بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لە بارەی گرفتی بێئاوی گەڕەکەکانەوە روونکردنەوەیدا
زیاتر لە دوو هەفتەیە نزیکەی ٢٠ گەڕەکی چەمچەماڵ بێئاون و بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانیش دەڵێت، گرفتی کەمئاویی گەڕەکەکانی سلێمانی چارەسەربووە و هەوڵدەدەن هاوکاریی زیاتری چەمچەماڵیش بکەن.
مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم و دوایینیان نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە.
وەزیری پەروەردەی هەرێم دەڵێت، ئەمساڵ گۆڕانکاری لە پرۆگرامی خوێندنی بەشێکی پۆلەکاندا دەکرێت. سەبارەت بە پۆلی ١٢ـەش وتی، ئامانجیانە پرۆسەی خوێندنی ئەو قۆناغە ئاسایی بکەنەوە و فشارەکان کەمبکەنەوە.
رێکخراوی داکۆک لە وڵاتی بەریتانیا سیمینارێکی ئەنجامدا له ژێر ناونیشانی (هۆشیاری گەنجان لە روانگەی یاساییەوە).
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، توانیویانە لەرێگەی پڕۆژە جۆراوجۆرەکانەوە هەلیکاری زۆر بڕەخسێنن و رێژەی بێکاری لە عێراقدا بۆ ٪١٣ کەمبکەنەوە.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لە دوو چالاكی جیادا و بەتۆمەتی دزیكردن، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، وەک فراکسیۆنە کوردییەکان تانە لە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق دەدەن. هەروەها، پێیان وایە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی سیاسییە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە ٢١ ملیۆن دەنگدەر لەسەرتاسەری وڵاتدا، ناویان تۆماركراوە.
دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نیودەوڵەتییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، بۆ ئەمساڵ نزیکەی دوو هەزار کەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر سزادراون، وتیشی بەراورد بە پێنج ساڵی رابردوو چوارهێندە بەکارهێنەر و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر زیادیکردووە.
وتەبێژی کۆمسیۆن دەڵێت، ئەو گروپە ئامانجدارانەی لە چوارچێوەی میکانیزمی هەڵبژاردنی کارمەندانی سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ کارمەندی سەرجەم بەشەکانی حکومەتن، جگە لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان.
پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنەوەی ئاو بەگەدەی بەتاڵ چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە.
ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی دەستی لە پۆستی ئیدارەی ترەمپ کێشایەوە کە سەرۆکایەتیی وەزارەتێکی دەکرد، بەناوی کۆمسیۆنی کارایی حکومەت و ئامانجیش لێی کەمکردنەوەی خەرجییە فیدراڵیەکان بوو.
بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرجەم بڕیارەکانی وەک گواستنەوە و تەنسیب، راسپاردن و پێدانی پلە بە ئەفسەر و کارمەندانی سەربە هێزە ئەمنییەکان راگرت.
هێڵی ئاسمانی عێراق پشتڕاستی کردەوە کە بە سەرکەوتوویی زیاتر لە ١٧ هەزار کەس لە رێگەی ١٠٥ گەشتی راستەوخۆی حاجیانەوە گواستراونەتەوە بۆ سعودییە بە مەبەستی بە جێهێنانی فەریزەی حەج.
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت، خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئامادە دەکەن و خەریکی یەکلاییکردنەوەی ناوی کاندیدەکانیانن.
شەپۆلێکی خۆڵبارین کەرکوک و ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، ئەمڕۆش شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت، وتیشی پلەکانی گەرما چوار تا شەش پلەی سیلیزی دادەبەزن.
دادگای بازرگانی نێودەوڵەتی ئەمریکا دەڵێت، ترەمپ زیادەڕەوی کردووە لە دەسەڵاتەکانی بۆ سەپاندنی باج و تەنها کۆنگرێس ئەو دەسەڵاتەی هەیە باج بەسەر وڵاتاندا بسەپێنێت، لە بەرامبەردا کۆشکی سپیش ئیدانەی ئەو بڕیارەی دادگای نێودەوڵەتی ئەمریکای کرد.
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا رووی لە نزمبوونەوە کرد و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٠ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٢٥٠ دینار نزمبووەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە باڵیۆزخانەکانی وڵاتەکەی دەکات، ئەو چاوپێکەوتنانەی تایبەتن بە پێدانی ڤیزای خوێندن، رابگرن و ڤیزا بۆ خوێندکارە چینییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر چین کە گلەیی لە راگرتنی مامەڵەکردنی ڤیزە لەلایەن ئەمریکاوە هەبوو.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٦٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک دابەزی و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٥ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.
مەگنیسیۆم کانزایەکی سەرەکییە کە جەستە پێویستی پێیەتی بۆ ئەنجامدانی ئەرکە گرنگەکانی، لە پشتگیریکردنی چالاکیی ماسولکەکانەوە تا بەرهەمهێنانی وزە.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، ئێران ئامادەیە پیتاندنی يۆرانیۆم هەڵپەسێرێت، بە مەرجێک واشنتۆن پارە بلۆكراوەكانی ئازادبكات و دان بە مافەکانیدا بنێت.
نەتەوە یەکگگرتووەکان هۆشیاری دەدەن لە زیاتر گەرمبوونی جیهان و دەڵێن، ئەگەری هەیە تا چوار ساڵی داهاتوو، زەوی پلە و نیوێکی تر گەرم ببێت.
شارەوانی هەولێر رایگەیاندووە، هەڵواسینی پۆستەر و رێکلام بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بەهیچ جۆرێک رێگەپێدراو نییە و لە شاری هەولێر هەڵمەتی لێکردنەوەی پۆستەرەکان دەستیپێکردووە.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، سەرۆکی روسیا، بەو مەرجە کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا دەهێنێت، کە سەرکردە رۆژئاواییەکان بەڵێنێکی نووسراوی بدەنێ بۆ راگرتنی فراوانبوونی ناتۆ بەرە و رۆژهەڵات و هەڵگرتنی هەندێک سزاکان لە سەر روسیا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە هەولێر رایگەیاند، دانیشتوانی ناوچەی چۆمان و گەڵالە و سمیلان ئاگادار دەکاتەوە، رۆژی پێنجشەممە ٢٩ ی ئایار، چالاکییەکی لەناوبردنی مین لە چیای بەردەبووک بەڕێوەدەچێت و پێویستە هاوڵاتیان دووربن لەو ناوچەیە.
حکومەتی ئەڵمانیا یاسایەکی نوێی بۆ پەنابەرانی ئەڵمانیا دەکرد و تیایدا مافی یەکگرتنەوەی خێزانەکان لە پەنابەران سنووردار دەکرێت.
وهزارهتی دارایی عێراق بۆ حكومەتی کاربەڕێکەر، رێژەی ١٢.٦٧ـی تەرخانكراوی پشكی هەرێم بۆ بودجەی سێ ساڵی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥، كۆتایی هاتووە و ناتوانن مووچەی مانگی پێنجیان بۆ بنێرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، باندێکی هەڵخەڵەتاندنیان دەستگیرکرد کە خەڵکیان فریوداوە بە فرۆشتنی گورچیلە.