ئێران: ئامانجمان بنکەکانی ئەمریکایە و دوژمنایەتی هیچ وڵاتێکی دەوروبەر ناکەین
راوێژكارێكی فهرماندهی سوپای پاسدارانی ئێران داخستنی گهرووی هورمزی راگهیاند و هۆشداریدا لهوهی ههر كهشتییهك ههوڵی تێپهڕاندنی بدات، دهیكهنه ئامانج.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، "دوژمنایەتی هیچ وڵاتێکی دەوروبەر ناکەین و تەنها بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ئامانجمانە". دەشڵێت، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە فشار بخەنە سەر ئەمریکا.
وهزیری دهرهوهی عێراق دەڵێت، عێراق لهلایهن ههموو لایهنهكانی شهڕی ناوچهكهوه هێرشی كراوهته سهر. دەشڵێت، شاری ههولێر به زیاتر له ٧٠ موشهك و درۆن رووبهڕووی هێرش بووەتهوه.
ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رایگەیاند، لەمڕۆوە خاوەن مۆلیدەکان دەتوانن لەگەڵ دانیشتووانی گەڕەکەکانیان رێکبکەون (تەنسیق بکەن) بۆ دیاریکردنی کاتی پێکردنی مۆلیدە لەسەر داواکاری ماڵەکان.
ئەو کەمئەندام و خاوەن پێداویستە تایبەتانەی سنووری هەولێر کە مامەڵەی (بەرحەیاتی) و (هەژماری من)یان هەیە ئاگادار دەکرێنەوە، لەبەر ئەو دۆخە ئەمنیە نەخوازراوەی هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی نەکەن.
وهزارهتی ناوخۆ دەڵێت، هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی راسپاردووە بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ ئهو هاوڵاتییانهی له دهرهوهی كوردستان گیریان خواردووه و ناتوانن بگهڕێنهوه كوردستان.
کەمێک پێش ئێستا چەند مووشەک و درۆنێک لە سنووری ناحیەی تازە، گوندی بەشیر و دەوروبەری بارەگای لیوای ١٦ـی گروپە چەکدارەکانی عێراق کەوتوونە خوارەوە. پۆلیسی کەرکوکیش دەڵێت، دیارنییە مووشەکە یان پاشماوەی مووشەک و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
وەزیری تەندروستیی هەرێم دەڵێت، بڕێکی باشی دەرمان لە کۆگاکاندا هەیە و نرخی هیچ دەرمانێک زیاد نەبووە، هاوکات پلانی فریاگوزاریی خێراشیان ئامادە کردووە.
شاندێکی باڵای پارتی بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی، سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە شاری هەولێر کرد.
میدیاکانی ئێران دەڵێن، هاوسەری عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، دوای مانەوەی بۆ ماوەیەک لە کۆمادا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
عەلی باپیر و شاندێکی باڵای کۆمەڵی دادگەری بەمەبەستی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ گیان لەدەستدانی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئیران، سەردانی کونسوڵخانەی ئێرانیان کرد لە هەولێر.
سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی کرد و وتی، "رێگە نادەین هیچ لایەنێک عێراق پەلکێشی ناو شەڕ و ململانێکان بکات".
وەزیری جەنگی ئەمریکا دەڵێت، ئامانجیان لەم جەنگەدا لەناوبردنی تەواوی تواناکانی ئێرانە و جەختیش دەکاتەوە کە رێگە نادەن تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
جەنگ بازاڕی زێڕی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە و هەر ئۆنسەیەک بۆ پێنج هەزار و ٣٩٦ دۆلار بەرزبووەوە، هەر مسقاڵێک زیاتر لە ٢٠ هەزار دیناری چووەسەر و مسقاڵێکی عەیار ١٨ـەش ملیۆنێک دیناری تێپەڕاند.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، دەستیانکردووە بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی سێ، و داوا لە هاووڵاتیان دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەکانیان.
لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفربارین سەنتەری شاری سلێمانی گرتووەتەوە، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە بوو دواتر هاتووەتە ناو سەنتەری شاری سلێمانی و سەرمایرکی بەهێزی لەگەڵ دەبێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هاوڵاتییەک لە سنووری رەواندز مینێکی پیادا تەقییەوە و بە قورسی برینداربوو، بەڵام تا ئێستا لە ژیاندا ماوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق، درێژکردنەوەی داخستنی ئاسمانی عێراقی بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر راگەیاند، کە کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە تا کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە.
عەلی لاریجانی یەکێکە لە سیاسەتمەدارە باڵاکانی ئێران، ناسراوە بەوەی زیرەک و نێوەندگیرە، بەڵکو کەسێکە کە هەمیشە هەوڵی هاوسەنگی و ئارامکردنەوەی قەیرانی داوە، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە هاوسەنگی نێوان دەسەڵاتەکان و رێککەوتنی نێودەوڵەتی و پاراستنی سیستەم هەروەها خامنەیی پشتگیرییەکی باشی کردووە.
ئاسمان بەگشتی هەورو نیمچە هەوردەبێت، لەکاتەکانی نیوەڕۆ تاکو ئێوارە ئەگەری کەمێک دابارینی نمە باران لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و وە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین دەبێت، بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ئەم ناوچانە دەبارێت وەهەروەها ئەگەری تاوە باران و بروسکە لە شاری هەولێر و پارێزگای سلێمانی و پارێزگای کەرکوک هەیەو لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە درەنگانی شەو پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بۆ ژێر سفر.
بەغدا لە چاوەروانی ١٢٠ ملیارەکەیە و داهاتیش بەردەستە، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو هێشتا رادەستی بەغدا نەکردووە و بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، هەرێم بەنیاز نییە ئەم هەفتەیەش ١٢٠ ملیارەکە رادەست بکات، بەمەش چاوەڕێ دەکرێت مووچە بۆ پێش جەژن دوابخرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هاتن و چوون لە دەروازە سنووریەکانی ئێران بۆ هاوڵاتایانی هەرێم و عێراق راگیرا.
کۆمپانیای گەڵف کیستۆن بەرهەمهێنانی نەوتی بە شێوەیەکی کاتی لە کێڵگەی نەوتی شێخان لە هەرێمی کوردستان راگرت و بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات.
بۆ رۆژی سێیەم هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە، میدیای ئەمریکا دەڵێت، عەلی لاریجانی لەرێگای عوممانەوە داوای دانوستانی لە ئەمریکا کردووە، لاریجانی رەتیدەکاتەوە کە دانوستان بکەن و دەڵێت، گەلەکەیان بەرگری لەخۆی دەکات.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، جارێکی تر ر بە درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانە و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە تێکشێنران.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و فەرماندەی گشتی هەسەدە پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و باسیان لە بارودۆخی هەرێم و ناوچەکە کرد.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دوای هێرشە کاریگەرییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل کە کردیان بۆ سەر ئێران کە پێشتر نەبینرابوو، ئێستا سێ بژاردەی زۆر باشی هەیە بۆ سەرۆکایەتیی کردنی ئێران.
عەلی لاریجانی دەڵێت، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام نادەن و گەلی ئێران تەنیا بۆ بەرگریکردن لە خۆی هەڵسوکەوت دەکات و هێزە چەکدارەکانیان دەستپێشخەری هیچ هێرشێک نەبوون، ئەوە لایەنی بەرامبەرە ناوچەکەی بەرەو ناسەقامگیری بردووە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن و فەرماندەیەکی زۆری هێزەکانی ئێرانمان کوشتوون و بەشێکی زۆرشیان دەیانەوێت خۆیان بەدەستەوە بدەن". دەشڵێت، "تاوەکو ئێستا سێ سەربازی سوپای ئەمریکا کوژراون و تۆڵەیان دەکەینەوە".
لەگەڵ بەردەوامیی گرژییەکان، کەمێک پێش ئێستا چەندین تەقینەوەی بەهێز شاری قودسی هەژاند و دەزگای فریاکەوتنی ئیسرائیل (ماگن داڤید ئەدۆم) دەڵێت، تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی ژمارەیەک هاوڵاتین کە لە ئەنجامی دواین شەپۆلی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بریندار بوون یان بەرکەوتوون.