هەرێمی کوردستان بە فەڕمی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاریکرد
وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
دادگای باڵای سعودییە رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانی پیرۆزە و هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
نرخی نەوت ریکۆردێکی نوێی شکاند و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١٠٩ دۆلار؛ بازاڕەکانی جیهان لە ترسی تۆڵەی ئێران شڵەژاون.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە ١٩ـی ئازار تا رۆژی یەکشەممە ٢٩ـی ئازار پشووی فەڕمی دەبێت.
کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان بڕیارێکی نوێی لەبارەی کارەبای مۆلیدە بۆ رۆژانی جەژن و ١٥ رۆژی داهاتووی دەرکرد و بەپێی خشتەی کارکردنەکە، لە رۆژانی جەژندا لە کاتژمێر پێنجی بەیانییەوە تاکو کاتژمێر یەکی شەو کارەبا دەدرێت. هاوکات بڕی حەوت هەزار دیناریش بۆ هەر ئەمپێڕێک دیاریکراوە.
وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، ئەم ئێوارەیە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەڕێوەدەچێت لەبارەی بینینی مانگ و دیاریکردنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.
سروە عەبدولواحید دەڵێت، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە و وتی، دوای جەژن مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێم پێکەوە دابەشدەكرێت و دۆخی ئێستا کاریگەری لەسەر مووچە نابێت.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، دوو بارەگای یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی کرانە ئامانجی هێرشی درۆنی، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا سێ پێشمەرگە برینداربوون.
شەوی رابردوو لە هەرێم و عێراقیش چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکی کرایە سەر هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، کۆیە و خەلیفان، لە بەغداش هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا و چەندین ناوچەی تریش لە ناوەڕاست و باشووری عێراق کرانە ئامانج.
سەنتەری میترۆ لەبارەی روماڵكردنی هەوڵی هێرشەكان بۆ سەر هەرێم پەیامێك ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم دەكات و دەڵێت، پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەكان جیاوازی نەكەن لەنێوان هیچ دەزگایەك.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، شەوی رابردوو ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی ئێرانیان بە ئامانج گرتووە و کوژراوە.
روانگەی ئیکۆ عێراق ، هەناردەی نەوتی رۆژانەی عێراق لە رێگای بۆری نەوتی هەرێمەوە داهاتی رۆژانەی زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دۆلارە و ئەم بڕە تەنیا ٪٦ـی کۆی هەناردەی نەوتی عێراق پێکدەهێنێت.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە سبەینێش، بارانی بەلێزمە دەبارێت و هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە چوار هەزار و ٩٩٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٧٨ هەزار دینارە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایگەیاند، دەستکرا بە هەناردەكردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەمڕۆ جارێکی تر هێرشی درۆنیی کرایەوە سەر هەولێر و لەلایەن سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندرا.
جەنگی ئێران و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران نزیک دەبێتەوە لە سێ هەفتە و شەوی رابردوو ئێران شەپۆلی ٦١ـی مووشەکی بەرەو ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە هەڵدا و فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاش وتی، ١٥ پێگەی هێزەکانی بەسیجیان لە ئێران پێکاوە و میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، چەندین ناوچەی باکووریتاران کرانە ئامانج.
لە ماوەی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوت دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٠ دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەیانیی ئەمڕۆ دوای گفتوگۆکانی شەوی رابردووی بەرپرسانی هەرێم و بەغدا هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی بۆریی کوردستان - جەیهانەوە دەستیپێکرد.
کەمێک پێش ئێستا بە چەند درۆنێک هێرش کرایە سەر سلێمانی و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تێکشکێندران و خرانەخوارەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بەفەرمی کوژرانی عەلی لاریجانی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران، گەیشتە کاروانی شەهیدان.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا گفتوگۆیان لەبارەی باردۆخی گشتیی عێراق و هەرێم و ناوچەکە کرد.
شاندی دانووستانکاری هەرێم وردەکاری رێککەوتنەیەکەیان لەگەڵ عێراق ئاشکرا کرد و رایگەیاند، هەردوولا رێککەوتن لەسەر گرتنەبەری رێکارییە ئاسایشییە پێویستەکان بۆ پاراستنی سەلامەتی کێڵگە نەوتییەکان و دڵنیابوون لە بەردەوامی هەناردەکردنی نەوت.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە میانەی دانیشتنی ئەمشەوی پەرلەمان رایگەیاند، "وەک پەرلەمان بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین حوکمەتی عێراق دەست بەرێت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان هەرچەندە ناکۆکیش هەبێت لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا".
سوپای پاسداران بە فەرمی کوژرانی عەمید غوڵامڕەزا سولەیمانی، سەرۆکی رێکخراوی بەسیجی راگەیاند.
وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکراکرد، لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ هەرێم گەیشتوونەتە رێککەوتن و ئەگەر هەرێم گرفت دروستنەکات لە سبەینێوە هەناردەکردن لە رێگای بەندەری جەیهانەوە دەستپێدەکاتەوە.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، بڕیارماندا کە لە زووترین کاتدا، رێگە بدەین نەوت لە رێگەی بۆڕی هەرێمی کوردستاندا بڕوات". دەشڵێت، سوپاسی هاوبەشەکانمان دەکەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ رۆڵیان و پشتیوانییە بێوچانیان بۆ ئەم پرۆسەیە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەفشاری ئەمریکا هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەکردنی نەوت گەیشتنە لێکتێگەیشتن و بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا رێککەوتن بکرێت بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی عێراق لەڕێگای هەرێمەوە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەهۆی بڕیاری تاکلایەنانەی مەسرور بارزانی و تیمەکەی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ رێگریکردن لە هەناردەکردنی نەوت، هێزە سیاسییەکانی عێراق دەستەواژەی حکومەتی هەولێر بەکاردەهێنن لە جیاتی حکومەتی هەرێم ئەوەش پەیامێکی مەترسیدارە بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بایكۆتی كۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی راگەیاند و دەڵێت، کۆبوونەوەكە پێچەوانەی رێوشوێنەکانی یاسادانانە .