بانکێکی عێراق بڕی یەک ملیار دینار دەداتە کارگەکان
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە پێنج هەزار و ٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٧٦ هەزار دینارە.
نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی رابردووی مەخمووریان کرد.
لە سنووری ئاکرێ بتڵێک غاز بە زیاد لە ٢٠ هەزار دینارە و هاوڵاتیانیش ناچارن سەرە بگرن تا بتڵێک غازی حکومیان دەستبکەوێت و پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش رایگەیاند، هاوڵاتیان بۆ کڕینی بتڵێک غازی حکومی بە نۆ هەزار چەندین کاتژمێر نۆرە دەگرن.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگەیاند، حکومەتی ئیتاڵیا دەستیکردووە بە پرۆسەی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان.
سوپای پاسداران رایگەیاند، شەپۆلێکی نوێی مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە ترەمپیش وتی، هەفتەی داهاتوو هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران زیاتر دەکەن.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوت دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٩٩ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
پێدانی قەرز و پێشینەکان لە عێراق بەردەوامە و بانکی رافیدەین گەڕیی ٦٠ـەمی قەرزی بچووکی راگەیاند بۆ پاڵپشتیکردنی کارگە بچوک و مامناوەندەکان.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق، داخستنی ئاسمانی عێراقی بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە درێژکردەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، پەلکێشکردنی عێراق بۆ ناو جەنگی ناوچەکە کارێکی زۆر مەترسیدارە و دەبێتە هۆی فراوانبوونی مەودای ململانێکان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش دەگرێتەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایدەگەیەنێت، لە ئێرانەوە مووشەکێكی بالیستی ئاڕاستەی تورکیا کراوە و هێزەکانی بەرگری ئاسمانیی ناتۆ تێکیانشکاندووە.
سێنتکۆم رایگەیاند، بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی ئەمریكی لە عێراق چوار سەربازیان گیانیان لەدەستداوە و دوو سەربازی دیکەش بێسەروشوێنن.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی ڕۆژهەلاتی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت و هەندێک کات هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، ئەمریکا زۆربەى ئامانجەکانى لە ئێران پێکاوە و حکومەتى تاران هیچ توانایەکى بۆ دروستکردنى چەکى ئەتۆمى نەماوە، نابێت کورد لەم جەنگەدا ببێتە سەری رمەکە.
شەوی رابردوو لە هەولێر بە درۆن سێ هێرش کرایەسەر کێڵگەی نەوتی لاناز هاوکات، لە کۆیەش هێرشکرایەسەر کەمپێکی نیشتەجێبوونی خێزانەکانی رۆژهەڵات و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
کەمێک پێش لە سنووری مەخمور دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە و چاوگێکی ئەمنیش رایگەیاند، بە دوو درۆن هێرشکراوەتەسەر بنکەی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی فەڕەنسا لە مەلاقەرە، شەش سەربازی فەڕەنسی برینداربوون.
وتەبێژی بارەگای فەرەماندەیی خاتەم ئەنبیا دەڵێت، "ئەگەر هێرشبکرێتە سەر ژێرخانی وزەو بەندەرەکانی ئێران، نەوت و غازی تەواوی ناوچەکە دەسوتێنین".
کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنێرجی فەڕەنسی رایگەیاند، بەهۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزییە سەربازییەکان لە ناوچەکە و پەککەوتنی گواستنەوەی وزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرهەمهێنانیان لە قەتەر، عێراق و کێڵگە دەریاییەکانی ئیمارات راگرت.
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، لە شەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە بروسکە ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و خێرایی با زیاد دەکات. دەشڵێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، لە بانگەوازێكدا داوا لەسەرجەم لایەنە سیاسیەکان دەکات هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی فراوان لە نزیكترین دەرفەتدا وەك زەروریەتێكی حەتمی قۆناغەكە بۆ پاراستنی سەروەریی و دەستكەوتەكانی كوردستان.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری دەڵێت، به مهبهستی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی، "داوا له هاوڵاتییان و دهزگاكانی راگهیاندن دەکەین پابهندی رێنوێنییهكان بن و دەشڵێت، ههركهسێك ڤیدۆی درۆن بڵاوبكاتهوه، رووبهڕووی لێپرسینهوه دهبێتهوه".
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، چوار (درۆن) فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ لە مەخموور تێکشکێنران و دەشڵێت، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە و بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ وردەکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی (زەویە سپی) لە کۆیە کە تایبەتە بە نیشتەجێبوونی پەنابەرانی سیاسیی کوردانی رۆژهەڵات، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاشکرایدەکات، هەفتەی داهاتوو بەشەئاردی دووەمی ئەمساڵ دابەش دەكرێت. دەشڵێت، پێش دابەشکردنی ئاردەکە تاقی دەکرێتەوە و ئەگەر باش نەبێت دابەش ناکرێت.
مەسعود بارزانی و تۆم باراک دەڵێن، پێویستە هەرێم و عێراق بەدووربگیرێن لەم شەڕەی ناوچەکە و مەسعود بازرانیش رایگەیاند، هەرێمی کوردستان هەمیشە خوازیاری سەقامگیری و ئارامیە بۆ تەواوی ناوچەکە.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ وتی، "دەتوانم لە یەک کاتژمێردا کارەبای ئێران بکوژێنمەوە، بەڵام نایکەم"، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران وەڵامی دایەوە و رایگەیاند، "ئەگەر ئەو کارە بکەیت، لە ماوەی تەنیا نیو کاتژمێردا تەواوی ناوچەکە تووشی تاریکی دەکەین".
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانێکی توندوتۆڵیان بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی ئێستا بەهۆی بارودۆخی گەرووی هورمزەوە داناوە. دەشڵێت، بەدوای جێگرەوەی گونجاودا دەگەڕێن بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو، جەختیشی کردەوە کە بەرهەمهێنانی ئێستا پێداویستی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە.
کەمێک پێش ئێستا بە دوو درۆن بارەگایەکی سوپای عێراق لە مەخمور کرایە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکە برینداری لێکەوتووەتەوە.
موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، ههوڵهكانیان بۆ دابهشكردنی وڵات شكستپێهێنا، دهشڵێت، "تهنها هێرش دهكهینه سهر بنكهكانی ئهمریكا و ئیسرائیل و بهردهوامیش دهبین".
نێچیرڤان بارزانی و سەڵاحەدین بەهادین کۆبوونەوە و دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێکرا.
وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی تێکدانی سەقامگیری عێراقە و سودانی لێکۆڵینەوە دەکات لە هێرشەکە دەکات.