پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: سێ پرۆژە یاسامان پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد و رەزامەندی لەسەردرا
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ماتۆرسکیلێک تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو و بەهۆیەوە ماتۆرسوارەکە گیانی لەدەستدا.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەتەوە و سێ پڕۆژەیاسایان بە واژۆی پەرلەمانتارانەوە پيشکەشکردووە. دەشڵێت، سەرۆکی پەرلەمان رەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاساکان دەربڕیوە و رەوانەی لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی عێراقی کردوون.
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، ههوڵی بهقاچاخ ناردنی سهدان تەن كهرهستهی نایاساییان له ههرێمهوه پوچهڵكردهوه و دهستیان بهسهر ٥١ بارههڵگردا گرتووه كه ویستوویانه باری قاچاخ له ههرێمی كوردستانهوه به بازگهكانی گومرگدا بۆ ناوچهكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق تێپهڕێنن.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران دەڵێت، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ئەڵمانیا زیاتر لە شەش هەزار پەنابەری دیپۆرت کردووەتەوە کە لەو ژمارەیە ١٥٧ کەسیان بۆ عێراق بوون.
خوێندنی باڵای هەرێم گشتاندنێك ئاڕاستەی سەرجەم زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات سەبارەت بە پێدانی لاری نەبوون بەمەبەستی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا و بۆردی پزیشكی لە زانكۆكانی عێراق.
بۆ خێراکردنی رێکارەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستی هاوردەی گاز بۆ عێراق، وەزیری کارەبا گەیشتە تورکمانستان. و بەپێی رێککەوتنەکەش تورکمانستان رۆژانە بڕی ٢٠ ملیۆن مەتر سێجا لە گازی سروشتی دەداتە بەغدا، ئەو بڕەش ٦٠٪ـی پێداویستی وێستگەکانی کارەبای عێراق کە پشتی بەستووە بە گاز دابیندەکات.
هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ٦٥٪ـی داواكاریی و مەرجەكانی ئەوروپای بۆ هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتەكان جێبەجێكردوە و تیمێکیشی بۆ خێراكردنی رێكارەكان پێكهێناوە.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، پلانیان داڕشتووە بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان.
سەرۆکی پارتی دەڵێت، حەز دەكەن هەموو عێراق ئاوەدان بێت و حوكمڕانیش لە عێراق كاتێك سەركەوتوو دەبێت كە دەستوور جێبەجێ بكرێت و هەمولایەك پابەندی هەر سێ پڕەنسیپی هاوسەنگی و سازان و هاوبەشی بن.
بەبۆنەی جەژنی قوربان، چوار رۆژی سەرەتای مانگی داهاتوو لەسەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەوان لەژێر فشاردا دانوستان ناکەن و دیپلۆماسیەتیان بە شێوەیەکی زیرەکانەیە و لە ئەگەری روودانی شەڕیشدا لە ناوچەکەدا، هەمو وڵاتان زیانیان پێدەگات و ناوچەکە زەرەرمەند دەبێت.
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی سعودیە، بە گشتی ٩٦١ هەزار و ٩٠٣ حاجی لە رێگەی دەروازە نێودەوڵەتییەکانی سعودیەوە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.
ناوەندی نێودەوڵەتی فەلەکناسی وادەی یەکەمین رۆژی جەژنی قوربانی بۆ ئەمساڵ ئاشکرا کرد و دەڵێت، پێشبینی دەکەن یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان ٦ی حوزەیران بێت.
بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم رووی لە دابەزین کرد، ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ ٣٥٠ دیناری تر لە نرخەکەی لەدەستدا.
هاتووچۆی سلێمانی لێپرسینەوە لەو شۆفێرانە دەکات کە سەرپێچی رێنماییەکانی هاتووچۆ دەکەن.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، ئاگرەکەی سنووری دوکان نزیکەی دوو هەزار دۆنم و هەزاران داری سووتاندووە و بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هۆکارەکەی بۆ شۆرتی کارەبا دەگەڕێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی راپەڕین رایگەیاند، نزیکەی حەوت تەن خواردن لەناوبرا، بەهۆی ئەوەی لە پشکنینەکانیان دەرنەچووبوون.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢ پلە نزم دەبنەوە و خێرایی با دەگاتە ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر.
ترەمپ لەسەدا ٥٠ باجی گومرگی بەسەر هاوردەی یەکێتى ئەوروپادا سەپاند و دەڵێت لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجکردنەوە، یەکێتى ئەوروپاش دەڵێت، هەر رێککەوتنێکی بازرگانی بکرێت دەبێت لەسەر بنەمای رێزگرتن بێت، نەک هەرەشەکردن.
بەڕیوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی بۆ پڕۆژە نیشتەجێبووەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت، نرخی هەر کیلۆواتێک کارەبای مۆلیدە دەکاتە ٢٤٥ دینار.
ئەمڕۆ پرۆسەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق مهرجهكانی کاندیدبونی بۆ پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەبێت ئەو کەسەی خۆی کاندید دەکات، تەمەنی لە ٢٨ ساڵ کەمتر نەبێت و لایەنی کەم بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی بڕانی کارەبا لە دوو پرۆژەی ئاوی دوکان، دابەشکردنی ئاو راگیراوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر چەند بڕیارێکی بۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بەدواوە دەرکرد و دەڵێت، ئەمساڵ هیچ پێوەرێک لەسەر ئاستی تاک بۆ ناساندنی ئاستەکانی (یەکەم، دووەم و سێیەم) و هیچ پلەبەندییەک راناگەیەندرێت.
دوای ١٥ رۆژ لە دواخستنی، حکومەتى کاربەڕێکەر دەلێت، لیستی مووچەی مانگی ئایار ڕادەستی بەغدا کردووە.
بەرگریی شارستانیی زاخۆ رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو مێردمناڵ لە رووباری خاپوور خنکان.
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بەشەخۆراکی هاووڵاتییان پشکنینی تاقیگەیی بۆ ئەنجامدەدرێت.
زیاتر لە ٢٠ هەزار خانەنشین لە هەرێم بەهۆی ئەوەى حکومەتى کاربەڕێکەر مامەڵەکانیانی بۆ تەواونەکردوون ماوەى پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ جێگیرە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٧٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
یوتیوبەرێک بە ناوی جۆزێف ئێڤێرت بڕیاریدا تاقیکردنەوەیەکی جیاواز ئەنجامبدات کە ڕۆژانە ٣٠ هێلکە بخوات بۆ ماوەی مانگێک.