نزیکەی حەوت مانگە دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە و بەهۆیەوە نرخی کارەبای چەندین هێندە زیاد کردووە.
سەرۆکی ئەندەنوسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بەشێوەیەکی کاتی پێشوازی لەو فەڵەستینیانە بکات کە بەهۆی شەڕی غەززە زیانیان بەرکەوتووە.
٢٢ ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لەناو بەغدادی پایتەخت رووخانی رژێمی بەعس راگەیەندرا.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٣٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکارییان بەسەرداهات و نزمبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٠ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نزیکەی پێنج دۆلار دابەزی.