مالیکی دەکشێتەوە لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران؟
نوری مالیکی دەڵێت، هەرگیز نیازی کشانەوەی نییە لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، نێردەی تایبەتی ترەمپ و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەوە، چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیش یەکێک بوو لە پرسەکان.
وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم رەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەینێ سێشەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، بەشێکی سەرەتای پردی گوندی ئاوەخێری داخراوە و هاتووچۆ لەسەری سنووردار کراوە، بەهۆی کارکردن تێیدا.
بازرگانی و خۆراکی سلێمانی دەڵێت، یەکەمین بەشەخۆراکی ئەمساڵ دابەشدەکرێت و بریکارەکان ئاگاداردەکرێنەوە لەوەی هەر ماددەیەکی خراپی تێدابوو بیگەڕێننەوە و دابەشی نەکەن.
سەرباری ناڕەزایەتی کوردەکان، وەزارەتی پلاندانانی عێراق فەرمانی بەقەزاکردنی گوڵاڵەی لە پارێزگای دیالە پەسەندکرد.
سودانی و نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا کۆبوونەوە؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، پێویستە رێگری لە دەستدرێژی و پێشێلکردنی سەروەری وڵاتان و گەلانی ناوچەکە بکرێت، نێردەی ترەمپیش وتی، پشتیوانی لە رۆڵی عێراق دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە و کەمکردنەوەی گرژیەکان.
نوری مالیکی دەڵێت، بەرپرسیارێتی نیشتمانیان بەرامبەر گەلی عیراق هەیە و ئەوەش ناچاریان دەکات ئەزمون و لێهاتوویەکەیان بەکاربهێنن بۆ راستکردنەوەی پڕۆسەی سیاسی عێراق. هاوکات داواش لە لایەنە کوردیەکان دەکات پەلەبکەن لە یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار.
کەشناسی دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (پارێزگای سلێمانی) هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەهەندێک ناوچەکانی سنووری رۆژهەڵات، پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە و سبەینێش رێژەی دابارین زیاتر دەبێت هەندێک کات بە بەشێوەی تاوەباران دەبێت و هەورەبروسکە دەبێت.
ئاژانسەکانی هەواڵ دەڵێن، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییدا لە مەکسیک، سەرۆکی گروپێکی مافیای ماددە هۆشبەرەکان کوژرا بەو هۆیەوە ئەندامانی گروپە مافیاکە لە چەندین ویلایەتی مەکسیک هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوە حکومیەکان.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ١٥٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٢٠ هەزار دینارە.
بەپێی زانیارییەکان شاندێکی تەکنیکیی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بەغدان و بڕیارە ئەمرۆ لیستی مووچە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکەن، بەڵام تا ئیستا دیار نیە کەی هەرێم ١٢٠ ملیارەکە رادەست دەکات.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەڵێت، رێگە نادەن هیچ لایەنێک هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربهێنێت.
بەڕێوەبەری سۆمۆ دەڵێت، هیچ هەڕەشە و سزایەکیان لە لایەن ئەمریکاوە لەسەر نیە و متمانە و لێکتێگەیشتنی زیاتریان لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، دەرفەت بۆ چارەسەری دیپلۆماسی ماوە و چاوەڕوان دەکەن لە ٢٦ـی ئەم مانگە لە جنێڤ لەگەڵ نێردەی ترەمپ کۆببینەوە.
لە مانگی رەمەزاندا، جەستە رووبەڕووی گۆڕانکارییەکی کتوپڕ دەبێتەوە لە سیستمی خواردن، خواردنەوە و خەودا، شارەزایانی تەندروستی و خۆراک هۆشداری دەدەن لە چەند هەڵەیەکی باو کە دەبێتە هۆی بێهێزی و ماندووێتی جەستە.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، "باوەڕم بە عێراقێکی دیموکراسیی کراوە هەیە کە پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپادا هەبێت، دەشڵێت، بڕیارەکانی بە پلەی یەکەم لە بەرژەوەندی گەلی عێراقەوە سەرچاوە دەگرێت.
دوای ساڵێک و چوار مانگ، ئاسایشی هەولێر پێنج کەسی بەتۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەکی رۆژئاوای کوردستان دەستگیرکرد کە بکوژەکان، ماڵە خەزووران و برا و برازایەکی کوژراوەکەن.
وا چاوەڕان دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی باڵا بکات و کاندیدیکی نوێ بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاربکات.
وەزیری ناوخۆی هەرێم دەڵێت، هەرێمی کوردستان نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک و دەشڵێت، هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.
ئارام قادر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتیمانی دوای نزیکەی ساڵێک لە دەستگیرکردنی ئەمڕۆ لە زیندان ئازادکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و خۆراکی سلێمانی هۆشداری دەداتە بریکارەکانی خۆراک لە وەرگرتنی بڕی زیاتر لە هەزار و ٢١٣ دینار بۆ هەر کەسێک و دەڵێت، هەر بریکارێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، پێشبینی دەکرێت بڕی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە نێوان سێ ملیۆن و نیو بۆ چوار ملیۆن تەن بێت.
ئەنجومەنی دادوەری هەرێم دەڵێت، لەساڵی رابردوودا زیاتر لە ٦١ هەزار گرێبەستی هاوسەرگیریی لە هەرێم کراون و بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤، رێژەی هاوسەرگیری بە نزیکەی ٢٠٪ زیادی کردووە.
کرێکارێک لەکاتى کارکردن لە باڵەخانەی پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوونى شارى سلێمانى کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستدا.
پارێزگاری کەرکوک دەڵێت، ئەوەی بەرامبەر ئەو ماڵە کوردانە کراوە رەفتاری سوپا نییە بەڵکو چەند ئەفسەرێکە و دەشڵێت، خاوەن ماڵەکان دێنەوە ناو خانووەکانی خۆیان و دواتر چارەسەری یاسایی کێشەکە دەکەن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە، لە ناوچە سنوورییەکانیش باران دەبارێت.
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ نوری مالیکی، لە بەغدا کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی عێراق کرد.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، ریکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی دوو تەواو بووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.