مووچەی مانگی دووی هەرێم خەرجکرا
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، مووچەی مانگی دووی هەرێم لە بەغداوە خەرج کرا.
کۆمپانیای دانەغاز دەڵێت، هەركات بە گونجاو زانرا ئامادەن بۆ ئەوەی دەستبكەنەوە بە بەرهەمهێنانی غاز.
چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ تەمویلی مووچەی مانگی دووی موچەخۆرانی هەرێم دەستپێبکات.
ئەمڕۆ، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەهەندی ناوچەکانی ناوەراست و رۆژهەلاتی هەرێم کەمێک نمە باران دەبارێت، لەگەل کەمێک بەفر بارین بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەلات، ئەم ناجێگیریەی کەش بەردەوامی دەبێت تاکو کاتەکانی ئێوارە پاشان کەش سەقامگیر دەبێتەوە، لە کاتەکانی بەیانی تاکو نیوەڕۆ ئەگەری کەمێک چالاک بوونی با هەیە، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە، سبەینێش ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە.
سەرۆکی یەکگرتوو دەڵێت، "راپەڕینی ١٩٩١ پیرۆز بێت لەگەلی باشوری کوردستان، رۆژێکی پڕشنگدارە لە مێژوی گەلەکەمان و دەروازەیەکی گرنگ بوو بۆ قۆناغێکی نوێ، بەڵام لەدوای ٣٥ ساڵ تێپەڕین بەسەر ئەو رۆژە مێژوییەدا بەداخەوە گەلەکەمان ئێستا لە نائومێدیەکی گەورەدایە بۆ ئایندەی مافەکانی و دەسەڵاتدارانی هەرێمیش دەستکەوتەکانیان کردووەتە قوربانی ویستە حزبی و ململانێ نادروستەکانیان".
ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشیکی نوێی بۆسەر تاران دەستپێکرد و شەوی رابردووش تاوەکو بەرەبەیانی، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی چڕیان کردە سەر ئێران چەندین سەکۆی مووشەکی و سیستمی بەرگری ئاسمانی و جبەخانە و بنکەی پاسدارانیان لەناوبرد، ئێرانیش بە مووشەک و درۆن ئیسرائیل و چەند پێگەیەکی ئەمریکای لە کەنداو بۆردومان کرد.
بە بۆنەی ٣٥ـەمین ساڵیادی دەستپێکی راپەڕینی گەلی کوردستان مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، راپەڕین بەرهەم و درێژكراوەی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەی جەماوەر و هێزە خەباتگێڕەكانی كوردستان بوو، هیوادارن كە هەرچی كێشە و ناكۆكی لە ناوچەكەدا هەیە بە رێگەی ئاشتیانە بگاتە ئەنجام و چارەسەر.
دوای ئەوەی بەشێکی میدیا ئەمریکی و عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەکانی ناردووەتە ئێران بۆ شەڕکردن، هەرزوو حزبە کوردییەکان ئەو هەواڵانەیان رەتکردەوە و وتیان, بەهیچ شێوەیەک هێزیان نەناردووەتە ئێران.
سوپای ئێران دەڵێت، رەتیدەکەنەوە هیچ مووشەکێکیان ئاراستەی تورکیا کردبێت، جەختیان لەوە کردەوە کە رێز لە سەروەری ئەو وڵاتە دەگرن.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران پێشکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە و تەواوی توانا ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتەیان لەناوبردووە، هۆشداریش دەداتە هەر کەسێک کە هەوڵی جێگرتنەوەی دەسەڵات بدات و سەرکردایەتی ئێران بکات؛ کۆتاییەکەی مردن دەبێت.
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، هێزەکانیان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ لەناوبردنی سەرچاوەی هەڕەشە موشەکییەکانی ئێران و زۆر بە وردی ئەوانە لەناو دەبەن و تێکیان دەشکێنن کە هەڕەشەن بۆسەر هێزەکانیان.
ئاژانسی تەسنیم دەڵێت، بەرپرسێکی باڵای ئێران هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە پەیامی نهێنییان ناردبێت بۆ ئەمریکا، جەختدەکاتەوە کە هێزەکانیان لە ئامادە باشیدان بۆ جەنگێکی درێژخایەن.
کەمێک پێش ئێستا بە درۆن هێرش کرایە سەر ئۆردوگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سورداشی سنووری سلێمانی.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، سودانی سەرجەم بەرپرسانی هەواڵگری لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەشتی نەینەوا دوورخستەوە و وتووشیەتی، "هیچ نەرمییەک نانوێنین لە بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ راکێشانی عێراق بۆ ناو شەڕ".
بەپێی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا لە سنووری خازر لە سنووری کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و گرووپێکی چەکداریی عێراق روویداوە.
وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە بنکە سەربازییەکانمان لە هەرێمی کوردستان قسەی لەگەڵ سەرکردەکانی کورد کردووە.دەشڵێت، "دەنگۆی پڕچەککردنی هێزە کوردەکانی ئێران رەت دەکەینەوە".
نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانییان تاوتوێ کرد و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.
ئاسایشی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتییان دەکات کە لە کاتی کەوتنەخوارەوەی هەر درۆن یان موشەکێک، بە هیچ شێوەیەک لە شوێنی رووداوەکە کۆ نەبنەوە.
کەمێک پێش ئێستا دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە هەولێر بیسترا و بەپێی زانیارییەکانیش، هێرشی درۆنی بووە و ئامانجەکان بۆ کونسوڵخانەى ئەمریکا و فڕۆکەخانەى هەولێر بووە، بەڵام لەلایەن سیستمى بەرگرى بەرپەرچدرایەوە و تەقێندرایەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، "هەوڵماندا لەریگەی دیبلۆماسییەوە خۆمان لە شەڕ دووربخەینەوە بەڵام ئەمریکا و ئیسرائیل هیچ بژاردەیەكیان بۆ نەهێشتووینەتەوە جگە لە بەرگریكردن لە خۆمان".
کەمێک پێش ئێستا کارەبا لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق بە تەواوی پچڕا و وەزارەتی کارەبای عێراقیش دەڵێت، بەهۆی فشار و کێشەی هونەرییەوە بووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
بڕیارە ڕۆژی شەممە، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجام بدات و بەپێی کارنامەکە، تەوەرەی سەرەکیی دانیشتنەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، کە تێیدا فەرماندە باڵا ئەمنییەکان ئامادە دەبن.
لە کاتێکدایە نزیکەی ٧٠٠ هەزار دەرچووی دانەمەزراو هەیە بەڵام مەسرور بارزانی چوار کەسی بە پلەی باڵا وەک راوێژکار لە ئەنجومەنی شورای هەرێم دامەزاندووە لەسەر میلاکی وەزارەتی داد.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، دۆخی دارایی عێراق سەقامگیرە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە کێشەی کەمی نەختینەی دەکەن دوورن لە راستییەوە و دەشڵێت، تەرخانكراوەكانی تایبەت بە چاودێری كۆمەڵایەتی بەتەواوەتی لەچوارچێوەی بودجەدا مسۆگەرەو هیچ قەیران و كۆسپێكی دارایی نییە.
تەرمی گەنجێکی خەڵکی سلێمانی لەناو رووباری خابوور لە سنووری زاخۆ دۆزرایەوە و تا ئێستاش هۆکاری گیانلەدەستدانی نەزانراوە.
نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفونیی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا پێگەیشت و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت و گفتوگۆ کرا لەبارەی جەنگ و پێشهاتە سەربازییەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە.
وەزیری نوێی بەرگری ئێران کە تەنها دوای دوو رۆژ لە وەرگرتنی پۆستەکەی دوێنێ راگەیەندرا کە کوژراوە، بە بۆردومانی ئیسرائیل.
کارەبای سلێمانی دەڵێت، بهگوێرەی نرخی سوتهمهنی له بازاڕهكاندا بۆ مانگی دوو نرخی ههر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یهك ئهمپێر ٤٤ دینارە و ئەو نرخەش بۆ ئەو ناحیانەیە کە مۆلیدەکانیان کار دەکەن و هێشتا کارەبایان نەبووە بە پڕۆژەی روناکی.
دەستەی فڕۆکەوانیی عێراق دەڵێت، وادەی داخستی ئاسمانی عێراق بۆ ٧٢ کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە، بەگوێرەی پێشهاتەکان دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکە دەکرێتەوە و لە هەر نوێکارییەک راگەیەندراویان دەبێت.