پشووی فەرمی راگەیەندرا
وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر لە کۆنگرەیەکدا رایگەیاند، دەسەڵات دراوە بە هەندێک لە پەروەردەکان کە ئەو تاقیکردنەوەیەی لە ٢٠ نمرە ئەنجامدەدرێت گۆڕانکاری تیا بکرێت.
درۆنێك له سنووری ناحیهی دێرهلووكی سهر به قهزای ئامێدی بهسهر بارهگایهكی پێشمهرگهدا كهوته خوارهوه و دوو پێشمهرگه بریندار بوون.
ئەمریکا لەڕێگەی ئاسمانییەوە هێرشی کردە سەر پەناگەیەکی ئەفریقییەکان لە باکوری یەمەن و بەهۆیەوە نزیکەی ٧٠ کەس گیانیان لەدەستدا و گروپە چەکدارەکانی یەمەنیش دەڵێن، ژمارەیەک کەس بێسەروشوێنن.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە رۆژی "پێنجشەممە" بەرواری ١ـی ئایاری کردە پشوو لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراق و هەرێم.
دوای تەواو کردنی وردبینییەکان لە لیستی مووچەی مانگی چواردا، بڕیارە ئەمڕۆ لیستەکە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت بۆ پەسەندکردنی و بڕیاردان لە خەرجکردنی پارەکە.
عێراق لە هەوڵەکانی بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی و کەمکردنەوەی ئاستی پشتبەستنی وڵاتەکە بە نەوت بەردەوامە و وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراقیش دەڵێت، پلانیان وایە تا ساڵی ٢٠٢٨ گەشە بە کەرتەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و گەشتیاری بدەن و هەمەچەشنی لە سەرچاوەکانی داهاتدا دروستبکەن.
دوای ئەوەی لە پەرلەمانەوە دەنگ لەسەر بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە درا، بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عێراق واژۆ لەسەر یاساکە بکات و بەوەش هەڵەبجە بە فەرمی دەبێتە ١٩ەیەمین پارێزگای عێراق.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ باران بارین بەردەوام دەبێت لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم و دەشڵێت، سبەینێ خۆڵبارینێکی سووک لە هەرێم دەستپێبکات و پلەکانی گەرماش بەردەبنەوە. کەشناسی عێراقیش دەڵێت، بۆ کەشوهەوای سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٥ دۆلار ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک و ٩١ سەنت نزمبووەوە.
تیمێکی توێژەرانی ئیتاڵیا ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێیان ئاشکرا کرد کە باس لەوە دەکەن زیادەڕۆیی لە خواردنی مریشک مەترسی مردنی پێشوەختە زیاد دەکات، بەتایبەتی بەهۆی شێرپەنجەی گەدە و ریخۆڵەوە.
وهزیری گهنجینهی ئهمریكا دەڵێت، پێویسته چین گرژیه بازرگانیهكان له بارهی باجهكان كهم بكاتهوه و سهبارهت به ئهورپاش وتی، پێدهچێت وڵاتانی ئهوروپا له دۆخێكی ترسناكدا بن بههۆی بههێزی یۆرۆ بهرامبهر دۆلاری ئهمریكی.
بەهۆی درێژكردنەوەی ماوەی بەكارهێنان و فررشتنەوەی بەبەروبوومی خۆماڵی، ئاسایشی عێراق دەستی بەسەر زیاتر لە (٤٤٠) تەن برنجدا گرتووە.
رێنمایی ژمارە (٣ـی ساڵی ٢٠٢٥)ـی تۆمارکردنی تاکسی نوێ، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت، تەنها ئۆتۆمبیلەکانی سێ ساڵی مۆدێلی کۆتایی پەسندکراون بگۆڕدرێن بۆ تاکسی.
وەزارەتی ناوخۆی سعودیه سزای نوێی بۆ ئهو كهسانه راگهیاند، بهشێوازی سهرپێچی و لهرێگای ڤیزای سهردانیكردن و گهشتیاریهوه دهیانهوێت بهشداری له پرۆسهی حهجی ئهمساڵ بكهن، یهكێك له سزاكانیش بۆ خاوهن هۆتێل و مۆتێلهكانی سعودیهیه كه نابێت شوێنی مانهوه بۆ ئهو كهسانه تهرخانبكرێت.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، تەقینەوەکەی بەندەری بازرگانی وڵاتەکەیان روویدا، بەهۆی کەمتەرخەمی و رێزنەگرتن لە رێوشوێنە ئەمنییەکان بووە.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکرد کە تۆمەتبار کرابوو بە دزینی ماتۆڕسکیل و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و تەقەکردن.
بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، دوای چەند کاتژمێرێک لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی شيش لە سەر رێگای مەخمور، کەمێک پێش ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.
ئهمریكا خوازیاری ئاگربهستێكی ههمیشهییە له ئۆكرانیا، ئهمهش دوای راگهیاندنی سهرۆكی روسیا لهسهر ئاگربهستی رۆژی سەرکەوتن.
وەزارەتی بەرگری کەنەدا کارمەندان و هاوڵاتیان هۆشیار دەکاتەوە، لە دوورکەوتنەوە لەو قازە شەڕانگێزانەی کە لە بارەگای کارلینگ کۆدەبنەوە.
ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی رۆژی کرێکارانەوە پشووی فەرمی دەبێت. هاوکات بەپێی رۆژمێری حکومەتی کاربەرێکەریش هەمان رۆژ پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگەکانی هەرێم.
وهزیری پێشمهرگهی رایگەیاند، تموحی زۆریان ههیه بۆ بهدهستهێنانی دهستكهوتی زیاتر بۆ هێزی پێشمهرگه و ژێرخانی سهربازی وهزارهتی پێشمهرگه پتهوتربكهن، گهندهڵی و رۆتینات نههێڵن و گیروگرفتهكانی بهردهم چاكسازی چارهسهربكهن.
بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر خاڵێکی پێشمەرگە لە گوندی بلاڤە، سێ پێشمەرگە برینداربوون.
لەناکاو پچڕانێکی گەورە لە کارەبای ئیسپانیا، پۆرتوگال، ئەندۆرا و فەرەنسا روویدا و لەئێستادا ملیۆنان کەس بێ کارەبان.
رووسیا تاکلایەنە ئاگربەستی دوو رۆژەی لە ئۆکرانیا راگەیاند و وتیشی، ئاگربەستەکە لە شەوی ٨ـی ئایارەوە بۆ ١٠ـی ئایار دەبێت.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆى هەرێم بۆ رێپێدانى ئۆتۆمبێلی جام رەش جێگاى شەرمە، دەشڵێت، هەر بڕیارێک دەربکرێت و لە خزمەتی خەڵک نەبێت ئەوان لەگەڵی نین.
وەزیری پەروەردە دەستپێکردنی قوتابخانەی دیجیتاڵی راگەیاند و پڕۆژەی بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیا بە مەبەستی پەروەردە دەخرێتە قوتابخانەکانەوە.
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پێویستە یەدەگی غازی ناوخۆیی و هاوردەکراو بەرزبکرێتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی هاوین.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، نرخی کارەباى موەلیدەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە کە بریتییە لە ٢٦٢ دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ئێران لە دۆخێکی باشدایە و وتیشی نزیکن لە گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران.