ئەوقافی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی حاجیان لە مینا دەمێننەوە
تەندروستی دهۆک دەڵێت، هاوردەکردنی گۆشتی سوور لە هەموو دەروازەکانی ئەو پارێزگایە قەدەغەیە.
حاجییانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە بەردەوامن لە بەجێگەیاندنی ئەرکە ئاینییەکانیان، بڕیاریشە دوو رۆژ لە مینا بمێننەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ سەرۆکی چین لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا پرسی کانزا دەگمەنەکانیان تاوتوێ کردووە، وتیشی، سەرۆکی چین رەزامەندی دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی کانزا دەگمەنەکان بۆ ئەمریکا.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری پزیشکی ڤێتەنەری سۆران ئاماری رێژەی قوربانیکردنی ئاژەڵانی بە ئێن ئار تی راگەیاند و دەڵێت بەراورد بە ساڵانی پێشوو، ئەمساڵ رێژەی قوربانیکردن بۆ ٣٠٪ کەمیکردووە.
وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت، زیادکردنی ٦٠٠ مێگاوات وزەی کارەبا بۆ هێڵی پەیوەندیی عێراق-تورکیا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە رۆژانی جەژندا بەهۆی نانی جەژن و سەردانیکردنەوە، خواردنی بڕێکی زۆر له خۆراک و بهتایبهت نانی بهیانی یهکهم رۆژ، دەکرێت کاریگهری نەرێنی ههبێت بۆ سهر تهندروستی مرۆڤ.
دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تایخوێنبەربوون و دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، لە رۆژانی جەژنی قورباندا بازاڕی ئاژەڵفرۆشان سستی کردووە و کڕینی ئاژەڵ بەراورد بە ساڵی پار کەمی کردووە.
تەنها هەفتەیەک ماوە بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمێتری و کۆمسیۆنیش دەڵێت، لە رۆژانی جەژنیشدا بنکەکانیان کراوەدەبن و بەردەوام دەبن لە راییکردنی کاروباری هاوڵاتیان.
کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە لە هەندێ کات و شوێن نیمچە هەور دەبێت.
لە دووەم رۆژی جەژندا پزیشکانی خولاوی هەولێر و سۆران بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و دەڵێن، ماوەی یاسایی کارکردنیان وەکو پزیشکی خولاو تەواو بووە و تا حکومەتی ماوەبەسەرچوو داواکانیان جێبەجێ نەکات، چیتر دەوام ناکەن.
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رێژەی قوربانیکردن لە یەکەم رۆژی جەژندا بەراورد بە جەژنی قوربانی پار کەمتر بووە.
جەژنانە بەیەکێک لە جوانترین یادگارییەکانی منداڵی دادەنرێت، دڵخۆشی دەخاتە دڵی هەموو منداڵێکەوە، بۆیە ئەمە هەلێکە بۆ ئەوەی فێری منداڵەکەت بکەیت چۆن بتوانێت سوود لە پارە وەربگرێت، چەند رێگەیەکیش هەیە دەتوانیت فێری بکەیت چۆن بتوانێت پارە کۆبکاتەوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣١٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزمبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەوە.
بانكی رافیدهین ئامادهیی خۆی بۆ دابهشكردنی دیاری جهژن بهسهر زیاتر له ٥٠ ههزار بهشداربوودا راگهیاند كه زۆرترینكات كات، كارتی ئهلیكترۆنی رافدهینیان بۆ پاشهكهوتكردن و بازاڕكردن لهبری پارهی نهختینهیی بهكارهێناوه.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، هیچ حاڵەتێکی سەلمێندراوی کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان رووینەداوە و هەرکەسێک هەوڵی کڕینی دەنگی هاوڵاتییان بدات، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرێت.
رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت، بەراورد بە مانگی نیسان، لە مانگی ئایاردا نرخی بەروبومە كشتوكاڵی و خۆراكە ماددەكان بەرێژەی لە ٠.٨٪ دابەزیوە و یەكێك لە هۆکارەکانی باشتر بوونی بارودۆخی بەرهەمهێنانییانە.
وەزارەتی بازرگانی عیراق دەڵێت، زیاتر لە سێ ملیۆن تۆن گەنمیان لە جوتیارانی باشور و ناوەڕاستی عیراق وەرگرتووە و لە رۆژی ١٠ ئەم مانگەوە گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگرن.
پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی ساڵی یەکەم و دووەم لە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران، بایکۆتکردنیان لە سەرجەم نەخۆشخانە و ناوەندەکانی تەندرووستی راگەیاند و دەڵێن، بەهۆی دانەمەزراندنی پزیشکانی نوێ و گۆرینی سیستمی پلەبەندیی پزیشکی لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە، گەیشتوونەتە بنبەست.
جگە لەوەی قەیسی یەکێکە لەمیوە باوەکان، زۆربەی کاتیش وشکدەکرێتەوە و وەکو شلە ئامادە دەکرێت، ئەم شلەیە زیاتر بە خواردنی یەکەم رۆژی جەژن ناسێنراوە و بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژن بازاڕەکانی هەرێم پڕ بوون لە جۆرە جیاوازەکانی قەیسی.
لە نوێترین نوێکردنەوەی بەرنامەی یوتیوبدا بە فەرمی کۆتایی بە پشتگیریکردنی بۆ چەند ئامێرێکی دیکەی پێشتری ئەپڵ راگەیاند.
ئەمڕۆ مەڕاسیمەکانی یەکەم رۆژی جەژن لە شارە جیاوازەکانی هەرێم بەڕێوەچوو، دابەشنەکردنی مووچە کاریگەریی لەسەر جەژنەکە دروستکردبوو و بەهۆیەوە هاوڵاتییان جەژنێکی ساردوسڕیان بەڕێکرد.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دۆخی تەندروستی حاجییانی هەرێم جێگیرە و پێشبینی دەکات لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران، حاجییان بگەڕێنەوە بۆ هەرێم.
قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵەوە بەمەبەستی قوربانیکردن لەناو شاردا قەدەغەیە و هەرکەسێک سەرپێچی ئەو بڕیارە بێت، دەستبەسەر کەلوپەلەکانیدا دەگیرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە تەواوی موسڵمانانی جیهان دەکات و دەڵێت، زۆرێک لە موسڵمانان لە سایەی جەنگدا لە بارودۆخێکی خراپدا دەژین و پێویستە قەرەبوو بکرێنەوە.
کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ژمارەى داواکاران بۆ کارمەندى سەر سندوقى دەنگدان لە هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و لە ماوەى سێ رۆژدا نزیکەى ١٠٦ هەزار کەس داواکارییان پێشکەشکردووە، کە زیاتر لە هەشت هەزار کەسیان لە هەرێمى کوردستانن.
شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێکی هاوبەشی بۆ رێگریکردن لە سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام و کۆڵانەکاندا ئەنجامدا و داواش لە هاوڵاتییان دەکات پابەندی بڕیارەکانی قایمقامییەت و شارەوانی ببن و خۆیان لە تاوانەکردن و رێکاری یاسایی بپارێزن.
سەرۆکی روسیا، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی رووسیا کرد، ستایشی کردوون بۆ رۆڵی بنیاتنەریان لە پەرەپێدانی ژیانی کۆمەڵایەتی و کولتووری وڵاتەکەی و هەوڵەکانیان بۆ بەرگریکردن لە نیشتمانەکەیان و دەشڵێت، ئەم جەژنە کە دوای حەج دێت، خەڵک یەکدەخات و شادی بۆ ئیمانداران دەهێنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران دەڵێت، لە رۆژانی جەژندا، هاتوچۆی بارهەڵگر لەسەر رێگای هاملتۆن قەدەغەیە.