هێرشێکی درۆنی کرایە سەر ناوچەیەکی سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێک لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەناوی کۆمپانیای پاکەرەوەوە پارەی جەژنانەی لەهاوڵاتیان وەرگرتووە، دوای ئاگادارکردنەوەیان چوونەتە شوێنی مەبەست و دەستگیریانکردووە.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە پێنج هەزار و ١٦٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٠٦ هەزار دینارە.
بەیانی ئەمڕۆ درۆنێک لە گەڕەکی قالاوەی سلێمانی کەوتەخوارەوە و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە منداڵێک برینداربووە و زیانی ماددیشی هەبووە، هاوکات لە شەوی رابردووشەوە تا ئێستا، ٢٣ هێرش بۆ سەر هەولێر و سلێمانی ئەنجامدراون.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوت بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٩٩ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر گەڕەکی قالاوەی سلێمانی و چەند ماڵێک زیانیان بەرکەوتووە.
لە کەرکوک و ئەنبار هێرشکرایە سەر پێگە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی و دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووتەوە و پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەی بارەگاکەی گەڕەکی بەدر لە کەرکوک ١٠ کەس کوژراون و ١٢ کەسیش برینداربوون، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراون.
زنجیرەیەک هێرشی نوێی درۆنی کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و ئاگر لە فڕۆکەخانەکە بەرزدەبێتەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کارگۆی فرۆکەخانە کراوەتە ئامانج و تا ئێستا زەرەر و زیانەکان نەزاندراوە.
سهرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، تاكه رێگه بۆ كۆتاییهێنان به ململانێی رۆژههڵاتی ناوهڕاست كه لهلایهن ئهمریكا و ئیسرائیلهوه دهستیپێكردووه، داننانە به مافهكانی تاران و پێدانی قهرهبوو و دابینكردنی گهرهنتی نێودهوڵهتییه له بهرامبهر ههر دهستدرێژییهك له داهاتوودا.
محەمەد شیاع سودانی و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، دوایین پێشهاتەکانى ناوچەکەیان تاوتوێکرد و جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان کردەوە بۆ راگرتنى جەنگ و دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە بۆ هەموو قەیرانەکان.
کەمێک پێش ئێستا دەنگێکی بەهێز لە ئاسمانی هەولێر بیسترا، بەپێی زانیارییەکان هێرشێکی درۆنی لە ئاسمانی شەقامی ١٠٠ مەتری نزیک هۆتێل دیڤان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنرا.
کەمێک پێش ئێستا بە سێ درۆن فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ لە شاری سلێمانی کرایە ئامانج، بە پێی گرتە ڤیدیۆییەکان لەناو بارەگاکەوە تەقەیەکی زۆر لە درۆنەکە دەکرێت و درۆنەکە دەخرێتەخوارەوە، بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە دروست بووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ژێرخانی نیشتیمانیی وڵاتەکەی رووبەڕووی هێرش بووەتەوە و یەکێک لە بانکە کۆنەکانی ئێران کراوەتە ئامانج.
سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا دەربارەی جەنگەکەیان لەگەڵ ئێران رایگەیاند، سوپای ئەمریکا دەستکەوتی زۆری بەدەستهێناوە، کە کەس پێشبینی نەدەكرد و پرۆسە سەربازییەکانیان زۆر لە خشتەی کاتیی دیاریکراو پێشترن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا داوا لەهاوڵاتیانی خۆی دەکات بەزووترین کات عێراق جێبهێڵن، دەشڵێت، ئەو ناوچانەی پێشتر كراونەتە ئامانج هەموویان مەترسیدارن و لێی نزیك مەبنەوە.
ئەمشەو ساڵح موسلیم، کەسایەتی سیاسی دیاری رۆژئاوای کوردستان و ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراسی (پەیەدە) لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
کەمێک پێش ئێستا بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەوە سەر هەولێر و لە رێگەی سیستمی بەرگری ئاسمانی هاوپەیمانانەوە خرانەخوارەوە.
ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتیی رایگەیاند، وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسەکە، ٤٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لە یەدەگەکانیان دەخەنە بازاڕەوە، ئەمە گەورەترین ئازادکردنی لەو جۆرەی یەدەگی نەوتە تاوەکو ئێستا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی جەنگى ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران کرابێت.
بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان، کەمئەندامانی سەنگەر لە شاری سلێمانی ئاشکرایان کرد، رۆژی پێنچشەممە دەست بە مانگرتنی سەرتاسەریی دەکەن.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا خراونەتە خوارەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، بەمەبەستی كۆنترۆكردنی هەڵكشانی نرخی غازی شلی ماڵان، مانگانە دوو بوتڵ غازی ماڵان بە كارتی ئەلكترۆنی دەدرێتە هاوڵاتیان.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، جەختی لە پشتیوانیی بەغدا بۆ سەقامگیری و رەتکردنەوەی جەنگ لە ناوچەکەدا کردەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، شەڕی ئێران بەم زووانە کۆتایی دێت، چونکە هیچ شتێک لە ئێران نەماوەتەوە تا بکرێتە ئامانج. دەشڵێت، هەندێک وردە شت لێرە و لەوێ ماون، هەر کاتێک بمەوێت کۆتایی پێ بهێنم، کۆتایی دێت.
بڕیارە ئەمشەو پەرلەمانی عێراق، بۆ دەنگدان بە ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان و گفتوگۆی گشتی کۆببێتەوە.
وەزارەتی وەرزشی ئێران رایگەیاند، لەم بارودۆخەی ئێستادا هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەیان ناتوانن بەشداری لە مۆندیالی ئەمساڵ بکەن. ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئەگەری بەشدارینەکردنی ئێران، پێشبینی دەکرێت، یەکێک لە هەڵبژاردەکانی عێراق یان ئیمارات لە شوێنی ئێران سەربکەون بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦.
وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان دەڵێت، بەهۆی دۆخی نالەباری ناوچەکەوە، رێنمایی هاوڵاتییان دەکەین کە گەشتی عومرە ئەنجامنەدەن.
٥٦ ساڵ بەسەر راگەیاندنی رێککەوتننامەی ١١ـی ئازاری ١٩٧٠ تێپەڕی و مەسعود بارزانیش دەڵیت، ئەو رێککەوتنە بەرهەمی قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چین وتوێژەکانی كوردستان بووە.
وتەبێژی فەرماندەیی خاتەم ئەلئەنبیا دەڵێت، رێگە نادەن یەک لیتر نەوت بە گەرووی هورمزدا، بۆ بەرژەوەندی ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی و هاوبەشەکانیان تێبپەڕێت .
لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، پریشکی ئاگری شەڕ هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە و ماوەی ١١ رۆژە شارەکانی هەرێم رۆژانە رووبەڕووی هێرشی مووشەکی و درۆن دەبنەوە.
نێچیرڤان بارزانی، لە ساڵیادی رێککەوتنامەی ١١ـی ئازار پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم رێککەوتنە تەنها دەستکەوتێکی نەتەوەیی نەبوو، بەڵکو نەخشەڕێگەیەکی دروست و نموونەیی بوو بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پێکەوەژیان لە عێراقدا، دەشڵێت، با پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی کوردستان و عێراق لە مەترسییەکانی شەڕ دوور بخەنەوە
سەعدی پیرە دەڵێت، گفتوگۆکانی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت بەردەوامن.