کاوە عەبدولقادر: ئێوە تاکەی دەست لە ئەژنۆ دەوەستن؛ بۆ مووچە دابەش ناکەن؟
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق مەرجە پێویستەکانی بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان بڵاوکردەوە.
پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێ دەڵێت، لە ٣٠ مانگی رابردوو داهاتی نەوتی و نانەوتی ناوخۆی هەرێم ٢٠ ترلیۆن دیناربووە کە دەکاتە زیاتر لە ٢٠ مووچە بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادە نیە مووچەی پێدابەش بکات.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، پشووی جەژنی قوربان، لە رۆژی هەینی ٦ـی حوزەیران دەستپێدەکات و رۆژی سێشەممە ١٠ـی حوزەیران کۆتایی دێت.
فراکسیۆنی یەکگرتوو دەڵێت، داواکاری خەڵکی هەرێمی کوردستان رەوایە و پێویستە هەموولایەک پابەندی بڕیاری دادگا بن، وتیشیان،
چەند رۆژێکە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور داخراوە و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش دەڵیت، حکومەتی ماوەبەسەر چوو هۆکارە و بێباکە لە ژیان و تەندروستی هاوڵاتیان و دەشڵێت، وەک نەوەی نوێ سکاڵای یاسایی لە وەزیری تەندروستی و بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی دەکەن.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوای ئاگاداربوونی بهشی پۆلیسی فریاكهوتنی بهڕێوهبهرایهتیمان بهههستانی دوو كهس له گهڕهكی بهختیاری بهكۆكردنهوه و وهرگرتنی پارهی جهژنانه لههاوڵاتییان بهناوی كۆمپانیای پاكهرهوهوه، دهستگیركران.
بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەستیپێکرد و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە ئێن ئار تی وت، ئەو کەسانەی کارتی نیشتمانییان نییە ناتوانن فۆڕمی ئەلکترۆنی خۆراک پڕبکەنەوە.
جەژنی قوربان نزیکبووەتەوە و ئاژەڵدارانیش ناڕازین لە دۆخی بازاڕ و دەڵێن، بەهۆی بێ مووچەیی و هاوردەکردنی ئاژەڵەوە خواست کەمبووەتەوە و نرخی هەر سەرێکی ئاژەڵی گەورە بەرامبەر ساڵی رابردوو زیاتر لە ٥٠٠ هەزار دینار دابەزیوە.
لە میانەى ئەو هەوڵانەى حکومەتی عێراق دەیدات بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنى کاروبارەکانى حکومەت، بازرگانى عێراق ئەپلیکەیشنێکی کاراکردووە کە بەئاسانى لەناو مۆبایلى هەموو هاووڵاتییەکدا دادەبەزێت و بەهەردوو زمانی عەرەبی و کوردی کارایە.
چاوگێک لە دارایی هەرێم دەڵێت، بڕیاری لێبڕینی خانەنیشینی ئەو مووچانەش دەگرێتەوە کە لە ١٠ ساڵی رابردوودا دابەشنەکراون یان بە لێبڕینەوە دراون بە مووچەخۆران.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، باندێكی پێنج كهسی كه كاری سهرهكیان دزینی ماتۆڕسكیل بووه لهلایهن هێزهكانی پۆلیسی سلێمانیهوه دهستگیركران و لهئێستادا لێكۆڵینهوهیان لهگهڵ دەکرێت.
ئاسیاسێڵ لەگەڵ کۆمپانیای China Mobile International لە پێناو بەرفراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان و تواناکانی پەیوەندیکردن لە عێراق، یاداشتنامەیەکیان واژۆکرد.
پزیشکانی ناڕازی و دەرچووانی بەشی پزیشکی دانەمەزراو لە هەولێر و سلێمانی گردبوونەوە و دەڵێن، لە سەرجەم شارەکانی هەرێم ژمارەیان نزیکەی هەزارو ٦٠٠ پزیشکە ، بەڵام تائێستاش حکومەتی ماوەبەسەرچوو و وەزارەتی تەندرووستی، گرفتی دانەمەزراندنی پزیشکانیان چارەسەر نەکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گستی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە بۆ ناو گەڕەکەکانی شاری سلێمانی لە نێوان حەوت بۆ هەشت هەزار دینارە.
وەزارەتی تەندرووستی عێراق دەڵێت، لە قۆناغی یەکەم و دووەمی تۆمارکردنی هاوڵاتیان بۆ بیمەی تەندرووستی، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنیک کەس ناویان تۆمارکردووە.
بەهۆی خراپی دۆخی تەندرووستییەوە و دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ شێرپەنجە، هونەرمەندی شێوەکاری کورد قەرەنی جەمیل کۆچی دواییکرد.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە و سبەینێ ئەگەری نمەباران هەیە، کەشناسی عێراقیش وتی، شەپۆلێکی بارانبارین چەند ناوچەیەکی عێراق دەگرێتەوە.
دوای دابەزینی نرخەکەی، ئەمڕۆ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٤١ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە چەند رۆژی پێشوو کەمێک جێگیرە.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لە رێگای کەلار بۆ ناحیەی باوەنوور، بەهۆی کارکردنەوە ئاڕاستەی هاتن بۆ ناو کەلار دادەخرێت.
بوومەلەرزەیەی بەهێز کەنارئاوەکانی تورکیای هەژاند و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش کەسێک گیانی لەدەستداوە و نزیکەی ٧٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، پێویستە بەپێی دەستوور و یاسا بەرکارەکان مامەڵە لەگەڵ دۆسیە نیشتیمانییەکان بکرێت، دەشڵێت یاسای نەوت و غاز چارەسەری دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێم و بەغدا دەکات.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٦٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٥٠ دۆلار بەرزبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٥٠ سەنت بەرزبووەوە.
هەموومان دەزانین جگەرە کێشان خراپە، مەترسی بۆسەر ژیان هەیە و زۆرێک لە وڵاتان و رێکخراوەکان داوا لە خەڵک دەکەن بۆ وازهێنان لێی، بەڵام زۆر کەم دەزانن کە هەندێک خووی رۆژانە هەن نەک هێندەی جگەرە بەڵکو لەوانەیە مەترسیدارتربن بۆ تەندروستی.
لیژنەی قوربانی و دیارییەکانی سعودیە پێشبینی دەکات لە حەجی ئەمساڵدا فیدیە و سەربڕینەکان بگاتە یەک ملیۆن سەرئاژەڵ.
وهزارهتی ناوخۆی عێراق وردهكارییهكانی پلانی ئهمنی جهژنی قوربانی بڵاوکردەوە و بهپێی پلانهكهش، داخستنی رێگاوبانهكان ناگرێتهوه و پشت به زانیاری و ههواڵه ههواڵگرییهكان دهبهستێت.
سندوقی گەشەپێدانی عێراق بۆ بەرهەمهێنانی شیری منداڵ، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای (Agrium Capital)ی بەریتانی واژۆکرد بۆ دامەزراندنی یەکەم کارگەی مۆدێرن بە سەرمایەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار.
خوێندنی باڵای هەرێم بڕیاریدا به بهخشینی رسوماتی داواكردنی پشتگیری بۆ دهرچووانی زانكۆ و پهیمانگهكان بهمهبهستی پێشكهشكردن بۆ بوون به كارمهندی سهر سندوق له رۆژی دهنگدان بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی یاریکردن بە نرخەکانەوە هۆشداری دەدات و بەرێوەبەرایەتیەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئابوورییەکانی راسپاردووە لێپرسینەوە بکەن لەو بارەیەوە.
شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی ناو شاری سلێمانی و دەورووبەری دەکاتەوە، كە رێگای سەرەكی سلێمانی- دوكان لە تاسڵوجە دادەخرێت و دەشڵێت، رێگای لاوەكی دەكرێتەوە بۆ هاتووچۆی شۆفێران.