هەولێر؛ هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیل لە پارکەکاندا دەستیپێکرد
هاتووچۆی کەرکوک رایگەیاند، کارمەندێکیان لە کاتی ئەرکدا ئۆتۆمبێلێک خۆی پێدا کێشاوە و بەسەختی بریندار بووە، دوای زیاتر لە ١٠ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە ئەمرۆ گیانی لەدەستدا.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چاوگێک لە کۆمپانیای کاری پارتییەوە دەڵێت، هیچ ئامادەکارییەک بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت نەکراوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ تاران دەستیپێکردووەتەوە و لە هەفتەیەکدا دوو گەشت ئەنجامدەدات.
ژینگەپارێزی هەولێر وردەکاری گیانلەدەستدانی کارمەندێکی بەنگلادیشی بڵاوکردەوە و دەڵێت، تەمەنی ٣٣ ساڵ بووە و لە کاتی پاککردنەوەی سەر پردێک، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە گیانیلەدەستداوە.
ئەندازەی پارکەکان دەڵێت، بەهۆی تێکدانی ئاسایشی هاوڵاتییان لە ناو پارکەکاندا، هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلیان دەستپێکردووە.
وتەبێژی کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) دەڵێت، بۆ هەناردەکردنی نەوت، چاوەڕوانین نووسراوى فەرمی رێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدامان پێبگات، هەروەها، تا هەفتەی داهاتوو پێویستە راپۆرتی پێداچوونەوەی مانگەکانی پێنج و شەش رەوانەی بەغدا بکرێت.
شارەوانی رانیە لەبارەی پیسبوونی شارەکە بەهۆی زبڵ و پاشماوەی خاوەن دوکاندارەکانەوە هۆشداری دەدات.
بەهای ئەمڕۆی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا، بەرامبەر بە ١٤٠ هەزار و ٤٥٠ دینارە.
وەزیری پیشەسازیی عێراق دەڵێت، پێویستە لە ماوەی سێ مانگدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوتین بکرێت.
قائیمقامی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندێکی سنووری قادر کەرەم، دوو کەس بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە کوژران.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بە پێی میدیا عێراقییەکانیش، ٩ شاری عێراق لە پلەی یەکەمی ریزبەندی گەرمترین شارەکانی جیهاندان.
روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی پارێزگای سوەیدای سوریاوە، زیاتر لە ٦٠٠ کەس کوژراون.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەکاتی پاککردنەوەی پردێکی پەڕینەوە لە هەولێر، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ماتۆڕسکیلی ژینگە پارێزێکدا کێشا و بەهۆیەوە ژینگەپارێزەکە کەوتە خوارەوە و گیانیلەدەستدا.
دوای ئەوەی نزیکەی مانگی رابردوو دیپلۆماتکارەکانی ئەمریکا بەهۆی هێرشە سەربازییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران وڵاتەکەیان چۆڵکرد، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە لە ئێستادا دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ عێراق.
شیر یەکێکە لە خواردنەوە تایبەتەکان کە چەندین مادەی خۆراکی گرنگی تێدایە بۆ گەشەی جەستە و بەهێزکردنی ئێسک.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٦ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٨٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت، هاوڵاتییە كوردەكانی سوریا برای ئەوانن و دەشڵێت، لە نزیكەوە چاودێریی گۆڕانكارییەكانی سوریا دەكەن، سەقامگیریی ئەو وڵاتە، دەبێتە مایەی سەقامگیری بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەكە.
خورشید هەرکی کەسایەتیی دیاری عەشیرەتی هەرکی، دوای هەفتەیەک مانەوە لە هەولێر گەڕایەوە گوندەکەی.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لەسەر رێگای دەربەندیخان ـ زەڕایەن رووداوێکی هاتووچۆ روویدا، بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لە دەستدا و چاوگێکیش لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک پێش ئێستا تەرمی چوار هاوڵاتی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ کە لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە، دواتر یەکێک لە بریندارەکانیش گیانیلەدەستدا.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا بە درۆن هێرشکرایە سەر پاڵاوگەیەکى نەوت لە گوندى مغارا لە سنووری شێخان.
وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا نەخۆشە و گرێ لە قاچەكانی دروست بووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، توشی نەخۆشی دەمار بووە و قاچی ئاوساوە.
چیرۆکی کوشتنی هونەر رەشید لە ناو مەجلیسێکی مەسعود بارزانی چۆن بووە؟ هەمووان دەزانن هاتبووە سلێمانی و یەکێتی لە خۆیی گرتبوو، وە بەردەوام جنێوی بە خودی مەسعود بارزانی و بنەمالەی بارزانی دەدا.
هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە عێراق و هەرێم دەڵێن، هیوادارن رێککەوتنی هەرێم و بەغدا جێبەجێبکرێت و فێڵی تێدانەکرێت، دەشڵێن، پێویستە مووچە تەوتین بکرێت تا ئەم کێشەیە سەرهەڵنەداتەوە.
کۆمیسیۆن دەڵێت، سیستمی دەنگدان و ژماردن و جیاكردنهوهی دهنگهكانی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق پەسەندکرد و بهڕێوهبهرایهتیی ههڵبژاردنهكانیشی راسپارد بۆ ئهوهی رێكار و رێوشوێنی پێویست بگرێته بهر.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، لە چیای بەرانان سەر بە سنووری دەربەندیخان، کەڵەکێوییەکی مردارەوبوو دۆزرایەوە کە بە فیشەک کوژراوە و تەمەنی ٧ ساڵە.
دوای ٤٠ ساڵ زیندانیکردنی لە فەڕەنسا، چالاکوانێکی دیاری کۆمۆنیستی لوبنانی، لەلایەن وەزارەتی دادی فەڕەنسا بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکرا، بەو مەرجەی هەرگیز نەگەڕێتەوە خاکی وڵاتەکە.
بژمێرەکانی هەرێمی کوردستان ١٢٥ هەزاریان وەرگرتووە و نوێنەری بژمێرەکانی هەرێمیش بە ئێن ئاڕتی وت، بڕیاربوو ٢٥٠ هەزار وەک پاداشتی مانگی ١٢ وەربگرن بەڵام ١٢٥ هەزاریان وەرگرتووە.
دوای شەڕوپێکدادانی چەند رۆژی رابردوو لە سوەیدا، هێزەکانی سوریا کشانەوە و سەرۆک کۆماری سوریاش دەڵێت، درووزەکان بەشێکی دانەبڕاون لە سوریا و بۆ رێگری لە شەڕێکی گەورە ئاسایشی سوەیدایان بە هێزە خۆجێییەکان سپاردووە.
حکومەتی عێراق دەڵێت، رۆژانە هەرێم ٢٨٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێم دیاریکراوە و پێویستە ٢٣٠ هەزار بەرمیلەکەی تر رادەستی سۆمۆ بکات، لە ماوەی سێ مانگدا تەوتینی مووچەی هەرێم تەواوبکات و دەشڵێت، وەزارەتی دارایی دەست بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات بۆ مانگی ئایار، وەک سەرەتای جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە.