ئەمڕۆ رۆژی جیهانی زمانی دایکە
رۆژنامەی فەرمی عێراق دەڵێت، قەیرانی دارایی لە عێراق بوونی نییە و مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی مسۆگەركراوە دەشڵێت، یەدەگی نەختینە لە ئاستێكی باشدایە.
رۆژی ٢١ـی شوباتی هەموو ساڵێک وەک (رۆژی جیهانیی زمانی دایک) لە جیهاندا ناسێنراوە، گەلان بە رێوڕەسم و چالاکیی جیاواز زمانی دایک پیرۆز دەکەن وەک پاڵپشتییەک بۆ نوێبوونەوە و بەردەوامیی زمانی دایک.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی، بایەکی لەسەرخۆشی دەبێت.
تائێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو لیستی موچە و داهاتی ناوخۆی ئەم مانگەی رادەستی بەغدا نەکردووە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەگەر هەرێم سەرەتای ئەم هەفتەیە لیستی موچە و تەرازووی پێداچوونە و ١٢٠ ملیارەکە بنێرێت ئەوا بەبێ دواکەوتن مووچەی مانگی دووی هەرێم دەنێردرێت.
دوای ئەوەی لە ١٨ـی ئەم مانگەدا راپۆرتی کۆمسیۆنی ئاشتی بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا، راپۆرتەکە لە ماڵپەری فەرمی پەرلەمانی تورکیا بڵاوکرایەوە.
پارێزگاری حەسەکە چەند هەنگاوێکی بۆ بوژاندنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریی و کارگێڕی لە پارێزگاکە راگەیاند، کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی سەقامگیری و ئاسانکاریی کاروباری هاوڵاتیانە لە کەرتە جیاجیاکاندا و سبەینێ سەرجەم رێگاکان بەرەو شاری حەسەکە دەکرێنەوە.
میدیا عەرەبیەکان دەڵێن، چوارچێوەی هەماهەنگی نزیکبووەتەوە لەوەی دەستبەرداری کاندیدبوونی مالیکی ببن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، بەشێکی دیکەی سونەکانیش دەڵێن، دوای هەڵوێستەکانی ئەمریکا بۆچوونیان لەسەر کاندیدکردنی مالیکی گۆڕاوە.
هەرچەندە بەهۆی پارەی کارەباوە داهاتی ناوخۆی هەرێم زیادیکردووە، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە دوادەخات.
شەوی رابردوو لە کەرکوک ئاگر لە بۆرییەکی غازی وێستگەی باجوان کەوتەوە، کۆمپانیاکەش دەڵێت، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و زیانی گیانی نەبووە.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەگەر هەرێم بتوانێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونە و ١٢٠ ملیارەکە بنێرێت ئەوا بەبێ دواکەوتن مووچەی مانگی دووی هەرێم دەنێردرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە سنووری باڵەکایەتی مین تەقییەوە بە دوو کەسدا و کەسێکیان گیانی لەدەستدا.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لەسەر رێگای کەلار - دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکران.
پارتی بەردەوامە لە رێگریەکانی لە کارکردنی ئێن ئاڕ تی لە سنوری هەولێر و دهۆک و تا ئێستاش نوسینگەکانی کەناڵەکە لەو دوو پارێزگایە داخراون، هاوکات پارتی هەڕەشەش لە پەیامنێران و کارمەندانی ئێن ئاڕ تی دەکات.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجەی شارەزوور، لە سنووری هەولێر دەستگیرکرا کە لەناو بازاڕی هەلەبجەییەکان بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا.
وتەبێژی دەم پارتی دەڵێت، پێویستە بەربەستەکانی بەردەم زمانی کوردی هەڵبگیرێن و نابێت رێگری لە زمانی ملیۆنان کورد بکرێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ ناسینەوەی وێنە و ڤیدیۆ ساختەکان و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەلیکترۆنییەکان.
ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، پرۆسەی دابەشکردنی پارە دەست پێ دەکات بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کە وەک کارمەندی رۆژی دەنگدان بەشدارییان کردووە.
پۆلیسی کەرخ دەڵێت، لە ناوچەی بەیاعی شاری بەغدا جادووگەرێکی بیانیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی فێڵکردن و هەڕەشەکردن لە هاووڵاتییان و چەندین کەلوپەلی جادووش لە ماڵەکەیدا دەستیان بەسەردا گیراوە.
وەزیری رۆشنبیری هەرێم دەڵێت، ههموو منداڵێكی كۆمهڵگهی كوردستان مافی رهوا و بنهڕهتی خۆیهتی به زمانی دایك بخرێتهبهر خوێندن، رێز له كهسایهتی و مۆركه كولتورییهكانی بگیرێت و داواشدهكات، پڕۆژهی خوێندنی تهنیا یهك وانهی شێوهزاری ههورامی (گۆران) له پۆله بنهڕهتییهكانی كهرتی پهروهردهدا جێبهجێبكرێت.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، لە ناوەڕاست و کۆتایی هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، بەهۆی پێداگری مالیکیەوە بە کاندیدبوونی بۆ سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوەشێنراوەتەوە، بەگوێرەی زانیاریەکانیش، رۆژی یەک شەممە کۆتا وادەی ئەمریکایە بۆ بڕیاردان لەسەر کشانەوەی مالیکی.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
چاوگێک لە فڕۆکەخانەی هەولێڕ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر هەڵوەشاوەتەوە.
کەشناسی دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا و هەندێک کات پەڵە هەوری لەگەڵدا دەبێت، بەرزترین پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، سبەینێش پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
ترەمپ دەڵیت، ئێران ١٥ رۆژی لەبەردەستە و دوای ئەوە دەردەکەویت رێککەوتنیان دەوێت یاخود نا، هەرگیز رێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، خەریکی ئامادەکردنی رەشنوسێکن بۆ دانوستانەکانی داهاتوو لەگەڵ ئەمریکا.
١٥ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەکەمین پێشێلکاری بەرامبەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی و سوتاندنی ئۆفیسی سەرەکی کەناڵەکە لە سلێمانی.
ئەمریکا هێزێکی زۆری لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا کۆکردووەتەوە و وتەبێژی کۆشکی سپیش دەڵێت، ترەمپ هێشتا بژاردەی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بەباشتر دەزانێت، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، خەریکی ئامادەکردنی رەشنوسێکن بۆ دانوستانەکانی داهاتوو لەگەڵ ئەمریکا.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ١٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٨٨ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی نەوەی نوێ و شاندی مەکتەبی سیاسی یەکێتی جارێکی تر کۆبونەوە و بەپێی زانیارییەکان هەردوولا رەشنوسی رێککەوتنەکەیان نوسییەوە بەپێی بەشێکی رێککەوتنەکە تەواوی دەسەڵاتەکانی حوکمڕانی هەرێم دابەش دەکرێت، بەسەر دوو ستوندا کە تەواو هاوسەنگە لە نێوان زۆنی سلێمانی و زۆنی هەولێر، هەروەها بۆ یەکەمجار کێشەکانی کارەبا و مووچە و کێشەی خزمەتگوزاریەکانی خەڵک برانە ناو رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتەوە.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا، بڕی زەکاتی پارە، سەرفیترە، فیدیە، زێڕ، زیو و خشڵی ژنانی بۆ ئەمساڵ دیاریکرد و دەڵێت، زەکاتی نیسابی پارە بریتییە لە سێ ملیۆن دیناری عێراقی و زەکاتی سەرفترە بڕەکەی سێ هەزار دینارە.