مەسعود بارزانی و سەڵاحەدین بەهادین لە پیرمام کۆبوونەوە
نێچیرڤان بارزانى، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە موجتەبا عەلی خامنەیی دەکات، بەبۆنەى هەڵبژاردنى بە رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران.
سیپان حهمۆ فهرماندهی یهكینهكانی پاراستنی گهل (یهپهگه) وهك بریكاری وهزیری بهرگری سوریا بۆ كاروباری ناوچهكانی خۆرههڵات دهستنیشانكرا.
سەرۆکی پارتی لەگەڵ ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە پیرمام کۆبوونەوە و بارەگای بارزانی دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا مەسعود بارزانی رایگەیاند، "هەموو پارتە سیاسیەكان بەشدار بن لە ئەنجومەنی سیاسیدا، بەڵام نەبێتە ئەلتەرناتیڤی دامەزراوەكانی هەرێم".
سەرۆک یەکێتی پیرۆزبایی ئاراستەی موجتەبا خامنەیی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە رابەڕی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و دەڵێت، هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاشتییەکی بەردەوام بۆ ناوچەکە.
پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، "لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانەوە توانرا سێ تۆمەتبار بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبلێکی جۆری توێتا کراون (شاهینە) بێ سەرەتا دەستگیربکرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی سەر هەولێر، بنمیچی دوو ژووری فەرمانگەکەیان کون بووە و بەوهۆیەوە شوێنەکەیان دەگوازنەوە.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک نابێتە بەشێک لە شەڕ و ململانێکانی ناوچەکە و رێگەش نادرێت خاکی هەرێم ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئێران.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەهاوکاری نوسینگەی رزگاری نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییان، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بڕێکی زۆر زێڕیان دزی بوو، دواتر فرۆشتبوویان.
سهرۆكی پارتی مهههپه دەڵێت، خوشك و برا كوردهكانمان نه بۆ فرۆشتنن، نه بۆ كرێ، نه بكوژی بهكرێگیراون و ناشكرێت وهك ئامرازێكیش له هیچ پڕۆژهیهكی ستهمكارانهدا وێنا بكرێن و دهشڵێت، "زۆربهی ئهو ناوچانهی له ئێران بۆردومانكراون توركین".
پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە، سبەینێ بەبۆنەی یادی شەهیدکردنی ئیمام عەلی، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت و ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە.
لەگەڵ ئەوەی وابڕیاربوو ئەمڕۆ دەستبكرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران، بەهۆی نەبوونی کارەبا و پارە لە بەشێک لە ئەی تی ئێمەکانی هەڵەبجە، مووچەخۆران ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن.
نوێنەری کارگەکانی غاز لە سلێمانی دەڵێت، قەیرانی غاز لە شارەکەدا بوونی نییە و دەشڵێت، بڕی پێدانی غاز بە هاوڵاتییان کەم کراوەتەوە، بەڵام ئەمە بۆ رێکخستنی باشتر و پاراستنی یەدەگەکانە.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ههرێم بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات کە دەکرێنە سەر هاوڵاتیان و دامەزراوە مەدەنییەکان و بەئامانجگرتنی نێردە دیپلۆماسیەکان.
دهستهی فڕۆكهوانیی مهدهنی عێراق بڕیاریدا ماوهی داخستنی ئاسمانی عێراق به رووی گهشتی فڕۆكهكان بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیكه درێژ بكاتهوه.
وهزیری دهرهوهی ئێران دوپاتیكردهوه وڵاتهكهی له ئێستادا ناگهڕێتهوه سهر مێزی دانوستان لهگهڵ ئهمریكا و دەشڵێت، ئێران ئهزمونێكی زۆر تاڵی لهگهڵ واشنتن لهسهر ئهم پرسه ههیه.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان و نمەباران لە ناوچەی جیا جیا دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، ئەو با بەهێزەی سنووری سلێمانی گرتووەتەوە تا ئێوارەی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ماوەی مانگێک مۆڵەتی داوە بەو هاوڵاتییانەی داوای ژمارەی دڵخوازیان بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێل کردووە و تا ئێستا سەردانیان نەکردووە بۆ رایی کردنی مامەڵە و پێدانی رسومات.
بە مەبەستی تاوتوێکردنی پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و سزادانی هێرشکاران، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لە گرتنەبەری رێکاری توندی یاسایی بەرامبەر تێکدەرانی ئاسایش کردەوە.
یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێم رایگەیاند، چەند ڕۆژێک دوای گرژو ئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەروازەکانی ئێران بە رووی هەرێم دا داخران، لە ئێستادا کراونەتەوە بەرووی هەرێمدا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئیدانەی هێرشەکانی ئێران و گروپە چەکدارەکانی بۆ سەر عێراق و هەرێم کرد و جەختی لە پێویستیی پاراستنی دیپلۆماتکار و دامەزراوە ئەمریکییەکان کردەوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.
سەرۆکی ئەمریکا، لە نوێترین لێدوانیدا دەربارەی جەنگی ئێران رایگەیاند، شەڕەکەمان لەگەڵ ئێران کورتخایەن دەبێت، بەڵام ناکشێینەوە تا بەتەواوی تێکیان دەشکێنین و دەشڵێت، توانای سەربازیی ئێران بەتەواوی لەناوبراوە.
دژە تیرۆری کوردستان (پارتی) رایگەیاند، ئەمشەو هێزەکانی هاوپەیمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند. دەشڵێت، یەکێک لە پاشماوەی درۆنەکان لە نزیک کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر کەوتەخوارەوە و زیانی گیانی نەبووە.
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، پیرۆزبایی لە موجتەبا خامنەیی دەکات بەبۆنەى هەڵبژاردنى بە رابەرى باڵاى ئێران و دەڵێت، ئەم دیاریکردنە بەڵگەی متمانەیەیەکى بەرزە بە زانست و توانا و لێهاتوویی لە ڕابەرایەتیکردنى نەتەوە لەم قۆناغە هەستیارەدا
دوای لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی شەڕی ئێران، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە ١١٧ دۆلارەوە دابەزی بۆ ٨٥ دۆلار.
سەرۆک کۆماری ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە بۆردومانکردنی خاکی تورکیا لەلایەن ئێرانەوە دەکەن و بە هەوڵێکی وەسف کرد بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و دراوسێکانی.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پێم وایە جەنگەکە تا رادەیەکی زۆر یەکلایی بووەتەوە و کۆتایی هاتووە و ئەوان ئێستا نە هێزی دەریاییان ماوە، نە سیستمی پەیوەندییەکان و نە هێزی ئاسمانی.
کەمێک پێش ئێستا، دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە ناو شاری هەولێر و دەوروبەری بیسترا، چاوگێکی ئەمنیش رایگەیاند، لەلایەن سیستمی بەرگری هاوپەیمانانەوە چەند درۆنێک تێکشکێنراوە و پاشماوەی یەکێکیان لە نزیک کونسوڵخانەی ئیمارات کەوتووەتەخوارەوە.
کۆشکی کریملن ئاشکرای کرد، سەرۆکی رووسیا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی جەنگی ئێران گفتوگۆیەکی بنیاتنەریان ئەنجامدا و دەشڵێت، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پوتن چەند پێشنیازێکی بۆ دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران داوەتە ترەمپ.
بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك رێبەری باڵای ئێران سودانی پیرۆزبایی لە موجتەبا خامنەیی دەكات و دەڵێت، متمانەمان بە توانای سەركردایەتی نوێی ئێران هەیە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم قۆناغە هەستیارە.
زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، لە ئەگەری درێژبوونەوەی ئەم بارودۆخە، چارەسەری گونجاو بۆ خوێندنی قوتابییان دادەندرێت و ناهێڵدرێت خوێندن بووەستێت.