دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی راگیرا
بەڕیوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مووەلیدەی بۆ سیتییەکان بڵاوکردەوەو و دەڵێت، نرخی هەر کیلۆواتێک کارەبای موەلیدە دەکاتە ٢٤٥ دینار.
ئەمڕۆ پرۆسەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق مهرجهكانی کاندیدبونی بۆ پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەبێت ئەو کەسەی خۆی کاندید دەکات، تەمەنی لە ٢٨ ساڵ کەمتر نەبێت و لایەنی کەم بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی بڕانی کارەبا لە دوو پرۆژەی ئاوی دوکان، دابەشکردنی ئاو راگیراوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر چەند بڕیارێکی بۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بەدواوە دەرکرد و دەڵێت، ئەمساڵ هیچ پێوەرێک لەسەر ئاستی تاک بۆ ناساندنی ئاستەکانی (یەکەم، دووەم و سێیەم) و هیچ پلەبەندییەک راناگەیەندرێت.
دوای ١٥ رۆژ لە دواخستنی، حکومەتى کاربەڕێکەر دەلێت، لیستی مووچەی مانگی ئایار ڕادەستی بەغدا کردووە.
بەرگریی شارستانیی زاخۆ رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو مێردمناڵ لە رووباری خاپوور خنکان.
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بەشەخۆراکی هاووڵاتییان پشکنینی تاقیگەیی بۆ ئەنجامدەدرێت.
زیاتر لە ٢٠ هەزار خانەنشین لە هەرێم بەهۆی ئەوەى حکومەتى کاربەڕێکەر مامەڵەکانیانی بۆ تەواونەکردوون ماوەى پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ جێگیرە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٧٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
یوتیوبەرێک بە ناوی جۆزێف ئێڤێرت بڕیاریدا تاقیکردنەوەیەکی جیاواز ئەنجامبدات کە ڕۆژانە ٣٠ هێلکە بخوات بۆ ماوەی مانگێک.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، ١٠ تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین، بەهۆی بای بەهێزەوە داڕماون.
وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، رەشنوسێکیان ئامادەکردووە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئۆکرانیا و بەمزوانە پێشکەشی حکومەتی ئەو وڵاتەی دەکەن.
لە ئێوارەی ئەمرۆوە ئاگرێکی گەورە لە سنووری گوندەکانی قەمچوغە و تەلانی سەربە دوکان کەوتووەتەوە و بە وتەی دانیشتووانی ناوچەکە تائێستا زیاتر لە ١٠٠ دۆنم دارستان و پووش و پاوان سوتاون.
ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا لە چاکسازییەکانی لە ئەنجومەنی نیشتیمانی ئەمەریکا بەردەوامە، دوای دوورخستنەوەی مایک واڵتز لە راوێژکاری ئەنجوومەنەکە، نزیکەی ١٠٠ کارمەندی دیکەش لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە.
حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی مووچەی مانگی پێنجی ئامادەکردووە و بەڵام تا ئێستا رادەستی بەغدای نەکردووە، وەزیری دارایی حکومەتی کاربەڕێکەریش دەڵێت، سبەی لیستی مووچە رادەستی بەغدا دەکەن.
ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ٣٠ تەن دەرمان و پێداویستیی پزیشکیی ماوە بەسەرچوو لەناوبران کە لە ماوەی رابردوودا دەستیان بەسەرداگیرابوو.
شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، ئەگەر هەڵبژاردن سوودی نییە بۆچی پارتی و یەکێتی بە هەڕەشە ئەندامەکانی خۆیان دەبەن، دەشڵێت، پارتی و یەکێتی لە رێگای هەندێک لایەنەوە گرفتیان دروست کرد بۆ پێکهێنانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن.
مینی پاسێکی خوێندکارانی پەیمانگەی دوکان لەسەر رێگای دوکان - خەلەکان تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە لەگەڵ بارهەڵگرێک و بەپێی زانیارییەکان بەهۆی رووداوەکەوە حەوت خوێندکار برینداربوون.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، تائێستا بڕی گەنمی وەرگیراو لە جووتیاران، گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیۆن تەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک پردی جوندیان سێ کەس برینداربوون.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەخت لەسەر گرنگی رێگریکردن لە بەكارهێنانی سەرچاوەکانی دەوڵەت دەکاتەوە لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکاندا.
لە رێوەرەسمێکی پرۆژەی رێگەوباندا، ئێران یەکەم تەکسی فڕۆکەی خستە کار.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم بەراورد بە ساڵانی رابردوو ئەمساڵ رێژەی باران بارین تێیاندا دوو هەزار و ٨٣٨.٩ ملم کەمی کردووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێشخەرییەکی ناوچەیی بۆ پاراستنی رووبارەکانی دیجلە و فورات راگەیاند و جەختی لەوەکردەوە کە چارەسەرە تەکنەلۆژییەکان دەتوانن قەرەبووی کەمبوونەوەی سەرچاوە ئاوییەکان بکەنەوە.
لە سنووری پێنجوێن ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
نزیکەى هەفتەیەکە لە سلێمانی بێ ئاوی هاوڵاتیانی هەراسان کردووە و ناچارن بە تانکەر ئاو بکڕن.
لە کفری ئۆتۆمبێلی مامۆستایەک لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا گڕی گرت و هۆکاری ئاگرەکەش نەزانراوە.
ئاسیاسێڵ لە کۆبوونەوەی ساڵانەی دەستەی گشتیدا دابەشکردنی قازانجی نەختینەیی بە رێژەی لە ١٥٠٪ پەسەندکرد.
وەزارەتی پەروەردە، ئەنجامی كۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ ـ ٢٠٢٥ـی بازنەی یەكەمی خوێندن لە ئەپلیكەیشنی ئی هەڵسەنگاندن e-halsangandn بڵاودەكاتەوە.