ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئەحمەد شەرع و نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا
نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ سوریا لەگەڵ سەرۆکی سوریا لە دیمەشق کۆبووەوە، هەردوولا تاوتوێی دوایین و پێشهات و دۆخی سووریایان کرد.
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، لە مانگی دووی ئەمساڵدا مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا نوێ کردنەوەیان بۆ دەکرێت.
وەزیری راگەیاندنی سوریا رایگەیاند، وڵاتەکەی چاوەڕێی راگەیەندراوێکی زۆر گرنگ دەکات کە پەیوەندیی بە ئایندەی سەربازی و سیاسیی ناوچەکە و چارەنووسی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)وە هەیە، بە جۆرێک کە ئەو هێزانە بە تەواوەتی لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا جێگیر دەکرێن.
بەشێک لە کوردانی تاراوگە لە هۆڵەندا بۆ پشتگیری لە رۆژئاوا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا ئەو کارەساتە لە ناوچە کوردییەکان قبوڵ نەکەن.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، لە دیدارێکدا لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، جەختی لە پێویستی پشتیوانی واشنتن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان کردەوە.
سەرۆکى یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، راگەیەندراوێکی لەسەر مەرسومەکەی سەرۆکایەتی سوریا بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێشوازی لە بڕیارە سەركەوتووەكانی سەرۆك ئەحمەد شەرع دەكات.
ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، رێککەوتنی نێوان نەوەی نوێ و یەکێتی پێشهاتێکی نوێیە.
سەرۆکی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا داوای دەستبەجێ راگرتنی شەڕ و هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سوریا دەکات بۆ سەر کوردانی رۆژئاوای کوردستان.
روانگەی سوری دەڵێت، فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدە بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆکی سوریا لەبارەی ئاگربەست قسەی كردووە.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، عێراق پلانی داناوە کە ٤٦ هەزار کەس لە دەرچووانی خوێندنی باڵا و سێ یەکەمەکان دابمەزرێنێت.
شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاوکردەوە و رایانگەیاندووە، ئۆجەلان وتویەتی ئەوەی لە سوریا روودەدات هەوڵێکە بۆ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی.
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت، مەرسومەکەی سەرۆکی سوریا و بڕیاری خۆسەر بە کشانەوە و جوڵە دیپلۆماسیەکان، سێ پێشهاتی ئەرێنین.
میدیاكانی توركیا دەڵێن، ئەحمەد شەرع، بانگهێشتی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی كردووە بۆ كۆبونەوە لە دیمەشق، بە بەشداری تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە سوریا.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و باران لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەستپیدەکاتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێش مانگی دوو دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.
پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، هاوڵاتییانی سنووری چەمچەماڵ هەر رۆژێک سەردانیان بکەن، هەمان رۆژ پاسپۆرت وەردەگرن.
پەرلەمانتارێکی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت،بافڵ تاڵەبانی یان ھەر کەسێکی دیکە داوایان لێبکات پەرلەمان کارا بکرێتەوە ئەوا ھاوپەیمان دەبن لەگەڵیدا.
بەرپرسێکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، لیستی مووچهی مانگی یەک و ١٢٠ ملیار دینارەکە ئامادە دەکرێت.
لە ناوچەکانی دێرەزوور و تەبقە و رەقە شەڕی سەخت لەنێوان هەسەدە و چەکدارنی دیمەشق بەردەوامە و بەپێی ئاژانسە هەواڵییەکان، چەکدارانی دیمەشق دەستیان بەسەر چەند کێڵگەیەکی نەوتدا گرتووە لە دێرەزوور، ئیدارەی خۆسەریش باری لەناکاوی جەنگی راگەیاند و داوا لە خەڵک دەکات چەک هەڵبگرن و لەگەڵ هیزەکانی هەسەدە بەرگری بکەن.
سەرکردەی بەرەی گەل دەڵێت، تا ئێستا بافڵ تاڵەبانی بۆ ھاوپەیمانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ پەیوەندی پێوە نەکردوون.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دایەوە و دەڵێت، لە بەغدا بافڵ تاڵەبانی یاریپێکراوە نەک یاریکەر.
شەڕ و پێکدادانی نێوان هەسەدە و چەکدارانی دیمەشق بەردەوامە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش لە ناوچەکانی ریفی رەقە و رۆژهەڵاتی دێرەزوور چەکدارانی سەر بە دیمەشق هێرشیان کردە سەر هەسەدە و تا ئێستاش ناوبەناو شەڕەکە بەردەوامە.
ڤیتامینE ماددەیەکی خۆراکی گرنگە کە پێویستە بۆ جەستە، بەو پێیەی رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت وەک دژە ئۆکسێنەر پارێزگاری لە خانەکان دەکات و لە تێکچوون دەیانپارێزێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٥٩٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٥٧ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامهنووسان رایگەیاند، لهماوهی ساڵی ٢٠٢٥ـدا، ٣١٥ پێشێلكاری بهرامبهر به ٢٥٢ رۆژنامهنووس و دهزگای راگهیاندن له ههرێمی كوردستان، ئهنجامدراون.
فەرماندەیى ناوەندیى هێزەکانى ئەمریکا دەڵێت، پێشوازیی لە هەوڵەکانی دیمەشق و هەسەدە بۆ راگرتنی شەڕ دەکات. دەشڵێت، "داوا لە سوپای عەرەبیی سوریا دەکەین هێرشەکانی رابگرێت".
دژی تەواونەکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی فەرمانبەران لە گەرمیان گردبوونەوە و دەڵێن، بەشێکیان زیاتر لە ١٢ هەزار دۆلاریان داوە و کۆمپانیای جێبەجێکار بەڵێنی پێدابوون لە چوار ساڵدا یەکە نیشتەجێبوونەکانیان تەواو بکات بەڵام تەنها ٪٣٠ـی کارەکانی تەواوکراوە.