راگەیەندراوی نەوەی نوێ سەبارەت بە دۆخی رۆژئاوای کوردستان
وەزارەتی بەرگریی سوریا رایگهیاند، ئامادەیی تەواوی خۆیان رادەگەیەنن بۆ وەرگرتنی کەمپی هۆڵ و تەواوی زیندانەکانی داعش لە ناوچەکەدا، دهشڵێت، "جەخت لەسەر پابەندیی خۆمان دەکەینەوە بۆ پاراستنی خەڵکە کوردەکەمان و پاراستنی ئاسایشیان و دوبارە بەڵێن دەدەین کە هێزەکانمان ناچنە ناو گوند و شارۆچکە کوردییەکان".
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڕیاری کشانەوەی لە ناو کەمپی هۆل راگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ بێباکیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر مەترسییەکانی داعش دەگێڕێتەوە.
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی رایگهیاند، نیگهرانن لهو رووداوانهی له رۆژاڤای كوردستان روودهدهن و "سهركۆنهی بێدەنگی بەرامبەر هەڕەشەکردن لە گەلەکەمان دەکەین کە جێی قبوڵ نییە".
کەشناسی هەرێم رێژەی بەفر بارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بڵاوکردەوە و زۆرترین رێژەی بەفر بارین لە سەفین بووە لە سنووری هەولێر.
هەسەدە دەڵێت، هێرشەکان بۆ سەر باشووری کۆبانێ بەردەوامن، بەڵام تەواوی ئەو هێرشانەی کە لەلایەن چەکدارانی دیمەشقەوە کراون تەواویان تێکشکێنراون.
سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی موسڵمان دەڵێت، هەسەدە پەیوەست نەبووە بە رێككەوتنەكانەوە بۆیە دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و وەک خۆی پشتیوانی لە بڕیارەكانی ئەحمەد شەرع دەكات.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەو قەتڵ و عام و هێرشەی سەر رۆژئاوای کوردستان بە توندتریین شێوە ئیدانە و سەرکۆنە دەکەین.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمە و سەرۆکی عەسایبی ئەهلی حەق کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، نیگەرانن بە پەرەسەندنی گرژی و شەڕ لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان و پێویستە مافەکانی گەلی کورد بپارێزرێت.
ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی "نیوزسۆشیاڵ - NewsSocial"، یەکەمین سیستەمی نیشتیمانی بۆ ژیریی دەستکرد لە زانکۆکانی عێراقدا لە ژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی حکومیدا ڕادەگەیەنن.
كۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڵێت، داوا لە لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن سەبارەت بە پرسی رۆژئاوا بەزووترین كات كۆببنەوە.
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، ئەوەی لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێت مایەی قبوڵ نییە و دەبێت بوەستێنرێت و گەلی کورد بێدەنگ نابێت و چاوپۆشی ناکات.
سەرۆکی مەهەپە دەڵێت، پێویستە هەسەدە نەک تەنها لە رۆژئاوای فورات، بەڵکو لە تەواوی رۆژهەڵاتی فوراتیش بکشێتەوە و کۆتایی بە هەموو چالاکییەکانی بهێنرێت.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلە نزمدەبنەوە و بەفر و باران بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت.
شەوی رابردوو لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو، ئەمڕۆش جارێکی دیکە خۆپیشاندان و گردبوونەوە دەستی پێکردەوە و ژمارەیەک هاوڵاتی لە سلێمانی لەڕێگەی پاسەوە بەرەو رۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتن.
فەرماندەی گشتی هەپەگە دەڵێت، دەبێت نیشانی جیهانی بدەن کە ئەوان نەتەوەیەکن و هەرچی رووبدات رۆژئاوا بە تەنها بەجێناهێڵین دەشڵێت، هەڵوێستی هاوپەیمانان دەبێتە شەرمەزارییەکی گەورە بەرامبەر بە رووداوەکانی دوێنێ.
وتەبێژی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، لە ئێستادا هیچ مەترسییەکی جددی نییە سەبارەت بە هاتنە ناوەوەی داعش بۆ ناو عێراق.
شەڕ لە رۆژئاوای کوردستان سەختر دەبێت، چەکدارانی دیمەشق دەیانەوێت ئەمشەو حەسەکە و کۆبانێ بگرن ،وتەبێژی هەسەدە دەڵێت، هەموو شتێک لەپێناوی گەلەکەمانەدا دەکەین یان ژیانێکی شکۆمەندانە یان شەهیدبوون، شانبەشانی هەسەدەش گەنجانی رۆژئاوای کوردستان چەکیان هەڵگرتووە و بەرگری لە حەسەکە و کۆبانێ دەکەن.
شارەزایانی بواری خۆراک ئاماژەیان بەوە کردووە کە وازهێنان لە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات.
پارێزگاری دهۆک دەڵێت، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما پشووی سەرتاسەریان لە پارێزگای دهۆک راگەیاندووە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٦٩٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٨٠ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بۆ پشتگیری لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان و دژی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکان هاوڵاتییان لە هەولێر و سلێمانی هاتنە سەرشەقام و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێرانی شاری سلێمانی دەکات، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، لە پێناو سەلامەتی گیانی شۆفێران، هەر یەک لە رێگاکانی شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ و دۆڵەمیران ئێستا بەربەست کراون.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا رووبەڕووی هێرشی تووندی گروپی چەکدارە تووندڕەوەکان بووەتەوە کە ئامانجیان شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردە.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع رایگەیاند، دەبێت مافی کورد پارێزراوبێت لە چوارچێوەی سوریایەکی یەکگرتوودا.
بەرپرسی راگەیاندنی هەسەدە دەڵێت، "هەموو شتێک لەپێناو گەلەکەمان دەکەین، لەبەردەم دوو بژاردەداین، یان ژیانێکی بە شکۆ دەژین، یان شەهادەتێکی سەربەرزانە هەڵدەبژێرین".
سیناتۆرێکی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر هێزەکانی سوریا بەردەوام بن لە پێشڕەوی بەرەو باکور و رەققە ئەوا سزاكانی سەر دیمەشق دەگەڕێنینەوە و زیانی هەمیشەییش بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و سوریا دەگات.
بەرگرى شارستانى سۆران دەڵێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین هاتووچۆکردن لە رێگاکانى سۆران بۆ (مێرگەسۆر، چۆمان، خەلیفان و سیدەکان) رابگرن و بۆ کارى پێویست و لەناکاو نەبێت لە ماڵەکانتان بمێننەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، دەسەڵاتیان داوەتە سەرۆکی زانکۆکان بۆ ئەوەی بەپێی دۆخی کەشوهەوا بڕیاری پێویست لەبارەی دەوامەوە وەربگرن. هاوکات زانکۆی سەڵاحەدینیش دەڵێت، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی تەنها لە کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە پشووە.