ئەندازیارێکی کارەبا: ئەو نرخەی حکومەت بۆ کارەبای ٢٤ کاتژمێری داناوە زیانی بۆ هاوڵاتیان دەبێت
ئەندازیاری کارەبا رایگەیاند، پێویستە پێدانی پارەی کارەبا لەسەر هاوڵاتیان پۆلێن بکرێت، و وتەبێژی پێشوتری کارەبای هەرێمیش دەڵێت، نزیکەی ٣٥ لە سەدی کارەبای هەرێم بەهەدەر دەڕوات.
وهزارهتی نهوتی عێراق سیستمی غازی پاڵپشتیكراوی بۆ ئۆتۆمبێل و چاككردنهوهی بێ بهرامبهری راگهیاند و دەشڵێت، بهكارهێنانی یهك ملیۆن لیتر بهنزین له رۆژێكدا دوای زیادكردنی سیستمی غاز بۆ ئۆتۆمبێل كهمكراوهتهوه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، شەش تۆمەتباری بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنێک دەستگیرکرد.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لەسەر بەرنامەی ئەتۆمییەكەی لەگەڵ تاران نەگەیشتن بەڕێككەوتن و پەنا بۆ بژاردەی سەربازی دەبەن.
ئاژانسی رۆیتهرز رایگەیاند، کە ئیدارەی ترەمپ، بهنیازه ئهو كۆچبهرانه غهرامه بكات كه فهرمانی دیپۆرتكردنهوهیان بۆ دهرچووه و ئهمریكا جێناهێڵن، بڕی پێبژاردنهكهش له رۆژێكدا دهگاته ٩٩٨ دۆلار و گهر نهیانتوانی ئهو غهرامهیه بدهن، دهست بهسهر موڵكهكانیاندا دهگیرێت.
زەیتە سروشتییەکان چەندین سوودی گرنگ بە تەندروستی دەبەخشن، بەتایبەت زەیتی زەیتون چونکە ئاستی ریشاڵەکانی بەرزە و سوودەکانی بۆ تەندروستی زۆرن.
وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، هەرێمی کوردستان و عێراق کەوتونەتە بەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و حکومەتی عێراقیش کاری کردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە جیهانییە.
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بۆ كەمردنەوەی رەسمی گومرگی كە لەلایەن سەرۆكی ئەمەریكاوە بەسەر بازرگانی جیهاندا سەپێندراوە، گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ كۆشكی سپی دەكەن.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، هەرکەسێک لەدوای ٢٩ـی مانگەوە لە سعودیە بمێنتەوە سزای قورسی دارایی دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابووری لهبارهی بازاڕی فۆڕێكس و دراوه ئهلیكترۆنیهكان هۆشداری دهداته هاوڵاتیان و دەڵێت، مامهڵهكردن بهدراوی ئهلیكترۆنی و كانزایی قهدهغهیه و داواش له هاوڵاتیان دهكات، بۆئهوهی تووشی زیانی ماددی نهبن، دووربكهونهوه لهمجۆره مامهڵانه.
حکومەتی عێراق چەند بڕیارێکی سەبارەت بە مامۆستایان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان، دابەشکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوونە بەسەر مامۆستایان، هەروەها لیژنەیەک بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە پێکبهێنرێت.
ئەشواق جاف ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە ئێن ئاڕتی وت، مەسرور بارزانی کاندیدی پۆستی سەرۆکی حکومەتی داهاتوو دەبێت، باسی لەوەشکرد، بەم نزیکانە لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە و لەسەر پۆستەکانی حکومەت رێکدەکەون.
لە مانگی نیساندا ژن و ژنخوازی تاوانێکی گەورەیە و هیچ کام لە هەرسێ چینەکەی ئێزدیەکان لەم مانگەدا پرۆسەی هاوسەرگیری پێک ناهێنن.
چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی رێڕەوی دیموکراسی وڵات دەکەینەوە و پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی خۆیدا لە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق بڕیاریدا بۆ لەمەودوا رێگە بە هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوە بدرێت، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمیش دەڵێت، بەرهەمی تەماتە لە بازاڕدا کەمبووەتەوە بۆیە قەدەغەی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمەیان هەڵگرتووە.
ئیسرائیل دووبارە هێرشی کردەوە سەر غەزە و دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، سەرۆکی فەڕەنساش دەڵێت، پشتگیری دەوڵەتی فەڵەستینی دەکەین بە مەرجێک گروپە چەکدارەکانی غەززەی تێدا نەبن.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی دەستپێدەکاتەوە و حکومەت پێکدەهێنن.
ئەمڕۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی ١٢ دەستی پێکرد، وتەبێژی پەروەردەش دەڵێت، تاقیکردنەوەکانی نیشتمانیی پۆلی ١٢ لە کاتی خۆیاندا دەکرێت.
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، تاوەبارانی پچر پچر لە سنووری پارێزگای دهۆک و سنووری ئیدارەی راپەرین. دەشڵێت، سبەینێ لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم ئەگەری کەمێک نمە باران و هەورە تریشقە هەیە و پێشبینی دەکرێت تۆز و خۆڵ هەندێ کات لەگەڵ باران تێکەڵ ببێت.
حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە بەبۆنەی رووخانی رژێمی بەعس پشووی فەرمییە.
ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا پارەی تەرخانکراوی بۆ بەرنامەی فریاگوزاریی سەر بە رێکخراوی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتوەکانی راگرت، کە یارمەتی ملیۆنان کەسی هەژار لە سوریا و یەمەن و ١١ وڵاتی دیکە دەدات.
بڕیارە ئەمڕۆ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ بەسەر لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشبکرێت.
راوێژکارێکی سودانی دەڵێت، دەستەبەرکردنی مووچەی موچەخۆرانی تەواوی عێراق لەپێشینەی کارەکانی حکومەتە و مووچەی تەواوی مووچەخۆران زامن کراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رۆژی شەممە لەگەڵ ئەمریکا لە وڵاتی عوممان بە ناڕاستەوخۆ کۆدەبینەوە. لەو بارەیەوە سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، رۆژی شەممەی داهاتوو گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئەو وڵاتە ئەنجام دەدەن.
زانایان لە توێژینەوەیەکدا ئاماژەیان بەوە کردووە، پشتگوێخستنی ژەمی بەیانیان و نانخواردن بەر لە خەوتن مەترسیدارە و هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
سهرۆكی هاوپهیمانی دهوڵهتی یاسا رایگەیاند، ئهنجامدانی ههڵبژاردن ئهركێكی ئایینی و مرۆیی و ئهخلاقیه و دواخستن یان ئهنجام نهدانیشی عێراق رووبەڕووی مەترسی دابەشبوون دەكاتەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٣٦ دۆلار دابەزیوە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکارییان بەسەرداهات و بەرزبوونەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نزیکەی ٣ دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئاوی گوێزی هیندی خواردنەوەیەکی تەندروستە، دەوڵەمەندە بە کانزاکان ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی سروشتی بۆ جێگرتنەوەی ئەو شلانەی لەدەست چوون لەڕێگەی ئارەقکردنەوە.