هەسەدە: سەرباری ئاگربەست چەکدارانی دیمەشق بەردەوامن لە هێرشەکانیان
ناوهندی راگهیاندنی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) رایگەیاند، سهرهڕای رێككهوتنی ئاگربهست، حکومەتی دیمەشق له هێرشهكانی بهردهوامه و زیندانی ئهقتان و ناوچهكانی سنووری كۆبانێی كردووەته ئامانج.
پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە صورە قیدی ئەلیکترۆنی ناکرێت و هاوڵاتیان پێویستە كارتی نیشتیمانی پێبێت.
نێچیرڤان بارزانی له دیدارێكدا لهگهڵ مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، پێویسته ههمو لایهنه پهیوهندیدارهكان پابهندبن به ئاگربهست و راگرتنی گرژییهكان و دهستپێكردنهوهی دهستبهجێی گفتوگۆ لهنێوان ههسهده و دیمهشقدا.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق نرخی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانەی بۆ هەر هاوڵاتییەک زیادکرد، لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانیش رایگەیاند، تا ئێستا هیچ نووسراوێکیان لەو بارەوە بە دەست نەگەیشتووە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بیر لە پڕۆژەیەکی بێپێشینە دەکاتەوە بۆ لکاندنی دوورگەی گرینلاند بە ئەمریکاوە لەڕێگەی پارەوە و سەرۆکی ناتۆش دەڵێت، سەروەریی گرینلاند بە پارە ناکڕدرێت.
لە هەولێر كەمپینێكی گەورە لەسەر ئاستی ئیدارەی شار دەستپێكردووە بۆ كۆكردنەوەی پێداویستی رۆژانە و هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن بەشداریی كەمپەینەكە بكەن .
کەشناسی دەڵێت، بەفربارین لە کاتەکانی شەوی پێنجشەممە دەستپێدەکات لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ پاشان درێژدەبێتەوە بۆ بەشەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی هەرێم، سبەینێ پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلەی دیکە نزمببنەوە، بەهۆیەوە لەکاتەکانی شەو و بەیانیدا، دیاردەی بەستن و شەختە روودەدات.
بڕیارە ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی و تۆم باراك لە هەولێر كۆببنەوە و رێككەوتنی ئەمدواییەی دیمەشق و هەسەدە تاوتوێبکەن.
لە قوتابخانەکانی سلێمانی چالاکی بۆ پشتگیری رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو، قوتابیان بە جلوبەرگی کوردی و پێشمەرگە و بە ئاڵای کوردستانەوە پشتیوانی خۆیان دووپات کردەوە.
بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا دەڵێت، بەم نزیکانە دیلسی رۆدریگێز، سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا سەردانی ئەمەریکا دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەڵێت، هێزە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست و هێرشکردنەسەر کۆبانێ و جزیرە.
هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگاداردهكاتهوه و دەڵێت، كهشناسی و ناوهندی ههماههنگی قهیرانهكان پێشبینییان كردووه، سبهی ههینی شهپۆلێكی چڕی بهفربارین سهرجهم ناوچهكانی ههرێمی كوردستان، بهتایبهت سنووری پارێزگای سلێمانی بگرێتهوه، بۆیە شۆفێران ئاگادار بن.
سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، بە سەرۆکایەتی شاندێکی سەربازی گەیشتە شنگال.
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست، ماوەی چەند رۆژێکە گەمارۆی شاری کۆبانێ بەردەوامە. بەهۆی ئەم گەمارۆیەوە، خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک ئاو، کارەبا و ئینتەرنێت بەتەواوی لە شارەکەدا بڕاون و دانیشتووانەکەی لە دۆخێکی سەختدا دەژین.
بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا وتی، دوو گەشتی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی کورد کە لە لیبیا دەستبەسەر کراون بۆ عێراق دواخرا.
ئهندامانی ئهنجومهنی نوێنهرانی بریتانیا، دهنگیاندا به قهدهغهكردنی تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان بۆ خوار تهمهنی ١٦ ساڵ، ئهم بڕیارهش لهلایهن لۆردهكانهوه پشتگیری دهكرێت.
ئەمڕۆ ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان یان کۆماری مەھابادە و ٨٠ ساڵ بەسەردامەزراندنیدا تێدەپەڕێت، لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ لە رۆژھەڵاتی کوردستان لەسەر دەستی حیزبی دیموکراتی کوردستان دامەزرێنرا، و پێشەوا قازی محەممەد وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد.
دکتۆر نادێژدا چێرنیشۆڤا، پزیشکی نەخۆشییەکانی دڵ هۆشداری دەدات لە کاریگەری گەورەی زریانی موگناتیسی لەسەر نەخۆشانی دڵ و خوێنبەرەکان.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٧٩٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و یەک هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، رۆژی هەینی بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و بەپێی پێشبینییەکان زۆرترین بەفر لە دەڤەری راپەڕین دەبارێت کە پێشبینیکراوە ٢٠ بۆ ٣٠ سانتیم بەفر ببارێت.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا (سێنتکۆم) ناوەڕۆکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان فەرماندەی هێزەکانیان و ئەحمەد شەرعی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەمەریکا داوای راگرتنی شەڕ دژی هەسەدە دەکات.
حکوومەتی عێراق، بەهۆی گۆڕانکارییە ئەمنییەکان و دۆخی ئاڵۆزی سووریا، بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، دەستیکرد بە وەرگرتنەوەی زیندانیانی داعش لە هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە یەکەم قۆناغیشدا ١٥٠ تیرۆریستی عێراقی و بیانی گواسترانەوە بۆ زیندانەکانی بەغدا.
ئەمینداری یەکگرتووى ئیسلامیی سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیای کردووە و رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا "نیگەرانی خۆمان لە روداوەکانی رۆژئاوای کوردستان و نەگەیشتن بە ئاشتی بە هاكان فیدان گەیاندووە".
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، " دەمەوێت ئەوروپا بیبینم کە کارێکی باش دەکات، بەڵام لە ئێستادا بەرەو ئاراستەیەکی دروست ناڕوات". دەشڵێت، "بەشێک لە جیهانەکەمان لەبەردەم چاوماندا لەناو دەچن و سەرکردەکان هیچی لەو بارەیەوە ناکەن".
پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە، لە ناوەندەكانی خوێندن کاتژمێرێک دەوام دوابخرێت و کاتژمێر نۆ دەوام دەستپێبکات.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی نوێ کردووە بۆ گواستنەوەی زیندانییانی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریاوە بۆ عێراق، بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی تیرۆریستان لە شوێنی پارێزراودا دەمێننەوە.
بەهۆی نالەباری دۆخی کەشوهەوا لە فەرمانگە حکومیی و ناوەندەکانی خوێندنیی پێنجوێن، گەرمک و ناڵپارێز سبەینێ پێنجشەممە پشووە، هاوکات لە تەوێڵە و بیارەش بۆ ناوەندەکانی خوێندن کراوە بە پشوو.
ژووری ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات، هۆشداریی دەدات لە هاتنی شەپۆلێكی دیكەی بەفربارین، سەرما و سۆڵە، كە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە هەندێک شوێن پێشبینی بارینی ٣٠ سانتیمەتر بەفر دەکرێت.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ گروپەکانی سەر بە دیمەشق، بەڵام لەبەیانی ئەمڕۆوە ئەو چەکدارانە ئاگربەستیان پێشێلکردووە و شەش جار هێرشی جیاجیان کردووەتەسەریان، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن فشار بخرێتە سەر دیمەشق و ئەو هێرشانە رابگیرێن.