دۆناڵد ترەمپ کوژرانی خامنەیی راگەیاند
سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی فەرمیدا کە لە هەژماری خۆی لە "Truth Social" بڵاوی کردەوە، کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی راگەیاند.
سهرۆك كۆماری توركیا نیگهرانی خۆی له هێرشهكانی ئیسرائیل و ئهمریكا بۆسهر ئێران دهردهبڕێت و دەڵێت، ئهو هێرشانه پێشێلكردنی ئاشكرای سهروهری ئێرانن.
کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بڵاو کرایەوە، کە تێیدا دۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت، هەروەها دەنگ لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان دەدرێت.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دیدارێکی لەگەڵ رۆژنامەنووسان ئەنجامدا و چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی رێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتی و پێکهێنانی حکومەتی ئاشکرادەکات.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ ئێران لە رێککەوتن نزیکبوون بەڵام پاشگەزبووەوە و دەشڵێت، ئێران هەرگیز نیەتی رێککەوتنی نەبووە.
لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان بەشی شەش مانگ خواردن و شتوومەکی پێویست بەردەستە، بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێمیش دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت، "مەترسی لەسەر نەبوونی خۆراک نییە".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، "ئیدانەی هێرشكردنە سەر ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین" و دەشڵێت، ئامانجی ئەو هێرشانە كێشكردنی عێراقە بۆ ناو ئەو شەڕەی لەناوچەكە هەیە.
پارچەیەك مووشەك لە گەڕەكی منارەی چۆلی هەولێر بەر ماڵێك كەوت و بەپێی زانیارییەکان جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران هەریەکە لە وەزیری بەرگری و فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراون.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ناوچەکە رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە و داواش دەکات دیالۆگ لە پێشینەی کارەکاندا بێت و بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان بۆ دەستەبەرکردنی کردەوەی بەرپرسیارانە و دوورکەوتنەوە لە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی هێز و مەترسی خستنە سەر ئاسایشی ناوچەکە.
ژووری بازرگانیی سلێمانی، دڵنیایی تەواو بە هاوڵاتیان دەدات کە هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی خۆراک و کاڵاکانی پێویستی رۆژانەدا نییە و هەموو پێداویستییە سەرەکییەکان بەردەستن لە کۆگا و بازاڕ و مارکێتەکاندا.
نزیکەی ٢٠٠ عومرەکاری کورد لە فڕۆکەخانەی شاری مەدینەی سعودیە گیریانخواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
وەزیری کارەبای هەرێم دەڵێت، کاتی پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە و رۆژانە تەنها ١٠ بۆ ١٢ کاتژمێر کارەبا دەبێت و دەشڵێت، "هیچ کێشەیەک سوتەمەنیدا نییە و راگرتنی کاری کۆمپانیاکان کاتییە".
بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی كۆبووەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، هەردوولا نیگەرانن لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران.
سەرۆکی رووسیا و ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا بۆ پرسی ئێران کۆدەبنەوە و هەریەکە لە وڵاتانی بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیاش دەڵێن، "بەشداریمان لە هێرشەکانی سەر ئێران نەکردووە".
لە دواى هێرشەکانى ئەمڕۆى ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، عهلی خامنهیی رێبهری باڵای كۆماری ئیسلامی و مهسعود پزیشكیان سهلامهتن.
دەزگای دژە تیرۆری پارتی دەڵێت، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین، لە ئانوساتی لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە، لە شوێنی گونجاو و شیاو خۆیان بپارێزن، تاوەک لە کاتی بەرپەرچدانەوەی تەنەکان لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە دووچاری زیانی گیانی و ڕووداوی نەخوازراو نەبنەوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان به سهرۆكایهتی محهمهد شیاع سودانی كۆبووهوه و دەڵێت، رەتیدەکەنەوە خاكی عێراق وەک رێڕەو یان شوێنی هەڵدانی هێرش بۆ سەر ئێران بهكاربهێنرێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی سهڵاحهدین دەڵێت، سەرجەم خوێندكارانی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سهڵاحەدین ئاگادار دەکەینەوە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا، كەمبوونەوەی بڕی بەرهەمهێنانی غازیان راگەیاند، كە بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە، بەگوێرەی زانیارییەكانیش، كارەبای ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی هەرێم بڕاوە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، لە سبەی یەکشەمەوە تا رۆژی چوارشەممە گشت پەیمانگاکانی کەمئەندامان و دایانگە و سەنتەرەکانی ئۆتیزم حکومی و ئەهلی پشوو دەبێت.
کەمێک لەمەوبەر، دەنگى چەند تەقینەوەیەکى دیکەی بەهێز و یەک لەدوای یەک لە هەولێر بیسترا، دژە تیرۆرى پارتیش دەڵێت، ژمارەیەک موشەک و درۆن تێکشکێندراون.
لە دوای فراوانبوونی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم دەوامی فەرمیان لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بۆ ماوەی چوار رۆژ راگرت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، به مووشهك و درۆن هێرش هێرشکرایە سەر فڕۆكهخانهكی نێودەوڵەتی هەولێر و چەند بنکەیەکی ئەمریکا لەو شارە و لهلایهن سیستمی بهرگریی ئەمریکاوە بەرپەرچیان درایەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، وڵاتەكەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج، بەڵام وڵاتانی پەیوەندیدار ناکەنە ئامانج.
دەستەى هێزهكانی حەشدى شەعبى له عێراق پشتڕاستى کردەوە لە ناوچەیەکى بابل هێرشى ئاسمانیان کراوەتەسەر و لە ئەنجامدا دوو چەکداریان کوژراون.
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمڕۆ بۆسەر ئێران و وەڵامدانەوەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، دەنگی تەقینەوە لە هەریەکە لە وڵاتەکانی لە قەتەڕ و بەحرەین و ئیماڕات و کوەیت و ئەردەن بیسترا.
بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، سەرجەم جموجۆڵە بازرگانی و گەشتیارییەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگیران.
دوای هێرشکردنە سەر ئێران و پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٧٢ دۆلار و ٤٨ سەنت.
دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٦ هەزار دینار.