کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین و خۆڵبارین ئەم ناوچانە دەگرێتەوە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ باران دەبارێت و تۆز و خۆڵیشی لەگەڵدا دەبێت، کەشناسی عێراقیش رایگەیاند، بارانبارین لە ئێوارەوە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن.
سەرۆکی ئەمریکا گەشتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکرد و پێش بەڕێکەوتنیشی رایگەیاند، سەردانەکەم بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژووی دەبێت.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٥٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نزیکەی ٢٦ دۆلار دابەزیوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٦٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنی نرخەکەی نزیکەی شەش هەزار دینار دابەزیوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی سێ دۆلار بەرزبووەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە گەڕەکی بەردەسوری سنوری کەلارەوە تەرمی منداڵێکی شەش ساڵان هێنرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.
سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە سەرۆكی نوێنەرایەتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی كرد لە عێراق و وتیشی، بۆ چاكسازی و بەرزكردنەوەی سەقامگیری ئابووری لە وڵات سندوقەكە هاوبەشێكی سەرەكییە.
سەرۆکی تورکیا لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەوە رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لە بەرژەوەندی کورد و تورکدایە.
سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ رووسیا، هەروەها پشتگیری لە بیرۆکەی بەشداریکردنی سەرۆکی ئەمەریکا لە دانوستانەکە کرد.
وەزارەتی دەرەوە عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی و وەستاندنی شەڕی چەکداری و دانانی چەک، دەشڵێت بە هەنگاوێکی ئەرێنی و گرنگی دەزانن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای فڕۆکەخانەی کەرکوک روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، کێشەکانی نێوان هەرێم حکومەتی عێراق یاسایی و دەستورین و ئەوان هەموو رێکارەکانیان بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە.
جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، پەکەکە بەرپرسیاریەتیی خۆی بەرامبەر بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا جێبەجێکرد و هیوادارن حکومەتی تورکیا ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، بڕیاری پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی رێکخراوەیی خۆی و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و گرتنەبەری سیاسەتێکی دیموکراسی لەسەر بنەمای بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجالان جێگەی پێزانینە.
ئەندامێکی شاندی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەوەی لەبەرژەوەندی خەڵک بێت ئەوان ئەنجامیدەدەن و هەر لایەنێکیش لە ریزی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکشێتەوە ئازادە.
سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، بڕیاری پەکەکە بۆ بەدەمەوەچوونی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان و خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان لەم قۆناغە هەستیار و چارەنوسسازەدا هەنگاوێکی مێژووییە.
سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژووییە و سعودیە، ئیمارات و قەتەریش دەگرێتەوە.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێکی مەزنی گەلی کوردستانە، بەڕێز و نرخاندنەوە پێشوازی لە بڕیارە مێژووییەکانی کۆنگرەی ١٢ـی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەن.
دوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پهكهكه و کۆتایهێنان بە خەباتی چەکداری، هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە پێکەوە و دڵسۆزانە کاربکەن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و خۆشگوزەرانی و دیموکراسی و تورکیا بە هەموو شێوەیەک گەشە بکات.
کۆمەڵی دادگەری لە ریزی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان کشایەوە و بەشداری کۆبونەوەی بەرەی پێکهێنانی ئۆپۆزسیۆنی یەکگرتووی نەکرد.
لە دهۆک ژمارەیەک جوتیار دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان لەلایەن حکومەتی کاربەرێکەرەوە گردبوونەوە جوتیارێکیش دەڵێت، بەڵگەی یاساییان هەیە و داواکارن حکومەت قەرەبوویان بکاتەوە.
دژی داخستنی دوکانەکانیان کاسبکارانی بازاڕی داونتاون گردبوونەوەو دەڵێن، بەهۆیەوە ٦٠ کاسبکار نانبڕاو بوون و تا ئێستاش لایەنی پەیوەندیدار نەهاتوون بەدەم کێشەکانیانەوە.
وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، چەکدانانی پەکەکە و خۆهەڵوەشاندنەوەیان، دەستکەوتێکی گەورەیە و رێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی برایەتیی لەناوچەکە زیاتر بکات، وتیشی، یەکێتی هەمیشە پشتیوانی لە بژاردەی ئاشتی دەکات.
مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لە دژی دانەمەزراندیان لە قەڵادزێ گردبوونەوە و ناڕەزایی خۆیان ئاڕاستەی حکومەتی کاربەڕێکەر کرد و دەڵێن، لە بری مامۆستایانی وانەبێژ ژمارەیەک مامۆستای تریان لەرێگەی حزبەوە بە نایاسایی دامەزراندووە.
سەرۆکی پارتی رایگەیاند، جێگەی خۆشحاڵیە لە پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا لایەنەکان هەڵوێستی باشیان هەبوو و هەنگاوی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانە نراوە
سەبارەت بە نرخی کارەبا گرانەکە، قائیمقامی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو نرخەی پێشتر بۆ کارەبای ٢٤ کاتژمێری دانراوە کاتی بووە و ئەم هەفتەیە نرخەکەی جێگیر دەکرێت.
دوای ئەوەی هاوڵاتیانی ناوچەی شارەزوور ناڕەزاییان لەبارەی بۆنە ناخۆشەکەی کارگەکانی عەربەت دەربڕی، لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ، فەرمانی دەستگیرکردن دەرچوو بۆ کەسێک کە خاوەنی دوو کارگەیەی نایاساییە لەناوچەی پیشەسازی عەربەت.
وهزارهتی دارایی عێراق ئەو زانیاری و دەنگۆیارانە رەتدەکاتەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبونەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە وەزیری دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی خەڵکی سوریا داوە.
بەهای دۆلار لە بەرامبەر دینار بە نزمی ماوەتەوە و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەراورد بە چەند دوێنێ هەزار دینار لە بەهاکەی بەرزبووەتەوە.
دژى دەستبەسەرداگرتنى زەویە کشتوکاڵیەکانیان لەلایەن حکومەتى کاربەڕێکەرەوە دانیشتووانی هەشت گوندی سنووری سلێمانی گردبوونەوە و رایانگەیاند، حکومەت بەناوی دابەشکردنى بەسەر فەرمانبەراندا زەوییە کشتوکاڵیەکانیان داگیردەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سبەینێ سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێک دەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەراست و سەردانى سێ وڵاتى کەنداو دەکات، مەبەستى سەردانەکەش ئابووری و ئاگربەستى غەززە و ژمارەیەک دۆسیەى سیاسی دیکە دەبێت.