فراکسیۆنی نەوەی نوێ: حکومەتی عێراق داوای لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو کردووە پابەندبێت بە یاسای بودجەوە
فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵیت بەغدا داوایکردووە ٢٨٢ هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکەن و بە پێی چاودێری دارایی، بەکارهێنانی ناوخۆی هەرێم ٤٢ هەزار بەرمیل نەوتە.
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر ئەو خێزانانەی لە یەکتر جیابوونەتەوە و یەکێکیان ناوی سڕاوەتەوە ئاگاداردەکاتەوە، بە زووترین کات سەردانیان بکەن و کۆمەڵێک پێداویستی و زانیاری کۆپیکراو لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی دۆلار بەهۆی دەستپێکی شەڕەکانی ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ هەزار دینار لە بازاڕەکانی هەرێمدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و کەشناسیی عێراقیش دەڵێت، پلەکانى گەرما لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم لە خوار ٤٠ پلەوە دەمێننەوە.
نوێدەکرێتەوە..
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، هێرشەکەی هەولێر لە لایەن گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە ئەنجامدراوە، رەتیشی دەکەنەوە هیچ پێگەیەکی ئیسرائیلی لە هەرێمدا هەبێت.
دوای سێ مانگ لە ونبوونی تەرمەکەی لەناو زێی گەورەدا، ئەمڕۆ بۆ دواجار بەرگریى شارستانیى سۆران گەڕانێکى گشتگیر بۆ دۆزینەوەى تەرمى مامۆستا ئاڤێستا دەکات و ئەگەر هەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوون، دۆسیەکە دادەخرێت.
پەتاتە یەکێکە لە خواردنە باوەکانی جیهان، جا چ کوڵاو بێت یان سورکراو، جگە لە تامە خۆشەکەی چەندین سوودی تەندروستی و خۆراکی هەیە کە ڕەنگە زۆر کەس نەیزانن.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦١ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، بەرپرسانی حەماس وتویانە کە وەڵامیان بۆ ئاگربەست ئەرێنییە و یارمەتیدەردەبن بۆ راگرتنی شەڕ و پێداچوونەوە بە ئاگربەستە ٦٠ رۆژییەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەکەن و دەشڵێت، حەماس وتویەتی کە دەیانەوێت ئاگربەستەکە درێژتر بکرێتەوە.
کۆمپانیای نەوتی زیقار دەستپێکردنی پلانی بەرهەمهێنانی یەکگرتووی راگەیاند بۆ پەرەپێدانی چەند کێڵگەیەکی نەوتی لە پارێزگاکەدا، کە سێ کێڵگەی ستراتیژییان تێدایە کە بریتین لە ناسریە، سەباح و غەرەف و دەشڵێت، حەوت بیری نوێ لە کێڵگەی ناسریە بەسترانەوە، ئەمەش بەشداربووە لە زیادکردنی بەرهەمهێنان لە ٥٢ هەزار بەرمیلەوە بۆ ٧٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت، مووچەى چاودێرى کۆمەڵایەتى تا کۆتایی ئەمساڵ دەستەبەرکراوە و زیاتر لە سێ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار منداڵ چاودێرى کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە و دەشڵێت، ١٥٠ هەزار خوێندکار بەهۆی ئەو یارمەتیی هاندانەوە گەڕاونەتەوە قوتابخانە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لە رێگایی گەلی عەلی بەگ رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی دەڵێت، بەهۆی ئەوەی رۆژی یەکشەممە لە بانکی ناوەندی عێراق پشووی فەرمییە، دابەشکردنی هاوکاری دارایی ئەفسەر، پلەدار، پێشمەرگەکان کە لە پڕۆسەی هەژماری من بەشدارن، بۆ رۆژی دووشەممە دواخراوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە دەڵێت، لە نزیک بەنداوی سماقوڵی لە سنووری کۆیە منداڵێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار دەڵێت، لەبەر ئەوەی لە رۆژژمێری حکومەتی ماوەبەسەرچوو ٥ـی تەمموز پشووە، بۆ ئەو مەبەستە سبەینێ رۆژی شەممە سەرجەم تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان دوادەخرێت.
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای ههولێر دەڵێت، دوای كوژرانی هاوڵاتیهكی تهمهن ٣٩ ساڵ كه شۆفێری تاكسیه، هێزهكانیان توانیان لهماوهی چهند كاتژمێرێكدا تۆمهتباری سهرهكی دهستگیربكهن و لهئێستاشدا پهڕاوی لێكۆڵینهوه بۆ روداوهكه كراوهتهوه.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاویکردەوە، بەبۆنەی رۆژی عاشوراوە، سبەی شەممە ٥ـی تەمموز پشووی فەرمیی دەبێت و دوو سبەی دەوام ئاسایی دەبێتەوە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت، تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی لە رێگەی وشکانییەوە ئێرانیان بەجێهێشت و گەڕانەوە بێ ئەوەی بتوانن بچنە ناو وێستگە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە.
بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، بهكارهێنانی كارتی نێودهوڵهتی ڤیزه و ماستهركارت له دهرهوهی عێراق دهتوانرێت بهكاربهێندرێت، كارتی نیشتمانیش كه بۆ هاوڵاتیان دروستدهكرێت تهنها لهناوخۆی وڵات بهكاردههێندرێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەینێ شەممە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە نزیک نەخۆشخانەی شار بە ئاڕاستەی پردی کۆبانێ دادەخرێت و کاری قیرتاوکردن تێیدا دەستپێدەکاتەوە.
وەزیرى دادى عێراق دەڵێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە کێشەى مووچەى هەرێم چارەسەر بکرێت و هەڵوێستەکانی لەبارەی پرسەکەوە ئەرێنی بوون.
وتەبێژی کەجەکە بە ئاژانسێکی ئەمریکی وت، لە نێوان ١٠ بۆ ١٢ی مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، یەکەم گرووپی پەکەکە لە سلێمانی چەكەكانیان دادەنێن.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا و دەست بەسەر ٤٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا.
کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت، گرفتى تۆمارى گەنمى جوتیارانى سنوورى ناحیەکانى باوەنور و شێخ تەوێل چارەسەرکرا.
تەندروستی سلێمانی ئاماری لەدایکبوونی منداڵانی بۆ مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت، زیاتر لە ٨٠٠ منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایکبوون و ١٥ حاڵەتی لەدایکبوونی دوانەش تۆمارکراوە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هاوڵاتییەک دوای ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانی چووەتە پارک و دواتر گەڕاوەتەوە بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی، لە پشتەوە چەقۆی لێدراوە و دەستەجێ گیانیلەدەستداوە.
دەزگای گشتی کاروباری مینی هەرێم دەڵێت، زیاتر لە ٤٠ مین لە سنووری چۆمان لەناوبران کە بۆ یەكێك لە کێڵگە مینە هەرەمەترسیدارەکانی هەرێم دەگەڕێنەوە.
دوای ئەوەی لە ١٣ی حوزەیرانی مانگی رابردوودا، بە هۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل فڕۆكەخانەكانی ئێران داخران، لەئێستادا بە رووی گەشتیاراندا کرانەوە و وڵاتەکە گەشتی ئاسمانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەستپێكردەوە.