بەشێک لە کاسبکارانی کەرکوک دژی روخاندن و لادانی کەپرەکانیان گردبوونەوە
پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتی دەڵێت، حکومەت مووچە بەپێی کات نادات، بەڵام پسوڵەی گەورەی کارەبا داوادەکات ئەمە نادادپەروەرییە.
لە کەرکووک، ژمارەیەک کاسبکار وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر تێکدانی کەپر و شوێنی بژێوییان، گردبوونەوە و داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد ڕێگەیان پێ بدرێتەوە کەپرەکانیان دروست بکەنەوە و بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان.
نێچیرڤان بارزانی و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوە و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانیدا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە بەڵام کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و لە چوارچێوەی پاراستنی هەرێمی کوردستاندا کۆبوونەوەکە ئەنجامدراوە.
وەزارەتی دارایی عێراق لە سبەینێوە دەستدەکات بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی عێراق دابەشبکات. چاوگێکیش لە دارایی هەرێم دەڵێت، لە سبەینێوە ئامادەکارییەکان بۆ مووچەی مانگی دوو دەستپێدەکەین.
پۆلیسی ئاکرێ دەڵێت، تەرمی کەسێک لە رووباری زێی گەورە دەرهێندراوەتەوە و بەهۆی تێکچوونی لاشەکەیەوە تاوەکو ئێستا ناسنامەی دیار نییە.
ئەندازیار و شارەزایەکی ئاو، زانیاریاری سەبارەت بە دۆخی ئێستای بەنداوی دووکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و رێژەی زیادبوونی ئاوی گلدراوە ئاشکرا کرد و دەڵێت "ئەگەر ئاوی بەنداوی دووکان بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا لە مانگی نیساندا سەرڕێژ دەکات".
وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، لە پارێزگاکانی دهۆک، هەڵەبجە پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی منداڵ، لە فۆڕمی خۆراک دەستی پێکردووە و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
شاسوار عەبدولواحید دەلێت، لەگەڵ یەکێتی لێکتێگەیشتنیان هەیە و تا ئێستا رێککەوتنی نوسراویان نییە، وتیشی لێکتێگەشتنەکە بۆ هاوسەنگکردنی هێزە و لە بەرژەوەندی هەموولایەکە، باسی لەوەشکرد، دەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان یاسای بودجە هەبێت و داهات دیار بێت.
له گوندێکی رەواندز، چهند رۆژێكه نهخۆشییهكی نادیار كهوتووهته ناو مهڕوماڵاتی ئاژهڵدارێك و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ سەر ئاژەڵی لەناچوون، خاوهنی ئاژهڵهكانیش دهڵێت، چهندین دهرمان و چارهسهریان بهكارهێناوه و پزیشكییش هاتوون، بهڵام هیچ چارهیان نییه و رۆژانه مردار دەبنەوە.
بەرهەم ساڵح، لهگهڵ مهزڵوم عهبدی، فهرماندهی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "ههسهده" و وەزیری دەرەوەی سوریا و کۆبووەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سۆران، ئاماری بەكارهێنان و بڕی پارەی كارەبای پرۆژەی رووناکی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەكە، نزیکەی ٦٤٪ـی بەشداربووان تا ٢٠٠ هەزار دینار پارەی کارەبایان بۆ هاتووەتەوە و نزیکەی لە ١٧٪ـی بەشداربووانیش زیاتر لە ٢٠٠ هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.
سبەینێ پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، تاوتوێی پرسی دەرچوانی بەشە پزیشکییەکان و چەند پرسێکی گشتی دەکات.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چاوگێکەوە دەڵێت، بڕیارە رۆژی سێشەممە دوو خولی جیاوازی وتوێژی دیپلۆماسی لە جنێڤ بەڕێوە بچێت، یەکێکیان سەبارەت بە ئێران و ئەوی دیکەیان سەبارەت بە جەنگی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم دەڵێت، فرۆشتنی زێڕ بە قەرز دەچێتە چوارچێوەی ریبا و حەرامە چونكە فرۆشتنی زێڕو زیو بە پارە پێویستە دەست بە دەست بێت، لەو كاتەدا هەردوولا لە یەكتری وەربگرن.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەى بارانبارین بە بڕی جیاواز بەردەوام دەبێت و خۆڵبارینێکی کەمیش بەشێکی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
نرخی زێڕ کەمێک دابەزی و ئۆنسەیەکی بە پێنج هەزار و ٤٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە هەر مسقاڵێک سێ بۆ چوار هەزار دیناری لێبووەتەوە.
بڕیارێکی حکومەتی ماوەسەرچوو لەبارەی گواستنەوەی دۆسیەی زیندانە سیاسیەکانی هەرێم بۆ بەغدا لەلایەن زیندانە سیاسیەکانەوە ناڕەزایەتی لێکەوتووەتەوە و بڕیاریانداوە بۆ ئەو مەبەستە سبەی نوێنەرانیان لە سەرجەم حزب و لایەنەکان کۆببنەوە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گفتوگۆ لەسەر پرۆسەی یەکگرتن و دەستەبەرکردنی مافی سەرجەم پێكهاتەكانی سوریا كرا بەتایبەت كوردو دروز، دەشڵێت، "ترەمپ پرۆسەی یەکگرتن و جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری خستوەتە لەپێشینەی کارەکانی".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان دەڵێت، سبەینێ دەوامی هەموو ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە مووچە دابەشدەکەن و دەشڵێت، "مووچەی ئەو کەسانە دابەش ناکرێت کە هەژماری منیان پڕ نەکردووەتەوە".
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، واشنتن بە وردی چاودێری پرسی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دەکات و خاوەنی بیرۆکەی تایبەتە لەو بارەیەوە،
نوسینگەی سودانی دەڵێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و باسیان لە چاودێریکردنی پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان كردووە.
مانگی رەمەزان کەمتر لە هەفتەیەکی ماوە و ئەمساڵ لەچاو ساڵی رابردوو کاتژمێرەکانی رۆژووگرتن نزیکەی چوار کاتژمێر کەمتر دەبن لە وڵاتانی عەرەبی.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە بە زیادکردنی بڕی ئەو پارەیەی هاوڵاتیان لە بەرامبەر وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە دەیدەن و بۆ هەر تاکێک لە ٥٠ دینارەوە زیادکراوە بۆ ٢٥٠ دینار.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، پێنج هەزار و ٧٠٠ زیندانیی داعش لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێت، بڕیاری کەمکردنەوەی دەوامی فەرمی بۆ دامودەزگاکان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا قوتابخانەکان ناگرێتەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەڵێت، بەرپرسیارێتی حكومەتی سوریايە پارێزگاری لە تەواوی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بکات بە کوردیشەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، بڕیاری دووبارە دەستنیشانکردنەوەی مالیکی پرسێکی ناوخۆییە، بەڵام عێراق ئاماژەکانی ئەمریکا بە هەند وەردەگرێت.
پسووڵەی خۆراکی هەولێر دەڵێت، دوای ئەوەی خزمەتگوزاریەکانی سیستەمی بە ئەلیکترۆنی کردنی پسوولەی خۆراک بۆماوەیەک بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە لەسیستەمی پارەدان راگیرا، ئەمڕۆ وەزارەتی بازرگانی عێراق خزمەتگوزارییەکانی ناو ئەپڵیکەیشنەکەی کردەوە.
بهرگری شارستانی كهرتی غهززهدەڵێت،نزیكهی ههشت ههزار تهرم هێشتا له ژێر دارو پهردودا ماون و سێ ههزار كهسیش بێسهروشوێنن. تەندروستی غەززەش وتی، ژمارهی كوژراوەکان ٧٢ ههزار كهسی تێپهڕاندووە.