حكومهتی عێراق لە بارەی چۆڵکردنی باڵیۆزخانهی ئهمریكا لە بهغدا روونکردنەوە دەدات
ئاوسانی سک له ئهنجامی کۆبۆنهوهی غازات ڕوودهدات، له کاتی ههرسکردنی خواردن بڕێکی دیاریکراو له گازی ههمهجۆر دروست دهبێت و شتێکی ئاساییه بهڵام ههر کاتێک بڕێکی زیاتر دروست بێت ئهوا ئاوسانی سکی لێ دهکهوێتهوه.
بڕیاری كشاندنهوهی كارمهندانی باڵیۆزخانهی ئهمریكا له وڵاتانی رۆژههڵاتی ناوهڕاست، نرخی نهوتی له بازاڕهكانی جیهاندا به ڕێژهی ٥٪ بهرزكردهوه.
بهرپرسێک له حكومهتی عێراق دەڵێت، گواستنهوهی ههندێك له كارمهندانی ناپێویست له باڵیۆزخانهی ئهمریكا له بهغدا پهیوهندی به رێكارهكانی تایبهت به بونی ئهمریكاوه ههیه له ناوچهكهدا و ئهو رێكارانهش تهنها عێراق ناگرنهوه.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئاماری بوومەلەرزە تۆمارکراوەکانی لە مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە.
بڕیارە سبەینێ دەرگای سایلۆی هەولێر بەڕووی جوتیاراندا بکرێتەوە و دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر بکرێت.
ئاژانسی رۆیتهرز دەڵێت، باڵیۆزخانهی ئهمریكا له عێراق ئامادهكاری دهكات بۆ بهجێهێشتنی عێراق بههۆی زیادبوونی مهترسییه ئهمنییهكانهوه، هاوکات وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقیش دەڵێت، هیچ راستییەک لە هەواڵی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا نییە.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، نزیکەی ١٨٨ هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ پۆستی فەرمانبەری هەڵبژاردن، دەشڵێت، پێویستیان بە نزیکەی ٢٥٠ هەزار کارمەند بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن هەیە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەڵێت، شەش فڕۆکەخانەی عێراق بە پرۆژەی 'رێگای گەشەپێدانەوە' دەبەسترێنەوە، کە سێ لەو فڕۆکەخانانە نوێن.
ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵی عێراق دەڵێت، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا نزیکەی ٢٧٧ هەزار کەسیان دامەزراندووە. دەشڵێت، لە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی نۆ هەزار دەرچووی دیکە.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، دوو تۆمەتبار بە پارەی ساختەوە دەستگیرکران کە پارەکەیان لە دەرەوەی هەرێم هێناوە و ویستویانە لە بازاڕ ساغی بکەنەوە و بڕەکەت ملیۆنێک و ١٢٥ هەزار دینار بووە.
پەروەردەی هەرێم دەڵێت، سەرجەم قوتابییانی پۆلی ٩ـی بنەڕەتی ماوەکان بۆ خولی دووەم، لە رێگایی لینکی تایبەتی وەزارەتەوە دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی بزانن، دەشڵێت، داواکارین رۆژێک پێش تاقیکردنەوەکان سەردانی قوتابخانەکان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان.
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیاری راگرتنی مووچە پێچەوانەی یاسا و دەستوورە و دەشڵێت، بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە، کە پێویستە مووچە تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان نەکرێت.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ چین گەیشتووەتە رێککەوتنێکی بازرگانی نوێ و بەپێی ئەو رێککەوتنە موگناتیس و کانزای زەوی دەگمەن لەو وڵاتە هاوردە دەکات، دەشڵێت، باجێکی ٥٥٪ـی لەسەر هاوردەکردنی کاڵای چینی دەسپێنرێت.
پەرلەمانی عێراق رهتیكردهوه كه پاداشتی كۆتایی هاتنی خزمهت به بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار بۆ پهرلهمانتاران خهرجبكرێت.
دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق دەڵێت، پڕۆسەی بەستنەوەی بازگەكانی هەرێمی كوردستان بە بارەگای دەستەكەیانەوە كۆتایی هات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەت بەگوێرەی پڕۆسەی یاسایی و دەستوری مامەڵە لەگەڵ پرسە ناوخۆییەکان دەکات، لەگەڵ دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو هاوڵاتیان.
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێت، مامهڵهی حكومهتی فیدڕاڵی له نیگهرانی تێپهڕیووه، ئهمه ناحهقییەكی گهورهیه بهرامبهر به خهڵكی كوردستان و به مووچهخۆرانی هەرێم.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم لەبارەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراکەوە دەڵێت، تائێستا زیاتر لە ٢٠٪ـی دانیشتوانی هەرێم بەشداربوون لە بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک و داوا دەکات هاوڵاتییان پسوڵەى خۆراکەکەیان بکەنە ئەلیکترۆنی.
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، کۆی داهاتی پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ یەک ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.
کەناڵى CNN لە راپۆرتێکدا دەڵێت، داهاتى ساڵى ٢٠٢٤ـی هەرێمى کوردستان نزیکەی ١٣ ملیار دۆلار بووە و ٨٧٪ـی لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستکەوتووە.
جارێکی تر پزیشکانی ناڕازی لە سلێمانی دژی جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانیان گردبوونەوە و دەڵێن، حکومەت زۆر بێباکە لە ئاست داواکارییەکانیان، داواکاریشن سزادانی هاوپشەکانیان لە هەولێر رابگیرێت و فراکسیۆنی نەوەی نوێش دەڵێت، پشتیوانی داواکاری پزیشکانی ناڕازی دەکەن.
رێکخراوی ئۆپیک دەڵێت، پیشبینی دەکەن تا ساڵی ٢٠٥٠ خواست لەسەر بەرهەمە نەوتییەکان ٢٤٪ زیاد بکات دەشڵێت، بەرهەمهێنانی رۆژانی نەوت تا ئەو کاتە دەگاتە ١٢٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوو تۆمەتبارییان دەستگیرکردووە، کە لە شاری هەولێر بە بە تۆمەتی کوشتن تۆمەتبار کرابوون و بەرەو سلێمانی هەڵاتبوون.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق گەیشتنەوە بەغدا و گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمیش لە سبەینێوە دەستپێدەکات.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ناوەند و وێستگەکانی دەنگدانی گشتی ئاشکراکرد و دەڵێت، ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدانی گشتی گەیشتووەتە ٨ هەزار و ٧٨٨ بنکە.
بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٤٠ دینار و ٩٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ دابەزی.
بڕی هاوکاری هاوپەیمانان ئەمڕۆ گەیشت و هاوکارییەکە بۆ مانگی پێنجە کە بڕەکەی زیاتر لە ٢١٤ دینارە، هاوکات بریارە سبەی دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
لەگەڵ نزیک بوونەوەی خولی شەشەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەڕێوە بچێت، روسیا پێشنیاری یارمەتیدانی ئاسانکاریی دانوستانەکانی کردووە.
لە شارۆچکەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر، مامۆستایەکی ئایینی بە دەستڕێژی گوللە گیانیلەدەستدا.
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە