بەڕێوەبەرایەتی پسووڵەی خۆراك: جۆر و کوالێتی بەشە خۆراکی مانگانە باشتر دەکرێت
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) دەڵێت، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور خواستی خۆیان دوپاتدەکەنەوە دەستبەجێ هەناردەى نەوت لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە دەستپێبکەنەوە و دوو مەرجیش بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان دادەنێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، پلانیان هەیە بۆ زیادكردنی ژمارەی فرۆشگاكانی دابینكردنی غازی شل بۆ ئۆتۆمبێلەكان لەسەرتاسەری وڵات و دەشڵێت، خواست لەسەر غاز بۆ ئۆتۆمبێل زیادیكردووە.
لە چوارچێوەی پرۆسەی نوێكردنەوەی پسووڵەی خۆراك، هەزاران ناو كە هی ئەو كەسانەن مردوون، یان لە دەرەوەی وڵاتن یاخود دوو پسووڵەی خۆراكیان هەیە، بلۆك دەكرێن و رەش دەكرێنەوە و لەبەرامبەردا جۆر و كوالێتی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان باشتر دەكرێت.
میدیاکانی میسر دەڵێن، لە یەکێک لە گوندەکانی وڵاتی میسر ١٨ کچ و کوڕێک کە تەمەنیان لەنێوان ١٤ـ ٢٢ ساڵاندا بووە لە رووداوێکی هاتووچۆدا بەیەکەوە گیانیان لەدەستدا.
لە سێ مانگی رابردوودا هەشت وڵاتی سەرەکی لە نێو ئۆپیک پڵەس، رێککەوتبوون رۆژانە ٤١١ هەزار بەرمیلی زیاتر بەرهەمبهێنن، سعودییەش چاوی لە بەدەستهێنانی پشکی زیاترە لە بازاڕی وزەدا.
سەرەڕای بەکرێگرتنی نیوەی شارێکی ئیتاڵیا، تێچووی ئاهەنگی هاوسەرگیری سێیەم دەوڵەمەنترین پیاوی جیهان ٥٦ ملیۆن دۆلار بووە و جلی بووکێنی هاوسەرەکەشی، نزیکەی ساڵ و نیوێک کاری لەسەر کراوە و تێچووەکەی نزیکەی ٢٠٠ بۆ ٣٥٠ هەزار دۆلار بووە.
منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە ناو مزگەوتی گوندی ئیلنجاغی سنووری ناحیەی شوان لە پارێزگاى کەرکوک، دۆزرایەوە.
وەزیری کارەبای عێراق وتی، دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی خۆری بەسڕە کە لەگەڵ تەواوبوونیدا هەزار مێگاوات کارەبا لە تیشکی خۆرەوە دابیندەکات و بە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆرەوە دادەندرێت.
خوێندنی باڵای هەرێم دەڵێت، بەبەشداریی حەوت هەزار و ٨١٣ خوازیار تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی کوردستان دەستیپێکرد.
لە رێگای نێوان ھەولێر - مەخمور، رووداوێكی ھاتووچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداو لە ئەنجامدا كەسێك گیانی لەدەستدا و پێنج كەسی دیكەش برینداربوون.
ماوەی ١١ ساڵە چەند وەبەرهێنەرێک لە کەرکوک دوای ئەنجامدانی پرۆژەکانیان پارەکانیان پێ نەدراوەتەوە و یەکێک لە وەبەرهێنەرەکان دەڵێت، چوار وەبەرهێنەرن و بڕی ٧٦٥ ملیۆن دینیاریان لەلای حکومەتی ماوەبەسەرچوو ماوە و پێی نەداونەتەوە.
بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆنی عێراق دەڵێت، ١٠ لایەنی سیاسیی کوردستان خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کۆمسیۆن ناونووسکردووە، دەشڵێت، پێویستمان بە ١٠ فەرمانبەری سەر سندووقەکانی دەنگدانە، کەچی تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس داواکاریی پێشکەش کردووە.
دوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، خۆڵبارینیکی کەم ئاسمانی چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، پێشبینی دەکەن پلەکانی گەرما بگاتە سەروو ٥٠ پلەی سیلیزی و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.
چاوگێک لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕ تی وت، شاندە تەکنییەکەی بەغدا لە هەرێمن و راپۆرتی خۆیان لەسەر خەرجی و داهاتەکان ئامادە دەکەن، وتیشی، بڕیارە سبەی یان دوو سبەی شاندە باڵاکە بێنە هەرێم و دەست بە کۆبوونەوەکانیان بکەن سەبارەت بە پرسی مووچە و هەناردەکردنی نەوت.
لە ناوچەیەکی قەدەغەکراوی کوێستانەکانی برادۆست، میـن بە هاوڵاتییەکدا تەقییەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی.
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، زیاتر لە ٥٨ هەزار و ٦٠٠ تۆن گەنمیان لە جوتیاران وەرگرتووە.
هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، لەسەر رێگای کەلار – رزگاری، بەرامبەر ئیدارەی گەرمیان، ماتۆڕسکیلێک کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانلەدەستدا.
میدیا ئیسرائیلییەکان دەڵێن، سەرۆکی ئەمریکا فشار لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکات بۆ دەستهەڵگرتن لە جەنگی غەززە، دەیەوێت کۆتایی بە سەرجەم ململانێکانی جیهان بهێنێت.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٠ هەزار دینارە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
سهرۆكی روسیا دەڵیت، ئامادهن بۆ گهڕێكی دیكهی دانوستانهكان لهگهڵ ئۆكرانیا له ئیستەنبوڵ و ئاڵوگۆڕی زیاتری دیلەکانی جەنگ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لەسەر دوو سایدی رێگای سپیلک، ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW خۆی كێشاوە بە گادرێلی رێگاكەدا و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.
سەرۆکی ئەمریکا لە ناوبردنی تەواوی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی راگەیاند کە لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە کراونەتە ئامانج و دەشڵێت، تاران بەم نزیکانە ناتوانێت دەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بكاتەوە و دامەزراوەی ئەتۆمی نهێنی لە ئێران بوونی نییە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەڵێت، دوای دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بە رووی هاتووچۆی فڕۆکەکاندا لە ئاسمانی عێراق، فڕۆکەخانەکانی عێراق وردە وردە گەشتەکانیان ئاسایی دەبێتەوە و دەشڵێت، هاتووچۆکردنیان زۆر چالاکە لە ئێستادا و پێشبینیش دەکرێت لە ماوەیەکی تردا زیاتر چالاک بێت.
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، ئەگەر تاران وەڵامی هێرشەکانی تەلئەبیبی نەدایەتەوە، ناوچەكە رووبەڕووی جەنگی گشتگیری كۆنتڕۆڵ نەكراو دەبووەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، وردبینیكردنی زانیارییهكانی کاندیدەکان و ئاستی شایستهییان دوای ئهوهی دهگاته ناوهندیی نیشتمانیی كۆمیسیۆنهكه ١٥ رۆژی پێویسته و وتیشی، وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ماوەبەسەرچووش لهگهڵ لایهنه پهیوهندیدارهكانی تر سهرپهرشتیی پڕۆسهی وردبینییهكه دهكات.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، تیمی ژێرئاو کەوتنی خەباتی سەر بە بەڕێوبەرایەتییان ئاگادارکرانەوە لە بوونی تەرمێک لە ناو ئاوی زێی گەورە لە سنووری خەبات، دواتر تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان تەرمی هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتووی خەبات دەربهێننەوە.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکان گەرما لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهاندا، پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لە مەترسییە تەندروستییە شاراوەکان کە ئەگەر چارەسەر نەکرێن، مەترسی لەسەر ژیان دروست دەکەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەخولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، نزیکەی دوو مانگە مووچە دابەشنەکراوە و مووچەخۆرانی هەرێم مووچەکانیان وەرنەگرتووە، زیاتر لە ٣٧ هەزار خانەنشین شەش مانگە یەک مووچەیەیان پێ نەدراوە، دۆخی مووچەخۆران زۆر خراپە و پارتی و یەکێتی لە دزینی داهاتی ناوخۆ و نەوت و گومرگەکان بەردەوامن بەبێ ئەوەی هەست بە بەپرسیارێتی بکەن و ئەو داهاتە بگەڕێننەوە و مووچەی پێ دابەشبکەن.