یەکێتی رێگانادات پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ سەردانی شاسوار عەبدولواحید بکەن لە زیندان
نوێدەکرێتەوە...
شارەوانی دەربەندیخان خاوەن تەنکەرەکانی ئاو و تراکتۆرەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، شەمعی تایبەت بە شارەوانی سنوورەکە جگە لە ئاودان بۆ هیچ مەبەستێکی تر نابێت بەکاربهێنرێت، چونکە هیچ مەرجێگی تەندروستی تێدا نییە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە ئەمڕۆوە دەستدەکەن بە پرۆسەی راگواستنی دانیشتوانی غەززە بۆ باشوری کەرتەکە و سەرجەم پێداویستییەکانیشیان بۆ دابیندەکەن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوامە و کاریگەرییەکەی لە چەند شوێنێک دەمێنێتەوە، دەشڵێت، لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان شەپۆڵى خۆڵبارین زیاتر دەبێت، پلەی گەرماش لە نزمبوونەوەدایە، لە گەرمیان دەگاتە ٤٤ پلەی سیلیزی.
پاسپۆرتی هەڵەبجە دەڵێت، لە ئێستادا دەتوانن کاری دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت تەنها بۆ هاوڵاتیانی سنووری هەڵەبجە و شارەزوور و سەیدسادق ئەنجامبدەن؛ پێویستە کارتی زانیارییان پێبێت.
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئامادەکارییە بەردەوامەکان، کۆمسیۆن دەڵێت، تاوەکو ئێستا ٢٠٠ کاندید بەهۆی نەبوونی مەرجە یاساییەکانەوە دوورخراونەتەوە.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٠ هەزار دینارە.
دادگای فیدراڵی دانیشتنی لەسەر سکاڵاکەی نەوەی نوێی دژ بە حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەسەر گرانکردنی نرخی کارەبا دواخست.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ جێگیرە.
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، شەش هاوپەیمانی لە هەڵبژاردن بێبەش کران و ٨٨ کاندیدیش بەهۆی بەڵگەی تاوانکارییەوە دوورخرانەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رێنمایی دەدات بە سەرجەم شۆفێران بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە و کەمبوونەوەی رادەی بینین.
هەریەكە لە سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی روسیا دوای كۆبوونەوەكەی دوێنێیان لە ئالاسكا وردەكاریی رێككەوتنەكەیان ئاشكراكرد و دەڵێن، ئاگربەست كێشەی ئۆکرانیا چارەسەر ناكات و پێویستە ئاشتی هەمیشەیی رابگەیەنرێت.
بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە و نادیاری چارەنووسی دابەشكردنی، کارمەندان و پزیشکانی خولاو لە گەرمیان و شارەزوور بایکۆتی دەوامیان کرد.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەڵێت، پێنجشەممە و هەینی رابردوو هێڵی ئاسمانی عێراقی ٦٦ گەشتی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەنجامداوە، بەوەش کۆی گشتی گەشتەکان گەیشتووەتە ١٣٦ گەشت.
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لەشارباژێڕ کەسێک گیانی لەدەستدا و ٩ کەسی دیکەش برینداربوون.
کاردانەوەکان لەسەر دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید بە نایسایی بەردەوامە و نوسەرێک و چاودێرێکی سیاسی دەڵێت، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید ئەوەی سەلماند کە نەوەی نوێ سەر بە هیچ لایەنێک نییە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە ناوچەکانی بەشێک لە گەرمیان و سنووری هەولێر و کەرکوک دەکات.
وتەبێژی پارتی دەڵێت، لەگەڵ یەکێتی لەسەر بنەماکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت رێککەوتووین. دەشڵێت، هیچ خاڵێکی ناکۆکیان نییە کە ببێتە هۆی پێکنەهێنانی حکومەت.
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، پارتی و یەکێتی دەیانەوێت شاسوار عەبدولواحید لە هەڵبژاردن داببڕن، دەشڵێت، هەندێک بەناو ئۆپۆزسیۆن سڵ لە سەرۆکی جووڵانەوەکە دەکەنەوە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکەیان کێشەی مووچەیان لەبیرناباتەوە و بەردەوام دەبن لە هەوڵدان بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق وتی، ناردنی مووچە بەستراوەتەوە بە رادەستکردنی نەوتەوە بەڵام پارتی و یەکێتی نایانەوێت نەوت رادەستبکەن و دەیانەوێت لەژێر دەستی خۆیاندا بمێنێتەوە و بە قاچاخ بیفرۆشن.
لە گوندێکی سنووری هەولێر بەهۆی رووخانی دیوارێک، چەند هاوڵاتییەک بە سەختی برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا.
بەڕێوبەرایەتیى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى دەڵێت، دواى نزیکەى سێ رۆژ توانییان ئاگرەکەی سنوورى قەرەداغ کۆنترۆڵبکەن کە بەهۆیەوە نزیکەی دوو هەزار دۆنم پووش و پاوان و دارستانى سروشتى و رەز و باخ سووتان.
دوای ئەوەی دوو رۆژ لەمەوبەر، لە سنووری شێخان لەکاتی پاککردنەوەی تانکەرێکی گاز هاوڵاتییەک لە هەوڵی رزگارکردنی کوڕەکەی گیانی لەدەستدا و دواتر کوڕەکەی، ئەمڕۆش ئەندامێکی تری خێزانەکە گیانی لەدەستدا.
دوای کۆبوونەوەی لووتکەی سەرۆکی رووسیا و سەرۆکی ئەمریکا لە ئالاسکا، میدیا جیهانییەکان کۆبوونەوەکەیان بە سەرکەوتوو ناوبرد و سەرۆکی رووسیاش وتی، لەگەڵ ترەمپ هاوڕام لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئۆکرانیا، بەڵام لەگەڵ جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان ئەوە دەکرێت.
لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە، پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان دەلێت، نیگەرانین لە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، بەتایبەت کە داوا و بابەتەکان کۆنن و تازە نین.
سەرۆکی یەکێتی بە سەرۆکی پارتی دەڵێت، جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان ههردوو حزب دەکەمەوە لەپێناو کارکردنی پێکەوەیی و راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانییەکان.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبێتەوە، لە حاجی ئۆمەران دەگاتە ٢٩ پلەی سیلیزی و لە گەرمیانیش دەگاتە ٤٦ پلە؛ هەروەها کەشناسی عێراقیش دەڵێت، لە رۆژی دووشەممەوە ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
سەرۆکی پارتی لە یادی ٧٩ ساڵەی دامەزراندنی حزبەکەی دەڵێت، " پارتی لە هەموو قۆناغەكاندا هەڵگری پەیامی ئاشتی و قووڵتركردنی فرەلایەنی و برایەتی و پێكەوەژیان بووە".
لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق دەکرێت و بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش دەدرێت، بەڵام تا ئێستا حکومەتى ماوەبەسەرچوو پابەند نەبووە بە رێککەوتنەکان و نەوت و داهاتى ناوخۆی رادەست نەکردووە تا مووچەى مانگی شەش خەرجبکرێت.