دەمیرتاش: کاتی ئەوە هاتووە پێکەوە کاربکەین بۆ بەدیهێنانی ئاشتی
سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژووییە و، سعودیە، ئیمارات و قەتەریش دەگرێتەوە.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێکی مەزنی گەلی کوردستانە، بەڕێز و نرخاندنەوە پێشوازی لە بڕیارە مێژووییەکانی کۆنگرەی ١٢ـی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەن.
دوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پهكهكه و کۆتایهێنان بە خەباتی چەکداری، هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە پێکەوە و دڵسۆزانە کاربکەن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و خۆشگوزەرانی و دیموکراسی و تورکیا بە هەموو شێوەیەک گەشە بکات.
کۆمەڵی دادگەری لە ریزی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان کشایەوە و بەشداری کۆبونەوەی بەرەی پێکهێنانی ئۆپۆزسیۆنی یەکگرتووی نەکرد.
لە دهۆک ژمارەیەک جوتیار دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان لەلایەن حکومەتی کاربەرێکەرەوە گردبوونەوە جوتیارێکیش دەڵێت، بەڵگەی یاساییان هەیە و داواکارن حکومەت قەرەبوویان بکاتەوە.
دژی داخستنی دوکانەکانیان کاسبکارانی بازاڕی داونتاون گردبوونەوەو دەڵێن، بەهۆیەوە ٦٠ کاسبکار نانبڕاو بوون و تا ئێستاش لایەنی پەیوەندیدار نەهاتوون بەدەم کێشەکانیانەوە.
وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، چەکدانانی پەکەکە و خۆهەڵوەشاندنەوەیان، دەستکەوتێکی گەورەیە و رێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی برایەتیی لەناوچەکە زیاتر بکات، وتیشی، یەکێتی هەمیشە پشتیوانی لە بژاردەی ئاشتی دەکات.
مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لە دژی دانەمەزراندیان لە قەڵادزێ گردبوونەوە و ناڕەزایی خۆیان ئاڕاستەی حکومەتی کاربەڕێکەر کرد و دەڵێن، لە بری مامۆستایانی وانەبێژ ژمارەیەک مامۆستای تریان لەرێگەی حزبەوە بە نایاسایی دامەزراندووە.
سەرۆکی پارتی رایگەیاند، جێگەی خۆشحاڵیە لە پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا لایەنەکان هەڵوێستی باشیان هەبوو و هەنگاوی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانە نراوە
سەبارەت بە نرخی کارەبا گرانەکە، قائیمقامی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو نرخەی پێشتر بۆ کارەبای ٢٤ کاتژمێری دانراوە کاتی بووە و ئەم هەفتەیە نرخەکەی جێگیر دەکرێت.
دوای ئەوەی هاوڵاتیانی ناوچەی شارەزوور ناڕەزاییان لەبارەی بۆنە ناخۆشەکەی کارگەکانی عەربەت دەربڕی، لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ، فەرمانی دەستگیرکردن دەرچوو بۆ کەسێک کە خاوەنی دوو کارگەیەی نایاساییە لەناوچەی پیشەسازی عەربەت.
وهزارهتی دارایی عێراق ئەو زانیاری و دەنگۆیارانە رەتدەکاتەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبونەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە وەزیری دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی خەڵکی سوریا داوە.
بەهای دۆلار لە بەرامبەر دینار بە نزمی ماوەتەوە و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەراورد بە چەند دوێنێ هەزار دینار لە بەهاکەی بەرزبووەتەوە.
دژى دەستبەسەرداگرتنى زەویە کشتوکاڵیەکانیان لەلایەن حکومەتى کاربەڕێکەرەوە دانیشتووانی هەشت گوندی سنووری سلێمانی گردبوونەوە و رایانگەیاند، حکومەت بەناوی دابەشکردنى بەسەر فەرمانبەراندا زەوییە کشتوکاڵیەکانیان داگیردەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سبەینێ سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێک دەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەراست و سەردانى سێ وڵاتى کەنداو دەکات، مەبەستى سەردانەکەش ئابووری و ئاگربەستى غەززە و ژمارەیەک دۆسیەى سیاسی دیکە دەبێت.
نیچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "پێشوازی لە بریاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە دەکەین، دەشڵێت، ئامادەیی تەواو دەردەبڕین بۆ هەر هاوکارییەک لە پێناو سەرکەوتنی پرۆسەکە".
وتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە بە هەنگاوێکی گرنگە و دەرگا بە رووی قۆناغێکی نوێدا دەکاتەوە، دەشڵێت، پێویستە بە تەواوەتی و لەسەرجەم رەهەندەکانەوە بەشێوەی کردەیی جێبەجێبکرێت.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ تاوەباران و بروسکە و تۆز و خۆڵ زۆرێک لە ناوچەکان دەگرێتەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەردەوام دەبێت.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆکارێکى نادیار لە سنووری ناحیەی عەربەت سێ دۆنم پووش و پاوان سووتا.
نوێنەری بازرگانی ئەمریکا رایگەیاند، لەبارەی ڕاگرتنی باجی گومرگی سەر کاڵا چینییەکان گەیشتونەتە رێککەوتن، هاوکات، جێگری سەرۆكوەزیرانی (چین)یش دەڵێت، لێكتێگەیشتنی باش لەبارەی بازرگانیی لە نێوانیاندا هەبووە.
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دوای نزیکەی ٤٨ ساڵ لە خەبات، بە شێوەیەکی فەرمی هەڵوەشاندنەوەی خۆی و چەکدانانی راگەیاند و کۆتایی بە شەڕی چەکداریی لەگەڵ تورکیا هێنا.
وەزارەتی دارایی عێراق، ژمارهیهك بڕیاری لهبارهی دامهزراندنی فهرمانبهران و بهههمیشهییکردنى گرێبهستهكانهوه دهركرد و دەڵێت، ئەو پلە وەزیفییانەی لە بودجەی سێ ساڵەدا جێیان کراوەتەوە، ٩٢١ ههزار و ٦٦٥ پلهی وەزیفییە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە شەقامی ١٠٠ مەتری لە هەولێر روویدا و چەند شایەتحاڵێک لە نزیک شوێنی رووداوەکە بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٧٨ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نزیکەی ٥٠ دۆلار دابەزیوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٦٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.
وهزارهتی تهندروستی عێراق رایگەیاند، ئەو فهرمانبهرانەی كه یاسای بیمهی تهندروستی دهیانگرێتهوه تەنها ١٪ی مووچەکەی دەبڕدرێت و هەر فەرمانبەرێک بیمەی تەندروستی بکات سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە سودمەند دەبن.
سەرۆکی جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان و گەنجان دەکەن کارتى بایۆمێتری دەنگدان دەربهێنن و بەشداری لە دەنگدان بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی مین دانیشتووانی چۆمان و گەڵالە و سمیلان ئاگادار دەکاتەوە، سبەی چالاکییەکی لەناوبردنی مین لە بەرزاییەکانی چیای بەردەبوک بەڕێوەدەچێت و نابێت هاوڵاتیان لەو ناوچەیە نزیک ببنەوە.
میدیا جیهانیەکان رایانگەیاند، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە سەرۆکی ئۆکرانیا و سەرۆکی روسیا کۆببنەوە بۆ دانووستان و تاوتوێکردنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی.
ئهنجومهنی وهزیران رهزامهندی دهربڕی لهسهر درێژكردنهوهی ماوهی بهكارهێنانی بینای قوتابخانهكان لهلایهن كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانهوه و کۆمەڵێک بڕیاری دیکەی دەرکرد.