ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو ئاوەوە؛ سێ برا بوونە قوربانی
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچەهەور و پەڵەهەور دەبێت، ئەگەری نمەبارانی کەمی پچرپچر هەیە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، سبەینێش باران دەبارێت و لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێردا ئاستی ئاو لە بەنداوی دووکان ٨٣ سانتیمەتر و بەنداوی دەربەندیخان ٣٠ سانتیمەتر زیادیان کردووە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەیانی ئەمرۆ ئۆتۆمبێلێک لە لۆفەکانی کورتەک لە بناری قەندیل وەرگەراوە و کەوتووەتە ناو رووباری گاڕفێن و ئۆتۆمبێلەکە سێ کەسی تێدابووە کە برای یەکبوون، کەسێکیان بێ سۆراغە کە شۆفێرەکەیە و کەسێکیان بریندارە و کەسێکی تریشان سەلامەتە.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە چوار هەزار و ١٨٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٠٩ هەزار دینارە.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، لە هەوڵدان بۆ کڕینی سیستمی بەرگری بۆ هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش دەڵێت، جەختبەردەوامبونی ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەکان و چالاککردنی هەوڵە هەواڵگرییەکان بۆ پاراستنی هەمو ناوچەکان دەکەنەوە.
سكرتێری گشتی ناتۆ دەڵێت، هاوکاری ئەمریکا دەکەن بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و وتەبێژی کۆشکی سپیش دەڵێت، هاوپەیمانییەکە پێکەوە کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە هێشتنەوەی گەرووی هورمز بە کراوەیی و ئارامی و ئەمەش هاوتای سیاسەتی ئەمریکایە.
لە ماوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوت بەرزبووە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١١٢ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی رایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ ترسی خۆی دەربڕیوە لە ئەگەری وەستاندنی جەنگ، لە کاتێکدا ئاژانسی هەواڵگریی ئیسرائیل باسی لەوەکردووە، شکستیانهێناوە لە پێکانی بەشێکی زۆری ئامانجەکانیان و بەشێکی زۆری ئۆپەراسیۆنەکانیان بێئەنجام بوون.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی درۆنێکی خۆکوژی لە نزیک هێزەکانیان حەوت سەربازی وڵاتەکەی لەسەر سنوور و لەناو خاکی باشووری لوبنان برینداربوون.
بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەوە ئاستی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان و دوکان بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و بەڕێوەبەرایەتی بەنداو و کۆگاکانی ئاویش دەڵێت، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لە کەناراوەکان و چەمەکان دووربکەونەوە.
دوێنێ لە كۆشی شەعب لە دیمەشق، ئەحمەد شەرع، پێشوازی لە وەفدێكی پێكهاتەی كورد كرد بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان و جەژنی نەورۆزەوە و جەختی لەسەر مافەكانی پێكهاتەی كورد كرد وەكو مافێكی سروشتی.
نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیەنێت، لە بەرژەوەندی نەخۆشەکانیان دەوامی نەخۆشخانەکە لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە دەبێت؛ بۆ ئەو نەخۆشانەی کە چارەسەری کیمیایی و مەناعە و بایۆلۆجییان هەیە سەرەڕای خزمەتی ٢٤ کاتژمێری بەشی فریاکەوتن.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ و لە رۆژی ٢٣ـیەمینی جەنگدا ئیسرائیل زنجیرەیەک مووشەکی ئاڕاستەی چەند ناوچەیەکی تاران کرد و شارەکانی ئەسفەهان، ئەهواز، تاران، بوشەهر بە سەختی بۆردومان کران، بەپرسێکی ئیسرائیلیش وتی، ئەوەی پێویست بێت دەیکەن بۆ لەناوبردنی ئێران کە دەیەوێت وێرانیان بکات.
ئەمساڵ وەک دەڵێن وشکەساڵی نییە و بەهارەکەی تەڕە، رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ، بەپێی داتاکانی کەشناسی، لە پارێزگاکانی هەرێم چوار هێندەی ساڵی رابردوو باریوە.
دوێنێ لەکاتی جەژنی نەورۆزدا لە عەفرین و چەند ناوچەیەکی دیکە، کوردانی رۆژئاوا رووبەرووی سوکایەتی و ئەشکەنجەدان بوونەوە لەلایەن ژمارەیەک عەرەبەوە، سیپان حەمۆ جێگری وەزیری بەرگری سوریاش لەسەر رووداوەکە هاتە دەنگ و دەڵێت، هەرکەسێک هێرش بکاتە سەر کورد و سیمبولەکانی لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، رەتیدەكاتەوە وڵاتەكەی خاوەنی موشەك بێت كە مەودای زیاتر لە دوو هەزار کیلۆمەتر بێت.
ده سه ڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق داخستنی ئاسمانی عێراقی بە رووی سەرجەم فڕۆکەکانی هاتوو و رۆشتوو و ترانزێت، بۆ ماوه ی ٧٢ کاتژمێری دیکه درێژکردەوە.
کەشناسی رێژەی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە خەلەکانی سنووری سلێمانی زۆرترین باران باریوە کە بڕەکەی ٦٥ ملم بووە، هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو لە سلێمانی ٤٥٢ ملم باران زیاتر باریوە، واتە تائێستا زیاتر لە ٧٦٠ ملم باران باریوە.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "شەوی رابردوو جارێکی دیکە تاقمە تیرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان دەستیان دایەوە کردەوەیەکی تێکدەرانە و لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری چەمچەماڵ"
جەنگ پێی نایە رۆژی ٢٢ـەمەوە و سەڕای کەمبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر یەکتری بەڵام ئەمڕۆ ئیسرائیل و ئەمریکا و ئێران هێرشی کاریگەرییان کردە سەر یەکتری و میدیای ئێران دەڵێت، بنکەی ئەتۆمیی نەتەنز لە ئەسفەهان هێرشی کراوەتە سەر لە لایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە و سوپای پاسدارانیش وتی، سێیەمین فرۆکەی جەنگی ئێف-١٦ـیان خستووەتە خوارەوە و فەرماندەیی ناوەندنی ئەمریکاش دەڵێت، توانا سەربازییەکانی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەو کەمبوونەوە دەچن.
سەرەڕای نالەباریی کەشوهەوا بەشێکی زۆری هاوڵاتیان سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان کرد بۆ سەیرانی بەهارەی خۆیان.
ئاهەنگێکی جەماوەری لە شاری بۆنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو؛ بە بەشداری هەزاران کوردی تاراوگە و مەسعود بارزانی لە وتارێکدا لەوبارەیەوە وتی، گەلی کورد هیچ کاتێک دەستبەرداری مافە رەواکانی نەبووە و نەورۆز ئاگرێکە بۆ بڕوابەخۆبوون و ئازادی و خۆنەچەماندن لە دڵی هەر کوردێکدا.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقییە دەڵێت، ئەمڕۆ ھەناردەکردنی غاز لە ئێران بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی عێراق بە شێوەیەکی پلەبەندی و بە بڕی پێنج ملیۆن مەتر سێجا دەستی پێکردووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئامادەن رێگە بە کەشتییەکانی ژاپۆن بدەن بە گەرووی هورمزدا تێپەڕبن.
سهرۆكی یهكێتی له پهیامێكدا بۆ نهورۆزی ئامهد رایگەیاند، "له ئەمكاته ههستیارهدا ئهوهی كه گرنگه یهكڕیزی ئێمهیه، یهكڕیزی ههموو كورده و یهكڕیزی ههرچوارپارچهی كوردستانه" و دهشڵێت، به زووترین كات ئۆجەلان دەبینێت و بەرنامەکەی بەیەکەوە تەواو دەکەن.
بەهۆی جیاوازیی لە بینینی مانگدا، لە شارە شیعە نشیەکانی عێراق و ئێران و سوریا و بەشێک لە وڵاتانی ئاسیا ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
دژی نەبوونی کارەبا و خزمەتگوزارییەکان هاوڵاتیان و کاسبکارانی دوکان خۆپیشاندانیان کرد و بە رێپوانی ناڕەزایی رۆیشتنە بەردەم قایمقامیەتیی قەزاکە.
عەبدوڵائۆجەلان لەبارەی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو پڕۆسەیەی کە لە ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥ دەستیان پێکرد، ئامانجی زیندووکردنەوەی بناغەکانی یەکڕیزییە بەگوێرەی رۆحی نەورۆز.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر دەڵێت، بەهۆی لێڵبوونی ئاوەوە بە ناچاری پێدانی ئاو کەمدەکەنەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن دەست بە بەکارهێنانی ئاوەوە بگرن.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت، بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ رێگە بە فرۆشتنی نەوتی ئێران دەدەن، لە بەرامبەرداوهزارهتی نهوتی ئێران دەڵێت، هیچ بڕە نەوتێکی خاوی یەدەگیان نیە و هەڵگرتنی سزا لەسە نەوتی وڵاتەکەیان دوورە لە راستییەوە.