مووچەی مانگی سێ پێش جەژن دابەشدەکرێت؟
لە بارەی مووچەی مانگی سێوە بریکارێکی پێشووی دارایی عێراق دەڵێت، بڕیاردراوە پێش جەژن مووچەی مانگی ئازار خەرجبکرێت و چاوگێکیش لە هەرێم وتی، لە سبەینێوە دەستدەکرێت بە ئامادەکارییان بۆ لیستی مووچەی مانگی سێ.
شەوی رابردوو، شەوێکی پڕ لە هێرشی درۆنی و مووشەکی بوو بۆسەر هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، سلێمانی، کۆیە، قەڵادزێ، چۆمان و چەند ناوچەیکی دیکە دەنگی تەقینەوە بەهێز بیسترا و قوربانیشی لێکەوتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، موجتەبا خامنەیی رێبەری باڵای وڵاتەکەی باش و تەندروستە، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ راگرتنی جەنگ پیشان دەدات بەڵام مەرجیان هەیە.
کەشناسی رایگەیاند، کاریگەری ئەم شەپۆڵە بۆ ئەمڕۆ بەردەوامی دەبێت بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکان و زۆربەی کاتەکان بە شێوەی بارانی مامناوەند و لێزمەباران دەبێت، لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک هۆشداری لە درووستبوونی لافاو دەدرێت، هاوکات لە ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلە هەورە برووسکە دەبێت و بەفریش دەبارێت لەسەر لوتکەی شاخە بەرزە سنووریەکان، هەروەها ئەگەری بارینی تەرزە هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان.
جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، پێی نایە هەفتەی سێیەمەوە، هەر سێ وڵاتەکەش دانوستان رەتدەکەنەوە و ئامادەکاریی زیاتر بۆ جەنگەکە دەکەن و بەردەوامن لە هێرشەکردنە سە یەکتر.
چاوگێکی باڵای نزیک لە موجتەبا خامنەیی دەڵێت، موجتەبا بە برینداری گەێندراوەتە رووسیا و دوای نەشتەرگەری لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە یەکێک لە کۆشکە سەرۆکایەتییەکانی رووسیا چارەسەر وەردەگرێت.
عێراق دەستی کرد بە گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی، لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە.
داواکارییەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بۆ ناردنی کەشتیی جەنگی بۆ گەرووی هورمز، کاردانەوەی ژمارەیەک وڵاتی لێکەوتەوە، ژاپۆن ئامادەیە، بەڵام فەرەنسا رەتی دەکاتەوە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوت بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٣ دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "هەر هێرشێک رەتدەکەینەوە کە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسی و کونسوڵگەرییەکان لە عێراق دەکاتە ئامانج، لێکۆڵینەوە لەو هێرشانە دەستیپێكردووە و رێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر".
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "دەنگۆی هێرشی پێشمەرگە بۆسەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی رەتدەکەینەوە" و دەشڵێت، ئەوان بە هیچ شێوەیەک بەشێک نین لەو گرژی و ململانێ سەربازییانەی لە ناوچەکەدا هەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، بۆ یادی قوربانیانی هەڵەبجە و هەڵمەتی ئەنفال لە هەرێمی کوردستان پشووى سەرتاسەرى دەبێت.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بارەگای لیوای ٥٢ـی گروپە چەکدارەکانی عێراق لە دووزخورماتوو لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین بۆردومان كرا.
نێچیرڤان بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر دەکات و دەڵێت، پێویستە حکومەتی عێراق ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان جێبەجێ بکات و بە هەموو شێوەیەک رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە بكات.
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ کۆنسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەرێم کۆبوونەوە و دوایین پێشهاتەکان لەسەر لە ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و هەرێم تاوتوێ کرا.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بەهەماهەنگی لەگەڵ وڵاتەکەی کەشتی جەنگی دەنێرن بۆ ئەوەی گەرووی هورمز بە "کراوەیی و پارێزراوی" بهێڵنەوە، دەشڵێت "لەسەدا سەد توانای سەربازی ئێرانمان لەناوبردووە.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەبارەی هێرشە درۆنیەکان بە گشتی و کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات بە تایبەتی، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت، پێویستە حکومەتی فیدراڵ، بەرپرسیاریەتی یاسایی خۆی هەڵبگرێت و سنوورێک بۆ ئەو هێز و گرووپە لەیاسادەرچووانە دابنێت.
بۆ جاری دووەم هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر و وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتیش دەڵێت، هێرشەکە درۆنی بووە و بەهۆیەوە دوو پاسەوانی کونسوڵخانەکە برینداربوون.
بههای دینار له بازاڕهكانی ههرێم بە نزمی مایەوە و ١٠٠ دۆلار بە زیاتر لە ١٥٣ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دژی ئەوەی خانووەکانیان دراوە بە وەبەرهێنەرێک بۆ پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون، دانیشتووانی گەڕەکێک لە کەرکووک گردبوونەوە و دەڵێن، "رێگە نادەین لەسەر موڵک و ماڵی خۆمان دەرمان بکەن و دواتر بە دوو قات گرانتر پێمان بفرۆشێتەوە".
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بازرگانان و خاوەنکاران ئاگادار دەکاتەوە کە لە سبەینێ یەکشەممەوە هاتوچۆی بازرگانی دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت بە ئۆتۆمبێل سەردانی ناوسەنتەری شار مەکەن، بە مەبەستی کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی شەقامەکان.
راوێژكاری دارایی سهرۆك وهزیرانی عێراق دەڵێت، عێراق لە رووی داراییەوە پارێزراوە و كاریگەرییەكی زۆری لەسەر نابێت ئەگەر ئەم قەیرانە بۆ ماوەی چوار بۆ پێنج مانگیش بەردەوامبێت. دەشڵێت، له ئهگهری بهردهوامبوونی شهڕو ئاڵۆزییەکان و داخرانی گهرووی هورمز، حكومهت پهنادهباته بهر قهرز بۆ دابینكردنی مووچه.
وا بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، دەست بكرێت بە دابەشكردنی هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی دوو بەسەر لیوا هاوبەشەكان.
دوای ئەوەی بەهۆی گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیلەوە داخرابوو، ئەمڕۆ شەممە جارێکی دیکە مەرزی سەیران بەن بەڕووی هاتووچۆی بازرگانیدا کرایەوە.
سەرەڕاى بەردەوامى شەڕ و ناجێگیرى بازاڕى نەوت و کانزا بەنرخەکان، نرخی زێڕ تا رادەیەک جێگیرە و ئەمڕۆ ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ٢١ دۆلار دیاری کراوە و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ملیۆنێک و ٧٥ هەزار دینارە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکات و سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بەردەوام دەبێت، بۆ سبەینێ یەکشەممەش بارانبارینی بە لێزمەو هەورە بروسکە و تەرزەی لەگەڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری هەرێم بڕیاری قەدەغەکردنی راوەماسی بۆ وەرزی بەهاری ئەمساڵ راگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ پاراستنی سامانی ماسی و وەرزی دانانی گەرا دەگەڕێنێتەوە.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە پێنج هەزار و ٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٧٦ هەزار دینارە.
نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی رابردووی مەخمووریان کرد.