رێکارەکانی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ بڵاوکرایەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێم کرد کۆبوونەوە ئەنجام بکەن بۆ یەکخستنی رێوشوێنەکانی تایبەت بە کەرتی پیشەسازی.
بەمەبەستی جێبەجێکردنی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ـ ٢٠٢٥ خولی یەکەم و دووەم، ئەزموونەکانی هەرێم چەند رێکارێکی بڵاوکردەوە.
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ملیارێک و ٢٥٠ ملیۆن دیناری لە تۆمەتبارێک گەڕاندۆتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، بەهۆی ئەو سەرپێچی و زیانانەی کە لەکاتی بەشداریکردنی لە زیادکردنی ئاشکرای دراودا تووشی بووە.
لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گرنگترین بڕگەکانی رەشنوسی نوێی یاسای تووتنی راگەیاند، تێیدا باس لەوەکراوە، یاساکە هاوردە و کێشانی بەرهەمەکانی توتن رێکدەخات و غەرامەی دەستبەجێ بەسەر سەرپێچیکاراندا دەسەپێنێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، رێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی یەکخستنی رێکارەکان و خستنەڕووی راسپاردەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان.
وتەبێژی کرملین رایگەیاند، زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمەریکا لە سفرەوە کارێکی قورسە و پێویستی بە هەوڵی چڕ و دیپلۆماسی هەیە، دەشڵێت، کابینەی پێشووی واشنتۆن زیانی زۆری بە پەیوەندییەکانی نێوانیان گەیاندووە.
وهزیری نهوتی ئێران، له چهند رۆژی داهاتوودا سهردانی بهغدای پایتهختی عێراق دهكات و گفتووگۆ لهسهر فایلی وزهی نێوان ههردوو وڵات دهكات.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بانگهێشتی پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەمنی نێوان عێراق و تورکیای بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵات راگەیاند.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەم نزیکانە سەردانی سەڵتەنەتی عوممان دەکات، ئەمەش لە وەڵامی بانگهێشتێکی فەرمی سوڵتان هەیسەم بن تاریقە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا بڵاویکردەوە، سەرۆکی راگوزەری سوریا، بۆ دووەمجار گەشتە دەوڵەتی کەنداو لە ئیمارات.
بەرەی تورکمانی عێراق، محمد سەمعان، وەک سەرۆک هەڵدەبژێرێت، دوای دەست لە کار کێشانەوەی حەسەن توران.
بۆردومانی ئاسمانی ئیسرائیل بەشێک لە دوا نەخۆشخانەی کارپێکراوی شاری غەززەی لەناوبرد، بەپێی راپۆرتی دەزگای فریاکەوتنی مەدەنی غەززە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان بەردەوامە لە بەرنامەکانی بە نێودەوڵەتیکردنی پەروەردە بەپێی ئامانجە ستراتیژییەکان.
ئەندامێکی شاندی یەکێتی قسەی بۆ میدیای پارتی کردووە و دەڵێت، سێشەممە شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، هەرکەسێک لە چەم و رووبارەکان، گۆم و بەستەرە ئاوییە وەستاوەکان و چەند شوێنێکی دیکە مەلە بکات، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازی لە جێگری سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کرد و پێداچوونەوەیان بەو پڕۆژانە کرد کە لەگەڵ وەزارەت و دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان لە عێراق گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتی گشتیی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق نزیکەی شەش هەزار کەس لە یەکەمی زانکۆکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان دادەمەزرێنێت.
لەژێر سەرپەرشتی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت گرێبەستی سێیەمین پڕۆژەی بۆری دەریایی واژۆ کرا، وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەشکردووە، پڕۆژەکە نەرمی و سەقامگیرییەکی بەرز بۆ کارەکانی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە بەندەرەکانی باشوورەوە دابین دەکات.
میدیا ئێرانییەکان رایانگەیاند، گفتوگۆى نێوان شاندەکەى ئێران و ئەمریکا لە یەک باڵەخانەبووە و هەریەکەیان لە ژوورێک بوون و چوار پەیام لەنێوانیاندا ئاڵوگۆڕکراوە.
نرخی زێڕ چەند رۆژێکە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٣٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ لە جێگیریدایە و بەراورد بە سێ رۆژی رابردووش نرخەکەی نزیکەی ١٠٨ دۆلار بەرزبووەتەوە.
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، هێڵی سوری ئەوان چڕكردنەوەی دەسەڵاتە لە دیمەشق و پاراستنی ناسنامەی هەسەدەیە لەناو سوپای سوریا، دەشڵێت توركیا وردە وردە زمانێكی میانڕەوتر لە بەیاننامە فەرمییەكانیدا بەكاردەهێنێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشوهەوای ئەمڕۆ ئەگەرى نمە بارانی هەیە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى پارێزگاى هەولێر و دهۆک.
کۆميسیۆنی عێراق دەڵێت، بۆ هەڵبژاردن پەرلەمانی عێراق كار بە یاسای هەڵبژاردنی ئێستا دەكەن، باسی لەوەشکرد ٧٧ هەزار دەنگدەر داتاكانیان تازەكردووەتەوە.
بەرپرسی کۆمەڵەی خانەنشینانی هەولێر رایگەیاند، بۆ ئەم مانگە شەش هەزار خانەنشین مامەڵەكانیان تەواو بووە، ئەم مانگە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی چواردا مووچەیان پێ دەدرێت.
ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئەورووپا و دەریای ناوەڕاست رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ پلە تاجیکستانی هەژاندووە.
لە دوای زیاتر لە دوو مانگ زیندانیکردنی ئومێد بەرۆشکی، سزایەکی دیکەی بەسەردا سەپێنرا.
سەرۆکی ئەمریکا دوای گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران بە ئاراستەیەکی باش بەرێوەدەچێت، هاوکات راوێژکاری سەرۆکی ئێرانیش دەڵێت، بۆچوونەکان ئەرێنی بووە و کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەن.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ لە جێگیریدایە.
دوای ئەوەی شاندێکی بزوتنەوەی حەماس بەرەو قاهیرە بەرەو قاهیرە رۆیشت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەست، بزوتنەوەکە مەرجەکانی خۆی راگەیاند و دەڵێت، بە مەرجی ئاگربەست، بارمتەکانی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە ئازاد دەكەن و رۆژێک دواکەوتن واتای چارەنووسێکی نادیارە بۆ بارمتەکان.
وەزیری دەرەوەی روسیا لە کۆڕبەندی دیبلۆماتی ئەنتاڵیا ستایشی سەرۆکی ئەمەریکا دەکات و دەڵێت، تاکە سەرکردەیە لە رۆژئاوا کە کێشەی نێوان روسیا و ئۆکرانیای دەستنیشان کردووە و چارەسەرەکەشی خستووەتە ڕوو.