لە سنووری چەمچەماڵ کەسێک لەبەردەم ماڵەکەی تەقەی لێکرا و کوژرا
کەمێک پێش ئێستا، لە ناحیەی شۆرش لە سنووری چەمچەماڵ کەسێک لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا تەقەی لێکرا و کوژرا.
فوئاد حسێن، کاندیدی پارتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند،" بەفەرمی پێشنیازێکی نوێی خستووەتە بەردەم یەکێتی بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێی پۆستەکان، کە پارتی ئامادەیە پۆستەکانی جێگری سەرۆک وەزیران، وەزیری دەرەوە، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لەگەڵ پۆستی جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمان پێشکەشی یەکێتی بکات، لەبەرامبەردا پارتی داوای پۆستی سەرۆک کۆمار و وەزارەتەکانی پشکی یەکێتی كردووە".
شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند، لە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران بە هەورەبرووسکەی بەهێز و تەرزەوە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بڕیاریدا لەپێناو پارێزگاریكردن لە بەرهەمی خۆماڵی، هاوردەكردنی تەماتە لە دەروازەكانەوە بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغە بكرێت.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، لە بەرهەمهێنانی ئاردی سفردا گەیشتوونەتە ئاستی خۆبژێوی و بەوهۆیەشەوە ٢.٥ ملیار دۆلار گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی نیشتیمانی، كە پێشتر ئەو پارەیە بۆ كڕینی نزیكەی دوو ملیۆن تۆن ئاردی سفر دەچووە دەرەوە.
دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵی ئاشکراکرد و فەلەكناسێكی كوردیش دەڵێت، رەمەزانی ئەمساڵ ٣٠ رۆژ دەبێت.
هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبووەوە و جەختیان لەوەکردەوە، پێویستە عێراقییەکان خۆیان بڕیار لە رەوشی وڵاتەکەیان بدەن لەسەر بنەمای هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان.
هەشت وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس، بڕیاریانداوە بڕی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد نەکەن، چونکە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە.
دەستەی گومرگی عێراق دەڵێت، بەمەبەستی بەدەستهێنانی هاوسەنگی لە نێوان زۆرترین داهات و ئاسانکاری رێکارەکانی گومرگی رێژەی باجی گومرگییان ٢٥٪ دابەزاند.
وهزارهتی حهج و عومرهی سعودیه بڕیاریدا ژمارهی ئهو حاجییه عێراقیانهی لهڕێگهی وشكانییهوه گهشت دهكهن كهمبكاتهوه و بیانگوازێتهوه بۆ گەشتی ئاسمانی.
داوا لەو مووچەخۆرە خاوەن پێداویستییە تایبەتانە دەكرێت كە تائێستا فۆرمی (هەژماری من)یان پڕنەكردووەتەوە (بیركۆڵ، داون، شەلەل دەماغ، شیزۆفرینیا) لەزووترین كاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكان بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە.
پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هۆکاری دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان ماڵی شیعەکان و کاندیدەکەیانە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق. وتیشی، پێویستە یەکێتی و پارتی پرسی سەرۆک کۆمار تێکەڵی کێشەکانی هەرێم نەکەن.
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، وەک کورد یەک چارەنووسیان هەیە، بۆیە بە رۆحیەتێکی کوردانەوە کار دەکەن بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکان و رووبەڕووی تیرۆر و تۆقاندن دەبنەوە.
بارەگای بارزانی دەڵێت، سەرۆکی پارتی و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە، پەیوەندییەکی تەلەفونییان ئەنجامدا و باس لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و سووریا و دواین پێشهاتەکان کرا.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دواخرا و هۆکاری سەرەکی دواخستنەکەش کێشەی کاندیدی سەرۆک وەزیرانە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت، دەستیانکردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی خانەنشینانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا گفتوگۆکان لەگەڵ یەکێتی بەردەوامن بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، زۆربەی ئەو داعشە گواستراوانەی لە سووریاوە هێنراونەتەوە بیانیین و ئەمیر و سەرکردەیان تێدایە، عێراق سوورە لەسەر ئەوەی هەرکەسێک لەناو خاکەکەیدا تاوانی کردبێت، بەپێی یاسای ناوخۆیی دادگایی دەکرێت.
ناوەندی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی دواخرا.
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، ئەرکیانە لەناوخۆدا هەمووان یەک هەڵوێستبن بەرامبەر دوژمنان.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەسێک لە شارەزوور لە کاتی کارکردندا کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.
بەهۆی نەبوونی پارەی کاش لە بەغدا، تاوەکو ئێستا جوتیارانی هەرێمی کوردستان کەمتر لە نیوەی پارەی گەنمی وەرزی رابردوویان وەرگرتووە.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، هیچ رێککەوتنێک نەکراوە لەگەڵ یەکێتی سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆمار.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ بە گشتیی ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت هەروەها ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت لە سەر ناوچە جیاجیاکان، رۆژی سێشەممەش شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.
دوای رێککەوتنەکەی هەسەدە و حکومەتی کاتی دیمەشق، ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە ناوی ئەو کەسانەیان دیاریکرد کە پۆستەکانی پارێزگاری حەسەکە و جێگری وەزیری بەرگری و جێگری وەزیری ناوخۆی سووریا وەردەگرن.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و یەک دۆلار بە ١٦٢هەزار و ٨٠٠ تمەن مامەڵەی پێوەکرا.
شەوی رابردوو مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و باسیان لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و سووریا کرد.
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق لە پۆستەکەی دورخرایەوە، کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو لە لایەن دۆناڵد ترەمپ هەڵبژێردرابوو بۆ ئەو پۆستە.
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و تەوەری سەرەکیش هەڵبژاردنی کاندیدێکە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٨٩٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٧٨ هەزار دینارە.