لەم پارێزگایە پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان دابەشدەکرێت
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجەی شارەزوور، لە سنووری هەولێر دەستگیرکرا کە لەناو بازاڕی هەلەبجەییەکان بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا.
وتەبێژی دەم پارتی دەڵێت، پێویستە بەربەستەکانی بەردەم زمانی کوردی هەڵبگیرێن و نابێت رێگری لە زمانی ملیۆنان کورد بکرێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ ناسینەوەی وێنە و ڤیدیۆ ساختەکان و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەلیکترۆنییەکان.
ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، پرۆسەی دابەشکردنی پارە دەست پێ دەکات بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کە وەک کارمەندی رۆژی دەنگدان بەشدارییان کردووە.
پۆلیسی کەرخ دەڵێت، لە ناوچەی بەیاعی شاری بەغدا جادووگەرێکی بیانیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی فێڵکردن و هەڕەشەکردن لە هاووڵاتییان و چەندین کەلوپەلی جادووش لە ماڵەکەیدا دەستیان بەسەردا گیراوە.
وەزیری رۆشنبیری هەرێم دەڵێت، ههموو منداڵێكی كۆمهڵگهی كوردستان مافی رهوا و بنهڕهتی خۆیهتی به زمانی دایك بخرێتهبهر خوێندن، رێز له كهسایهتی و مۆركه كولتورییهكانی بگیرێت و داواشدهكات، پڕۆژهی خوێندنی تهنیا یهك وانهی شێوهزاری ههورامی (گۆران) له پۆله بنهڕهتییهكانی كهرتی پهروهردهدا جێبهجێبكرێت.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، لە ناوەڕاست و کۆتایی هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، بەهۆی پێداگری مالیکیەوە بە کاندیدبوونی بۆ سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوەشێنراوەتەوە، بەگوێرەی زانیاریەکانیش، رۆژی یەک شەممە کۆتا وادەی ئەمریکایە بۆ بڕیاردان لەسەر کشانەوەی مالیکی.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
چاوگێک لە فڕۆکەخانەی هەولێڕ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر هەڵوەشاوەتەوە.
کەشناسی دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا و هەندێک کات پەڵە هەوری لەگەڵدا دەبێت، بەرزترین پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، سبەینێش پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
ترەمپ دەڵیت، ئێران ١٥ رۆژی لەبەردەستە و دوای ئەوە دەردەکەویت رێککەوتنیان دەوێت یاخود نا، هەرگیز رێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، خەریکی ئامادەکردنی رەشنوسێکن بۆ دانوستانەکانی داهاتوو لەگەڵ ئەمریکا.
١٥ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەکەمین پێشێلکاری بەرامبەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی و سوتاندنی ئۆفیسی سەرەکی کەناڵەکە لە سلێمانی.
ئەمریکا هێزێکی زۆری لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا کۆکردووەتەوە و وتەبێژی کۆشکی سپیش دەڵێت، ترەمپ هێشتا بژاردەی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بەباشتر دەزانێت، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، خەریکی ئامادەکردنی رەشنوسێکن بۆ دانوستانەکانی داهاتوو لەگەڵ ئەمریکا.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ١٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٨٨ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی نەوەی نوێ و شاندی مەکتەبی سیاسی یەکێتی جارێکی تر کۆبونەوە و بەپێی زانیارییەکان هەردوولا رەشنوسی رێککەوتنەکەیان نوسییەوە بەپێی بەشێکی رێککەوتنەکە تەواوی دەسەڵاتەکانی حوکمڕانی هەرێم دابەش دەکرێت، بەسەر دوو ستوندا کە تەواو هاوسەنگە لە نێوان زۆنی سلێمانی و زۆنی هەولێر، هەروەها بۆ یەکەمجار کێشەکانی کارەبا و مووچە و کێشەی خزمەتگوزاریەکانی خەڵک برانە ناو رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتەوە.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا، بڕی زەکاتی پارە، سەرفیترە، فیدیە، زێڕ، زیو و خشڵی ژنانی بۆ ئەمساڵ دیاریکرد و دەڵێت، زەکاتی نیسابی پارە بریتییە لە سێ ملیۆن دیناری عێراقی و زەکاتی سەرفترە بڕەکەی سێ هەزار دینارە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت، ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات، بۆ ئەوەی سەرجەم ھێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە.
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ دەڵێت، لە یەکێک لە گەڕەکەکان لە کۆگایەکدا دەستیانگرت بەسەر ٥٠ سینی و کارتۆنی شیرینی کە ئامادەکرابوو بخرێتە بازاڕەوە.
دارایی عێراق دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە و تا ئێستا هەرێم لیستی مووچە و ١٢٠ ملیار داهاتی نانەوتی نەناردووە. حکومەتی ماوەبەسەرچووش دەڵێت،هەرێم لە کاتی خۆیدا لیستی مووچە، تەرازووی پێداچوونەوەی رادەستی بەغدا کردووە.
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا زیاتر دابەزی و ١٠٠ دۆلار ١٥٣ هەزار دیناری تێپەراند.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەکات و دەڵێت، لە کاتێکدا ئەوە ١٩ـی شوباتی ٢٠٢٦ـە و تا ئیستا نە لیستی مووچەخۆران نە میزانی مراجەعە، نە ١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆییان نەناردووە بەبێ هیچ هۆکارێک و شەڕی دەروونی مووچە لەگەڵ مووچەخۆرانی خۆیان دەکەن، بۆیە بیانوو بە حکومەتی عێراق مەگرن.
بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی نەوەی نوێ و یەکێتی جارێكی تر بۆ تاوتوێکردنی لێكتێگەیشتنە سیاسییەكەی نێوانیان کۆببنەوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا رێككەوتن واژۆ بکەن.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەوری تەواو دەبێت, لەگەل دابارینی کەمێک نمە بارانی جیاجیا لەناوچەشاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵا ت تاکو کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ. هەروەها ئەگەری خۆڵێکی سووک هەیە بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم و پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لە کۆبونەوەی داهاتووی ئۆپیکدا عێراق زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی لەپێشینەی کارەکان داناوە بۆ دەستەبەرکردنی سەرچاوەی زیاتر بۆ پاڵپشتیکردنی پلانەکانی گەشەپێدان و ژێرخانی ئابووری.
گەڕێکی دیکەی دانووستانەکانی ئۆکرانیا و رووسیا لە جنێفی سویسرا بەڕێوەچوو، بەڵام بە بێ رێککەوتن کۆتاییهات.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دۆخی دارایی عێراق جێگیرە و یەدەگی دراوی بیانی عێراق بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
وەزیری دەرەوەی عێراق رەتیدەکاتەوە کە پارتی و یەكێتی لەسەر نزار ئامێدی رێككەوتبێتن وەك كاندیدی سەرۆك كۆمار و وتیشی، ئەگەر لەگەڵ یەکێتی رێکنەکەون هەردوولا بژاردەی خۆیانیان دەبێت.
لە سەرەتا مانگی داهاتووەوە، هاتووچۆکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە هەردوو دەروازەی باشمای پێنجوێن و شوشمیی تەوێڵەوە بۆ وڵاتی ئێران رادەگیرێت.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەڵێت، بەپێی یاسا سزای ئەو کەسانە دەدەن کە دەچنە ناو سوپای رووسیا یان هەر وڵاتێکی دیکەوە، بە مەبەستی بەشداریکردن لە جەنگدا.