هەفتەی داهاتوو حکومەتى عێراق دەست بە دابەشکردنى موچەی موچەخۆرانى دەکات
حەماس ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئازادکردنی هەموو بارمتە ئیسرائیلییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە.
چاوەروان دەکرێت سەرەتای هەفتەى داهاتوو حکومەتى عێراق دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگی چوار بکات، بەڵام هێشتا حکومەتى کاربەڕێکەر لیستى مووچە و داهاتى ناوخۆی رادەست نەکردووە هەرچەندە پێشتر رێککەوتنى لەسەر کراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەتیش نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، چوار قەسابخانە داخران.
بۆ تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەزیری بەرگری سعودیە سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ رابەری باڵای ئێران کۆبووەوە.
وەزارەتی داد عێراق ئازادکردنی نزیکەی دوو هەزار زیندانی لە دوای جێبەجێکردنی هەمواری نوێی یاسای لێبوردنی گشتی راگەیاند، وتیشی کە ئازادکردنەکان بە ئاسانی بەڕێوەدەچن، دوابەدوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارە پێویستەکان بەگوێرەی رێسا یاساییەکان.
میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی راگوزەری سوریا لە قەتەر کۆبوونەوە.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بۆ پیرۆزباییکردن لە خەڵکی هەڵەبجە سەردانی پارێزگاکەیان کرد و دەشڵێن، نابێت بە پارێزگاکردنی تەنها مرەکەبی سەر کاغەز بێت.
نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستی دبلۆم ١١ هەزار و بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستی بەکالۆریۆس ١٣ هەزار زیاتر مەدەن.
سەرۆکی ئەمریکا، گەشبینی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتنێکی بازرگانی باش لەگەڵ چین.
بڕیارە رۆژی شەممە کۆمپانیا نەوتییەکان و هەرێم و بەغدا کۆببنەوە، ئێن ئاڕ تیش زانیویەتی، کۆبوونەوەکە بە فشاری ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.
سەرۆکی دەستەی دەست پاکی هەرێم لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی گەندەڵیەوە تا ئێستا ٤٧١ کەس لە دادگا حوکم دراون، لە ناو سزا دراوەکان ٢٢٢ کەسیان لە ئاستی باڵان و وەزیر، بریکاری وەزیر، راوێژکار و قائیمقامیان تێدایە.
چەند رۆژێکە کامێراکانی پۆینت تو پۆینت لە سەنتەری دهۆکەوە تا زاخۆ کەوتوونەتە کار، ئێن ئاڕ تیش بەدواداچوونێکی بۆ کردووە، حکومەتی کاربەڕێکەر ٨٢ دانە کامێرای تەنها لەسەر ئەو رێگەیە داناوە.
دادگای باڵای رووسیا دهرهێنانی بزووتنهوهی تاڵیبانی ئهفغانی له لیستی تیرۆر پهسندكرد و دادوهری كهیسهكهیش وتوویهتی، بڕیارهكه دهستبهجێ دهچێته واری جێبهجێكردنهوه.
راوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنگ لەسەر کارنامەی بودجە دەدرێت، مووچەی فەرمانبەران پارێزراو دەبێت و خەرجکردنی مووچە ئەولەویەتی پێدراوە.
کۆبوونەوەی هەردوو شاندی باڵای دانوستانکارى پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆتایی هات و بە وتەی خۆیان کۆبوونەوەکە بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەیەی نوێیە.
بازرگانی عێراق رهتیكردهوه گهنم له جوتیاران بكڕێت به نرخێكی كهم بهراورد به كرێ و تێچووی چاندن و راشیگهیاند، بهرههمی گهنمهكه به پێی رێسا و رێنماییه فهرمییه پهسهندكراوهكان دهخرێته بازاڕهوه و حكومهتیش بهنرخی زیاتر له ٨٠٠ ههزار دینار ههر تهنێك له جوتیاران دهكڕێتهوه.
كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق رایگەیاند، ژمارهی پارت و لایهنه سیاسییهكان، كه بهشداریی له ههڵبژاردنی داهاتوو دهكهن ئاشکرا دەکات، هاوكات سهبارهت به هاوپهیمانییهكانی پێشوو و نوێكانیش روونكردنهوه دهدات.
ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوە بۆ مانگی ئازار لە عێراق بڵاوکرایەوە، کە تیایدا ٢٢ هەزار و ٩٦٧ هاوسەرگیری و چوار هەزار و ٩٧٤ حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراوە.
جەبار یاوەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێویستە هەموو هێزە چەکدارەکان یەکبخرێنەوە و تەنها هێزی دەوڵەت بن نەک هێزی حزبی سیاسی، وتیشی ئەگەر ئەو هێزانە لە دەستی حزبی سیاسیدا بێت لە ململانێدا بەکاریدەهێنن.
بهرپرسی ئوفیسی دهۆك له كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق وتی، تا رۆژی ٢٣ـی مانگی داهاتوو ههر دهنگدهرێك خۆی تۆمار نهكردبێت یان كێشهی پهنجهمۆری ههبێت دهتوانن سهردانی كۆمسیۆن بكهن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، شەوی رابردوو هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە کۆیە و هاوڵاتییەکیان لە ماڵەکەی خۆیدا بە گولـلە بریندار کردووە، بەهۆی سەختی برینەکەشیەوە هاوڵاتییەکە گیانی لەدەستداوە.
دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بریاریدا بە رەتکردنەوەی ئەو سکاڵایەی لەسەر وریا حەمەکەریم تۆمارکرابوو لە دادگا، ئەوەش دوای ئەوەی لەسەر راپۆرتێكی وریا حەمەکەریم، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە سکاڵایەکی لەسەر تۆمارکردبوو لە دادگا.
دوای راپۆڕتێکی ئێن ئاڕ تی، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بڕیاریدا بە دووسایدکردنی رێگەی دەربەندیخان.
حكومەتی ئەمریكا، سزای بەسەر كۆمپانیایەکی وڵاتی چیندا سەپاند بەپاساوی ئەوەی كۆمپانیاكە پەیوەندی بە پیشەسازی نەوتی ئێرانەوە ھەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، تۆڕێکی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەریان هەڵوەشاندووەتەوە، پێنج کەسیان دەستگیر کردووە و دەستیشیان بەسەر شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵات پاسپۆرتەکانیان ون کردووە یان تێکچووە بۆ دووبارە دەرهێنانەوەی پێویستە بگەڕێنەوە هەرێم.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم رایگەیاند، بە بۆنەی جەژنی هەستانەوەی مەسیح، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان.
بۆ یەکەمجار و لەمساڵدا، لە پارێزگای کەرکوک دوو حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارکران و چاوگێک لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکێک لە تووشبووەکان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەشیان دۆخی تەندروستی نا جیگیرە.
ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ بۆ کاتژمێر ١:٠٠ـی ئەمڕۆ هێڵی گەرمی ١١٥ـی بەرگری شارستانی دەوەستێت.
توێژینەوەیەکی ئەم دواییە ئاشکرایکردووە کە یارییە نەرمەکانی منداڵان (وەک ورچە پەڕۆینەکان) چەندین هێندە زیاتر میکرۆبیان هەڵگرتووە لە چاو کورسییەکانی توالێت.