نرخی زێر بەراورد بە دوێنێ دابەزی
وتەبێژی سەرۆکایەتی روسیا لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، "ئەگەر ئۆکرانیا هێزەکانی لە چوار ناوچەی دیاریکراوی دەستوری بکشێنێتەوە، کۆتای بە شەڕ دەهێنین" وتیشی، سەرۆکی روسیا پشتگیری لە ئاگربەست دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران دەبێت دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت، ئەگەر بیەوێت بگاتە رێککەوتن لە دانوستانەكان لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، دەبێت خۆی بەدوور بگرێت لە مەترسی شەڕی چەکداری.
نرخی ئۆسنەیەک زێڕ بە سێ هەزار و ٣٢٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیكەی ١١ دۆلار نزمبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک و٨٣ سەنت نزمبووەوە.
هەندێك کەس بە دەست سەرگێژخواردن و گێژبوونی لەناکاوەوە دەناڵێنن کە ئەمەش هۆکارە بۆئەوەی نەتوانن ژیانی رۆژانەیان بە ئاسایی بەڕێ بکەن.
چەند گەنجێکی کورد قاچاخچی فریویداون لە وڵاتی مالیزیا گیریان خواردووە و لە رێگای ئێن ئاڕ تیەوە داوای بە هاناوەچوون دەکەن.
یەکێتیی ئەوروپا سزای دارایی کۆمپانیاکانی ئەپڵ و مێتاى ئەمریکى دا بە بڕی ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆ.
ئەڵمانیا نزیکەی ٣٥ پەنابەری دیپۆرتی بەغدا کردەوە، کە زۆرینەی پەنابەرەکان کوردن.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، لە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆدەبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی رێگری لە ئێران بکات لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، نەشتەرگەری لابردنی چەوری ورگ و نەشتەرگەری تایبەت بە دابەزاندنی كێش لەهەموو نەخۆشخانە حكومی و ئەهلیەكان راگیرا.
بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربونەوە گیانی لەدەستدا کە پیشەی گۆشتفرۆشتن بووە و ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە سێ کەس.
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی رایگەیاند، گفتووگۆکان لەنێوان پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەردەوامە و یەکێتی و پارتی لەسەر زۆربەی پرسەکان گەیشتوونەتە ئەنجام و لەرێکەوتنی کۆتایی نزیکن.
كۆمپانیای دی ئێن ئۆ ئاشکرایکرد، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ و فیشخاپورى سنوری دهۆک زیادیکردووە و رۆژانە زیاتر لە ١٨ هەزار بەرمیل نەوتیان لەو دوو کێڵگەکە بەرهەمهێناوە.
عێراق رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکارانەوە دەکاتە پشوو.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، هێشتا سیاسەتی دۆلاری بەهێزیان هەیە و بەپێی بازاڕ دەستکاری دەکرێت.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جێرناڵ ریگەیاند، کۆشکی سپی بیر لە کەمکردنەوەی باجەکان لەسەر کاڵا هاوردەکراوەکانی چین دەکاتەوە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی بازرگانی.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردەکانی عێراق ماوەی تۆماری بایۆمێتری دەنگدانی بۆ مانگێکی تر درێژکردەوە.
وتەبیژی بەرگری شارستانی راپەرین رایگەیاند، ١٠ دوکانی جلوبەرگی لەنگە لە حاجیاوا سوتاون و تەنها زیانی ماددی هەبووە.
نوێنەری پزیشکی حەجی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکاریەکانیان بۆ حەجی ئەمساڵ تەواوکردووە.
سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق دەکات و دەربارەی چەند پرسێک لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکەدا کۆدەبێتەوە.
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، کە رێگای هەولێر-خەبات دوای ماوەیەک لە وەستانی پرۆژەکە دەستی بە نۆژەنکردنەوە کرد.
سهرۆك كۆماری پێشووی عێراق رایگهیاند، کوردستان وەک نمونەیەکی زیندوو لە فرەیی و پێکەوەیی بەیەکەوە وەستاوە، ئەوەش "پێمان دەڵێت چی بەدەست دێت کاتێک مرۆڤەکان بەزەیی بەسەر دووبەرەکی و یەکڕیزی بەسەر ململانێ و خۆشەویستی بەسەر رق و کینەدا زاڵ دەکەن.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێشکەوتنی گەورەیان لە پرسی غەززە بەدەستهێناوە و جەختیشیکردەوە، ئەگەر ئەو سەرۆک بوایە هێرشەکەی ئیسرائیل روی نەدەدا.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، وەرگرتنی گەنم لە ناوچەکانی عێراق دەستی پێکردووە و وتیشی، ئەمساڵ ٧٠٠ هەزار تەن گەنم لە جووتیارانی هەرێم وەردەگرن.
دوای دواخستی زیاتر لە ١٠ رۆژ وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی مووچەی نارد بۆ بەغدا و وەزارەتی دارایی عێراقیش دەڵێت، لیستەکە کێشەی تێدایە و وردبینی کردنیان راگرتووە.
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەستەنبوڵ و چەند ناوچەیەکی تورکیای هەژاند و دەزگای بوومەلەرزەزانی وڵاتەکەش دەڵێت، گوڕەکەی ٦.٢ پلەی رێختەر بووە.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، ژنێک لە سلێمانی لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاریی دەرهێنانی چەوری لەشی گیانی لەدەستداوە. کەسوکاری ژنەکەش دەڵێن، سکاڵای یاسایی لەسەر نەخۆشخانەکە تۆمار دەکەن.
تەندروستی هەرێم رایگەیاند، بۆ دووربوون لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، پێوستە سەربڕینی ئاژەڵ لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت و جلوبەرگی خۆپارێزی وەک، دەستکێش، جزمە، بەرگی تایبەت، ماسکی دەموچاو بەکار بهێنرێن، لەگەڵ پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەر دەبڕدرێت، بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە ماددەی کلۆرین پاک بکرێنەوە.
رۆژی نزای نیشتمانیی لە هەولێر بەڕێوەچوو، سەرۆکی پارتیش دەڵێت، بەڕێوەچوونی ئەو رۆژە لە کوردستان یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی ئەو برایەتی و پێکەوەژیانەی لە کوردستان هەیە قوڵتر و فراوانتر بێت.