بارەگایەکی حەشدی شەعبی بۆردوومانکرا
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شەوی رابردوو بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە شاری کەرکووک بۆردوومانکرا، بەهۆیەوە ١٠ کەس کوژراوە و ١٢ کەسیش بریندارە.
زنجیرەیەک هێرشی نوێی درۆنی کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و ئاگر لە فڕۆکەخانەکە بەرزدەبێتەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کارگۆی فرۆکەخانە کراوەتە ئامانج و تا ئێستا زەرەر و زیانەکان نەزاندراوە.
سهرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، تاكه رێگه بۆ كۆتاییهێنان به ململانێی رۆژههڵاتی ناوهڕاست كه لهلایهن ئهمریكا و ئیسرائیلهوه دهستیپێكردووه، داننانە به مافهكانی تاران و پێدانی قهرهبوو و دابینكردنی گهرهنتی نێودهوڵهتییه له بهرامبهر ههر دهستدرێژییهك له داهاتوودا.
محەمەد شیاع سودانی و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، دوایین پێشهاتەکانى ناوچەکەیان تاوتوێکرد و جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان کردەوە بۆ راگرتنى جەنگ و دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە بۆ هەموو قەیرانەکان.
کەمێک پێش ئێستا دەنگێکی بەهێز لە ئاسمانی هەولێر بیسترا، بەپێی زانیارییەکان هێرشێکی درۆنی لە ئاسمانی شەقامی ١٠٠ مەتری نزیک هۆتێل دیڤان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنرا.
کەمێک پێش ئێستا بە سێ درۆن فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ لە شاری سلێمانی کرایە ئامانج، بە پێی گرتە ڤیدیۆییەکان لەناو بارەگاکەوە تەقەیەکی زۆر لە درۆنەکە دەکرێت و درۆنەکە دەخرێتەخوارەوە، بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە دروست بووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ژێرخانی نیشتیمانیی وڵاتەکەی رووبەڕووی هێرش بووەتەوە و یەکێک لە بانکە کۆنەکانی ئێران کراوەتە ئامانج.
سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا دەربارەی جەنگەکەیان لەگەڵ ئێران رایگەیاند، سوپای ئەمریکا دەستکەوتی زۆری بەدەستهێناوە، کە کەس پێشبینی نەدەكرد و پرۆسە سەربازییەکانیان زۆر لە خشتەی کاتیی دیاریکراو پێشترن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا داوا لەهاوڵاتیانی خۆی دەکات بەزووترین کات عێراق جێبهێڵن، دەشڵێت، ئەو ناوچانەی پێشتر كراونەتە ئامانج هەموویان مەترسیدارن و لێی نزیك مەبنەوە.
ئەمشەو ساڵح موسلیم، کەسایەتی سیاسی دیاری رۆژئاوای کوردستان و ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراسی (پەیەدە) لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
کەمێک پێش ئێستا بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەوە سەر هەولێر و لە رێگەی سیستمی بەرگری ئاسمانی هاوپەیمانانەوە خرانەخوارەوە.
ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتیی رایگەیاند، وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسەکە، ٤٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لە یەدەگەکانیان دەخەنە بازاڕەوە، ئەمە گەورەترین ئازادکردنی لەو جۆرەی یەدەگی نەوتە تاوەکو ئێستا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی جەنگى ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران کرابێت.
بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان، کەمئەندامانی سەنگەر لە شاری سلێمانی ئاشکرایان کرد، رۆژی پێنچشەممە دەست بە مانگرتنی سەرتاسەریی دەکەن.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا خراونەتە خوارەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، بەمەبەستی كۆنترۆكردنی هەڵكشانی نرخی غازی شلی ماڵان، مانگانە دوو بوتڵ غازی ماڵان بە كارتی ئەلكترۆنی دەدرێتە هاوڵاتیان.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، جەختی لە پشتیوانیی بەغدا بۆ سەقامگیری و رەتکردنەوەی جەنگ لە ناوچەکەدا کردەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، شەڕی ئێران بەم زووانە کۆتایی دێت، چونکە هیچ شتێک لە ئێران نەماوەتەوە تا بکرێتە ئامانج. دەشڵێت، هەندێک وردە شت لێرە و لەوێ ماون، هەر کاتێک بمەوێت کۆتایی پێ بهێنم، کۆتایی دێت.
بڕیارە ئەمشەو پەرلەمانی عێراق، بۆ دەنگدان بە ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان و گفتوگۆی گشتی کۆببێتەوە.
وەزارەتی وەرزشی ئێران رایگەیاند، لەم بارودۆخەی ئێستادا هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەیان ناتوانن بەشداری لە مۆندیالی ئەمساڵ بکەن. ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئەگەری بەشدارینەکردنی ئێران، پێشبینی دەکرێت، یەکێک لە هەڵبژاردەکانی عێراق یان ئیمارات لە شوێنی ئێران سەربکەون بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦.
وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان دەڵێت، بەهۆی دۆخی نالەباری ناوچەکەوە، رێنمایی هاوڵاتییان دەکەین کە گەشتی عومرە ئەنجامنەدەن.
٥٦ ساڵ بەسەر راگەیاندنی رێککەوتننامەی ١١ـی ئازاری ١٩٧٠ تێپەڕی و مەسعود بارزانیش دەڵیت، ئەو رێککەوتنە بەرهەمی قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چین وتوێژەکانی كوردستان بووە.
وتەبێژی فەرماندەیی خاتەم ئەلئەنبیا دەڵێت، رێگە نادەن یەک لیتر نەوت بە گەرووی هورمزدا، بۆ بەرژەوەندی ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی و هاوبەشەکانیان تێبپەڕێت .
لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، پریشکی ئاگری شەڕ هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە و ماوەی ١١ رۆژە شارەکانی هەرێم رۆژانە رووبەڕووی هێرشی مووشەکی و درۆن دەبنەوە.
نێچیرڤان بارزانی، لە ساڵیادی رێککەوتنامەی ١١ـی ئازار پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم رێککەوتنە تەنها دەستکەوتێکی نەتەوەیی نەبوو، بەڵکو نەخشەڕێگەیەکی دروست و نموونەیی بوو بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پێکەوەژیان لە عێراقدا، دەشڵێت، با پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی کوردستان و عێراق لە مەترسییەکانی شەڕ دوور بخەنەوە
سەعدی پیرە دەڵێت، گفتوگۆکانی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت بەردەوامن.
مەسرور بارزانی و سەڵاحەدین بەهادین کۆبوونەوە و دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شەوی رابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی گوندی حەسیرەی سنووری ئیدارەی گەرمیان لە کاتی هەوڵدان بۆ تێکشکاندنی درۆنێک، لە کاتی تەقەکردندا بە هەڵە فیشەک بەر کارمەندێکی پۆلیس کەوتووە و بریندار بووە.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، حکومەتی عێراق داوای کردووە هەرێم رێگەی بدات لە رێگەی بۆریی نەوتی جەیهانەوە نەوت هەناردە بکات.
سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، "بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی هەڵکشانی نرخی غازی شلی ماڵان، وەکو هەنگاوی یەکەم لە پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە رێگەی بریکارەکانی گەڕۆکەوە، بەکارتی ئەلکترۆنی دەست بە دابەشکردنی غاز بۆ ماڵان دەکەن و دەتوانن دوو بوتڵی غاز وەربگرن بە نرخی فەڕمی هەشت هەزار و ٥٠٠ دینار".
شەوی رابردوو تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئێران چەند هێرشێکی مووشەکی قورسی کردە سەر ئیسرائیل و بەوتەی سوپای پاسداران، بەهێزترین هێرشی مووشەکییان بووە لە سەرەتایی جەنگیان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، هاوکات سوپای ئیسرائیلیش تاران و کەرەج و چەند ناوچەیەکی دیکەی بۆردوومان کرد.