سیستانی لەبارەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە حەوتەم رۆژدا بەردەوامە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی لە تاران ئەنجامدا و ناوەندێکی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بۆردومانکرد، لەبەرامبەردا ئێران هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەیەک لە تەلئەبیب.
حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بەتایبەتی ئەوانەی بەنیازی ئەنجامدانی گەشتی عومرەن بۆ وڵاتی سعودییە، بڕیاریانداوە تا شەڕی ئێران و ئیسرائیل بەردەوام بێت، گەشتی عومرە لە رێگەی ئاسمانی و وشكانی دەستپێنەكەوە.
مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران، پەیامێکى بهپهله بڵاودهكاتهوه و دەڵێت، داوا لە هەموو لایەنە نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئیسلامی دەکات کاربکەن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.
سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێشێلكردنی سەروەریی خاكی عێراق رەتدەكاتەوە و دەڵێت، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵیان هەبێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکان.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢٢ دۆلار نزمبووەتەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٦٨١ هەزار دینارە.
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت ٨٪ بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی لە بەرزیدا جێگیربووە.
بەپێی ئاماری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، کە چاودێری چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات، ئیسرائیل پێگەی ئەتۆمی بوشەهر و ئیسفەهانی نەکردووەتە ئامانج، هەروەها پشتڕاستی نەکردووەتەوە کە دامەزراوەکانی ئەراک و فۆردۆی کردووەتە ئامانج یاخود نا.
حهج و عومرهی ههرێم دەڵێت، بهرنامه و رێنمایی نوێ تایبهت به گهشتی عومره دهردهكهن و هیچ كۆمپانیایهكیش بۆی نیه تاوهكو بهشێوهی فهرمی گرێبهست رادهگهیهنن، ریكلام و بانگهشه بكات.
کاروباری مینی گەرمیان دەڵێت، لە کێڵگەیەکی مین سەر بە گوندی پاریاوڵەی بچوک لە ناحیەی پێباز، چالاکییەکی لەناوبردنی مین بەڕێوەدەچێت و داوا لە هاوڵاتییان بە مەبەستی سەلامەتی گیانیان، دووربن لەو ناوچەیە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەودا بیروڕا دەگۆڕینەوە تا بزانین چ هەنگاوێک بنێین و لە کۆتا خولەکەکانمدا بڕیاری خۆم دەدەم". دەشڵێت، "دەرگای دانووستانمان بە رووی ئێراندا دانەخستووە".
سەرۆك وەزیرانی عێراق كارگەیەكی دروستكردنی ئاردی سفری كردەوە كە دەتوانێت ساڵانە یەك ملیۆن تەن ئارد بەرهەمبهێنێت.
دژەتیرۆری پارتی تێكشكاندن و خستنەخوارەوەی درۆنێكی بۆمبڕێژكراوی لە نزیك گوندی شێراوای هەولێر راگەیاند و دەشڵێت، هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نەكەوتووەتەوە.
بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەکانی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "هێرش دەکەینە سەر چەکی ئەتۆمی و مووشەک و بارەگا سەربازییەکانی ئێران". دەشڵێت، هیچ کاتێ ئیسرائیل هێندەی ئێستا بەهێز نەبووە.
وهزیری دهرهوهی عێراق، لهگهڵ هاوتا میسڕییهكهی، پهرهسهندنهكانی ناوچهكهیان تاوتوێكرد و داوای كۆبوونهوهی بهپهلهی وهزیرانی دهرهوهی عهرهبی كرد بۆ ههماههنگی ههڵوێستهكان و رووبهڕووبوونهوهی ئاستهنگهكان.
جێگری بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، خۆراکی پێویست لە کۆگاکاندا هەیە و نرخەکانیان لە بازاڕدا بەرزنابێتەوە وتیشی، هەر لایەنێک نرخی ماددە خۆراکییەکان بەرزبکاتەوە سزادەدرێت.
دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە ئێران شاندێکی بە مەبەستی دانووستان ناردووە بۆ عوممان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەم هەواڵەی رەتکردەوە.
دەستەی نیشتمانی بۆ چاودێریی ئەتۆمی و تیشکدانەوەی عێراق دەڵێت، ژووری ئۆپراسیۆنی شانەی قەیرانەکان لەلایەن ژمارەیەک وڵاتى عەرەبییەوە پێکهێنراوە لەپێناو ئامادەباشی بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی ئەتۆمی و بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکەی.
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا وتی، ئێران داوای دانوستاندنی کردووە، بەڵام قسەی ئەو لەبارەی ئێران خۆ بەدەستەوەدانی بێ مەرجە. ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا شاندێکی ئێران بە مەبەستی دانوستان گەیشتنە عوممان.
وەزارەتی ڕۆشنبیری دەڵێت، ئەوەی هەواڵی بێ بنەما و ترس و تۆقاندن بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی هەرێم بڵاوبکاتەوە رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "کەس نازانێت لەبارەی ئێران چی دەکەم، ئێران داوای دانوستاندنی کردووە، بەڵام قسەی من لەبارەی ئێران خۆ بەدەستەوەدانی بێ مەرجە"، دەشڵێت، "ناتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم ئایا ئەمریکا ئێران بۆردومان دەکات یان نا".
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، شەڕی بەردەوامی ئێران و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق نابێت و پرۆسەی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.
دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو چەند تایبەت بە ئاسانكاری جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عیراق بڵاوكردەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ وایکردووە نرخی شمەکەکان لە بازارەکاندا بەرزنەبنەوە، دەشڵێت، چەندین پلان و پڕۆژەیان هەیە بۆ زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ و پڕکردنەوەی خواست.
وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، بەم نزیکانە دادگای فیدراڵی کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدەن.
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا وتی، کە پێویستە ئێران بەبێ مەرجی پێشوەختە خۆی بەدەستەوە بدات، رابەری باڵای ئێران لە وەڵامدا دەڵێت، "خۆمان بەدەستەوە نادەین"، وتیشی، ئێران هیچ لە هێرشەکانی ئیسرائیل پشتگوێ ناخات.
دوای چەندین بایکۆت و گردبوونەوەیان لە سەرتاسەری هەرێم، بڕیاری دامەزراندنی دەرچوانی پزیشکی لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە پەسەندکرا، هەروەها، بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی لێخۆشبوونی سزای سەرپێچی هاتووچۆ بە رێژەی ٢٠٪ دەرکرا.
دانیشتوانی گوندێکی کەرکوک دژی بوونی بازگەی کەرکوک - سلێمانی لە سنووری گوندەکەیان گردبوونەوە و دەڵێن، بازگەکە قەرەباڵغییەکی زۆری بۆ دروستکردوون و هاتووچۆی دانیشتوانی گوندەکەی پەکخستووە.
چاوگێک لە دادگای فیرداڵییەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە سبەینێ دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆببێتەوە و فەرمانی وەلائی دەربکات بۆ ناردنی مووچەی هەرێم.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەڵێت، لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە و دەشڵێت، تاقیکردنەوەی وەزاری خولی یەکەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت.