سروە عەبدولواحید: سوودانی پێی وتم تەیف سامی راسپاردووە مووچەی هەرێم خەرجبکات
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا دەڵێت، سودانی پێی راگەیاند، کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، تەیف سامی راسپاردووە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی سێی هەرێم خەرجبکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە خاکی کوردستان بە خوێنی رۆڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر سوور بوو دوای ١٥ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، وەیسی ئاخر سەعید شێروانی گیانی سپارد".
تەندروستی سلێمانی هۆشدارییەکی بەپەلە ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات و داوایان لێ دەکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە کرمێکی مەترسیدار، خۆیان لە خواردنی سەوزەی کوزەڵە بەدوور بگرن.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەکەی بەحرەین بدات بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز.
وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، " بەئامانجگرتنی ماڵ و حاڵی خەڵکی سڤیل، تەنها پێشێلکردنی سەروەریی خاک نییە، بەڵکو بەپێی هەموو عورف و یاسا نێودەوڵەتییەکان بە تاوانی جەنگ هەژمار دەکرێت و بە هیچ جۆرێک پاساو هەڵناگرێت."
مەسعود بارزانی دەڵێت، "شەهیدکردنی هاوڵاتیانی سڤیلی هەرێمی كوردستان هیچ شەهامەت و سەربەرزییەکی تێدا نیە و ئەوە ئەوپەڕی تاوانكاری و زوڵمە، هاوڵاتیانی بێ تاوانی كوردستان بەوشێوەیە و بە بێ هیچ پاساوێك دەكرێنە ئامانجی رقێكی كوێرانە ".
کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ناوچەکە کەشێکی ناسەقامگیری دەبێت و دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارینی بەلێزمە و هەورەبرووسکە، سبەینێش ئەگەری لێزمەبارانی کتوپڕ و هەورەبرووسکە هەیە.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، سەرکۆنەی هەر دەستدرێژییەک دەکەین بۆ سەر خاکی هەرێم و هاوڵاتییان، جەختدەکەنەوە لە پاراستنی گیانی هاوڵاتییان.
لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم کوژانەوەی کارەبای گشتی روویدا و وەزارەتی کارەبا لەوبارەیەوە رایگەیاند، "هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرز، گرفتی کوژانەوەی گشتی روویداوە".
وەزارەتی پێشمەرگە، راگەیەندراوێکی لەبارەی بە هێرشە درۆنییەکانی شەوی رابردووی سەر سنووری هەولێر و ئیدارەی راپەڕین بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە سنووری هەولێر بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کرابوون، ماڵی پێشمەرگەیەک بە ناوی موسا ئەنوەر بە ئامانجگیرا، کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و هاوسەرەکەی، هاوکات پاراستنی خاکی هەرێم ئەرکی سەرەکیمانە و خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ ناچێت ".
ئێران تەنها ٢٤ کاتژمێر پێش کۆتایهاتنی مۆڵەتەکەی دۆناڵد ترەمپ، بە پلانێکی ١٠ خاڵیی وەڵامی پێشنیازە ١٥ خاڵییەکەی ئەمریکای دایەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەسەر ئەو هێرشە درۆنیەی بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوڵاتی لە گوندێکی سنووری هەولێر دەڵێت، "بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییانی مەدەنی و بێتاوان لە هەرێمی کوردستان، تاوانێکی قێزەون و کارێکی تیرۆریستییە کە بە هەموو پێوەرەکان سەرکۆنە دەکرێت و خوێنی هاوڵاتییان جێی سازش نییە ، پێویستە حکومەتی فیدراڵ هەڵوێستی کردەیی هەبێت"
لەسەر ئەو هێرشە درۆنیەی بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوڵاتی لە گوندێکی سنووری هەولێر، نێچیرڤان بارزانی ئیدانەی هێرشەکەی کرد و دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نین و بە تەواویی رەتکراوەن.
لەسەر شەهیدکردنی دوو هاوڵاتییەکەی گوندی زەرگەزەوی، وەزیری پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەن کە بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی.
نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ٢٠٢٢ـەوە، نرخی نەوتی تەکساس لە نەوتی برێنت گرانتر بوو.
نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەتی کاتی دیمەشق پەیوەندیەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و تیایدا شەرع ئیدانەی هێرشەکانی هەر هەرێمی کوردستانی کرد.
لەسەر ئەو هێرشە درۆنیەی بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوڵاتی لە گوندێکی سنووری هەولێر، مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و دەڵێت، هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی پێشمەرگەکەی سنووری هەولێر تاوانی جەنگە و نابێت چیدیکە بە بیانووی پێ پاساو، پەلاماری خەڵكی کوردستان بدرێت.
شەڕ و هێرشەکان بەردەوامە، میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، ئێران ژمارەیەکی نوێی مووشەکیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە و ئاژانسەکانیش باسیان لەوەکرد، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەندین ناوچەی ئیسرائیل لێدراوە و سوپای ئیسرائیلیش، ئانجامدانیهێرشێکی بەرفراوانیان لە تاران و سەرانسەری ئێران راگەیاند.
هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە و هەرێم شەوی رابردوو با زیاتر لە ٢٥ درۆن بە ئامانج گیرا.
دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی بۆمبڕێژکراودا بۆ سەر گوندێکی سنووری پارێزگای هەولێر، دوو هاووڵاتی کە هاوسەری یەکترن، شەهید بوون.
درەنگانی ئەمشەو، لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر گوندێکی سنووری هەولێر، درۆنێک بەر ماڵێک کەوت و بە وتەی چاوگێکی ئەمنی، بەهۆیەوە ژن و مێردێک شەهیدبوون و چارەنووسی منداڵەکانیشیان نادیارە.
قائیمقامیەتی خەلیفان، نرخی هەر بتڵێک غازی ماڵانی لە هەشت هەزار و ٥٠٠ دینارەوە بۆ ١٢ هەزار و ٥٠٠ دینار زیادکرد و دەشڵێت، زیادکردنی نرخەکە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی غازی ماڵانە.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران دەستپێدەکات و کەشی زستانی دەگەڕێتەوە ناوچەکانی هەرێم.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵ دەدەن لە رێگەی ئەنجامدانی "تیرۆر"ەوە شکستەکانیان لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان قەرەبوو بکەنەوە.
لە گوندێكی سنووری گەرمیان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لە مێردمنداڵێكی تەمەن ١٣ ساڵانی دا و بە سەختی برینداری كرد، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەست دا.
وەزارەتی نەوتی عێراق کارا کردنی کۆبۆنی سوتەمەنی بۆ غازی ماڵان راگەیاند و لەمەدوا هەر خێزانێك دەتوانێت لە مانگێكدا دوو بوتڵ غاز وەربگرێت لە رێگەی بریكارەكانەوە، كە ئەوانیش ئامێرێكی تایبەت بە (کارتی سوتەمەنی)ـیان بۆ دابیندەکرێت.
کەمێک پێش ئێستا، زنجیرەیەک هێرشی دیکە کرایە سەر هەولێر و لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هاوپەیمانان تێکشکێندران.
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، تیرۆرکردنی فەرماندەکانیان نیشانەی بێهیوایی و شکستی واشنتن و تەلئەبیبە لە رووبوونەوەی مەیدانیدا و جەختیشی کردەوە کە ئەم جۆرە تاوانانە ناتوانن درز بخەنە ناو بنیاتە پۆڵایینەکەی هێزە چەکدارەکانی ئێران.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی ئاراستەی ئەو هاوڵاتییانە کرد کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە و هێشتا فۆرمی خۆراکی سەربەخۆیان نییە، بە مەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ وێرانکارییەکی گشتگیر ئەگەر ئێران نەچێتە ژێر باری رێککەوتن و دەشڵێت، "تەواوی وڵاتەکە (ئێران) دەکرێت لە ماوەی تەنیا یەک شەودا لەناو ببرێت، و ئەگەری زۆرە ئەو شەوەش شەوی سبەینێ بێت."