کەمپینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ راگەیەندرا
سەنتەری میترۆ رایگەیاند، كارەساتی لافاوەكەی چەمچەماڵ و كەلارو ناوچەكانی تری گەرمیان، بۆنەیەك نیین بۆ دەرخستنی رقی سیاسی و ململانێی نێوان هێزە سیاسییەكان و دەشڵێت، پێویستە میدیا جیاوازی بكات لەنێوان هاوپشتی لێقەماوان و بانگەشەی سیاسی و حزبی.
ئەمڕۆ لە بەکرەجۆ ژمارەیەک هاوڵاتی لە چین و توێژە جیاوازەکان کەمپینێکی کۆکردنەوەی هاوکارییان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ راگەیاند و داوای هاوکاری لە هاوڵاتیان و خێرخوازان دەکەن.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت، لەگەڵ پارتی دوو بەرنامەیان لەپێشە یەکێکیان پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقە و ئەوەی دیکەشیان پێکھێنانی کابینەی نوێی هەرێمی کوردستانە و، زۆر گەشبینیشە بە کۆبوونەوەکە.
وەزارەتی دارایی عێراق بەنوسراوێکی فەرمی رێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای کارگێری دارایی دەکرد و داواش لە هەرێم دەکات خەرجی خەمڵێنراو بۆ بودجە ئامادەکرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دەڵێت، سێیەم بەنداوی گەورەی پارێزگاکە کە بەنداوی ئەڵوەندە سەرڕێژ بووە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ گەیشتە چوار هەزار و ٣٣٤ دۆلار، نرخی یەک مستقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ـیش بەرزبووەوە بۆ ٨٦٨ هەزار دینار.
وهزارهتی پلاندانانی عێراق هۆكاری دابهزینی رێژهی گهشهی دانیشتوانی له ماوهی ١٤ ساڵی رابردوودا ئاشكراكرد و دەڵێت، زیاتر له ٪٦٠ـی دانیشتوانی عێراق لە رووی ئابوورییهوه چالاكن.
لە سنووری چەمچەماڵ ئەندازیارێک کە لەکارگەیەک کاریکردووە، چوار رۆژە لافاو بردوویەتی و تا ئێستا بێسەروشوێنە، باوکیشی دەڵێت، چوار رۆژە بەدوای کوڕەکەیدا دەگەڕێن و تا ئێستا نەیاندۆزیوەتەوە.
لە ناو تونێلی پیرمام ئۆتۆمبێلێک سووتا و دوو کەسی تێدابووە، کەسێکیان گیانیلەدەستداوە و کەسێکیشیان ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانەی پیرمام کراوە.
نێردەی ترەمپ بۆ عێراق دەڵێت، دوای ٢٣ ساڵ له رووخانی دیكتاتۆرییهت، رووبهڕووی ساتێكی یهكلاكهرهوه بوهتهوه، وتیشی، عێراق بهرهو وڵاتێكی سهقامگیر و خاوهن پێگهی خۆی له رۆژههڵاتی ناوهڕاست ههنگاو دهنێت.
سودانی و حەلبوسی لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق کۆبوونەوە و دەڵێن، گرنگە هێزەکان تێڕوانینیان یەکبخەن بۆ پێکهێنانی حکومەت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا بەفر دەبارێت، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی باران بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، بەهۆی لافاوەکەی سێ رۆژی رابردووەوە لە عێراق شەش کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرهەم ساڵح سهرۆك كۆماری پێشوتری عێراق، پۆستی سهرۆكی كۆمسیارانی باڵای رێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكانی وهرگرت.
بە وتەی شایەتحاڵێک، لە چەمچەماڵ لە کاتی دابەشکردنی هاوکاری گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزەئەمنییەکان و هاوڵاتیان درووستبووە و دوو کەس برینداربوو کە برینی یەکێکیان سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە لە سلێمانی.
چاوگێکی دارایی لە عێراق دەڵێت، خەرجکردنی مووچەی هەرێـم لەسەر ناردنی ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ وەستاوە و ئەگەر بینێرێت ئەوا بەغداش مووچە دەنێرێت. هەرچی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ شە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو خۆی لێ بێدەنگ کردووە.
وەزیری ناوخۆی هەرێم لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا هەماهەنگی و کاری پێکەوە دەکەن بۆ رێگریکردن و چارەسەرکردنی کۆچی نایاسایی.
هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی ١١ دواکەوتووە و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی یەکشەممە هاوکارییەکە دابەشبکرێت.
دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، ئەو کارەساتەی لە سنووری چەمچەماڵ روویدا ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی دەسەڵات و وەبەرهێنەرەکانی خانوبەرەدایە چونکە کاریان بە ماستەپلان نەکردووە تەنها بیریان لای بەرژەوەندی خۆیان بووە.
وەزیری پەروەدەی هەرێم دەڵێت، ئەو خوێندنگانەی نۆژەندەکرێنەوە، دەوامیان رادەگیرێت، بەڵام ئەوانەی مەترسییان لەسەر نییە، دەتوانن بە راوێژ بڕیاری دەستپێکردنەوەی دەوام بدەن.
شەوى رابردوو لە گەڕەکێکی شاری هەولێر تەقە لە ماڵێک کرا، بەگوێرەى ئەو ڤیدیۆیانەى لە کامێراکانى چاودێرییەوە تۆمارکراون، تەقەرەکە لە ئۆتۆمبێلێک دادەبەزێت و تەقە لە ماڵێک دەکات و هەڵدێت.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، هاوکاریی گەیاندە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ.
قائیمقامی چەمچەماڵ، لیژنەیەکی بۆ تۆمارکردنی ئوتومبێلە زیانلێکەوتووەکانی لافاوەکە پێکهێنا و لەسبەینێوە دەستبەکار دەبن.
لە سلێمانی کەمپینێکی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریی لە مۆزەخانەی ئەمنە سورەکە بۆ زیانلێکەوتوانی چەمچەماڵ دەستپێکراوە و رێکخەرانی کەمپینەکەش دەڵێن، هەمووان لە سەرانسەری کوردستان و دەرەوەش دەتوانن بەشداربن.
شەپۆلێکی بارانبارین بۆ شارەکان و بەفر بۆ ناوچە شاخاوییەکان روودەکاتە ناوچەکانی هەرێم کە رەنگە دوو رۆژ بخایەنێت، لە شاری سلێمانی بەپێی پێشبینیەکان لە مەودای ئێوارەی رۆژی هەینی بۆ بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ١٥ بۆ ٢٠ ملم باران دەبارێت.
ماوەی سێ رۆژە تەرمی ئەندازیارە خنکاوەکەی سنووری بازیان نەدۆزراوەتەوە، هەوڵ دەدرێت لە رێگەی کاتژمێرەکەی دەستی شوێنەکەی بدۆزرێتەوە.
عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد، کە هاوڵاتییەکی شاری دهۆکە و تەمەنی ٦٤ ساڵە.
بەرپرسێکی پارتی دەڵێت، پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆری نەماوە و دەشڵێت، لە ئێستادا پێویستە وەزارەتی ناوخۆ لای پارتی بێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت، دەستییان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرتووە لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا و بەم زووانە هێرشی زەمینی دەکەنە سەر ڤەنزوێلا.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت، ئاوی بەنداوەکانیان بۆ زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن مەتر سێجا بەرزبووەتەوە.