هاوکێشەی نرخی نەوت گۆڕا؛ نرخی نەوتی تەکساس بەرزتربووەتەوە لە نەوتی برێنت
لەسەر شەهیدکردنی دوو هاوڵاتییەکەی گوندی زەرگەزەوی، وەزیری پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەن کە بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی.
نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ٢٠٢٢ـەوە، نرخی نەوتی تەکساس لە نەوتی برێنت گرانتر بوو.
نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەتی کاتی دیمەشق پەیوەندیەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و تیایدا شەرع ئیدانەی هێرشەکانی هەر هەرێمی کوردستانی کرد.
لەسەر ئەو هێرشە درۆنیەی بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوڵاتی لە گوندێکی سنووری هەولێر، مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و دەڵێت، هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی پێشمەرگەکەی سنووری هەولێر تاوانی جەنگە و نابێت چیدیکە بە بیانووی پێ پاساو، پەلاماری خەڵكی کوردستان بدرێت.
شەڕ و هێرشەکان بەردەوامە، میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، ئێران ژمارەیەکی نوێی مووشەکیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە و ئاژانسەکانیش باسیان لەوەکرد، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەندین ناوچەی ئیسرائیل لێدراوە و سوپای ئیسرائیلیش، ئانجامدانیهێرشێکی بەرفراوانیان لە تاران و سەرانسەری ئێران راگەیاند.
هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە و هەرێم شەوی رابردوو با زیاتر لە ٢٥ درۆن بە ئامانج گیرا.
دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی بۆمبڕێژکراودا بۆ سەر گوندێکی سنووری پارێزگای هەولێر، دوو هاووڵاتی کە هاوسەری یەکترن، شەهید بوون.
درەنگانی ئەمشەو، لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر گوندێکی سنووری هەولێر، درۆنێک بەر ماڵێک کەوت و بە وتەی چاوگێکی ئەمنی، بەهۆیەوە ژن و مێردێک شەهیدبوون و چارەنووسی منداڵەکانیشیان نادیارە.
قائیمقامیەتی خەلیفان، نرخی هەر بتڵێک غازی ماڵانی لە هەشت هەزار و ٥٠٠ دینارەوە بۆ ١٢ هەزار و ٥٠٠ دینار زیادکرد و دەشڵێت، زیادکردنی نرخەکە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی غازی ماڵانە.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران دەستپێدەکات و کەشی زستانی دەگەڕێتەوە ناوچەکانی هەرێم.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵ دەدەن لە رێگەی ئەنجامدانی "تیرۆر"ەوە شکستەکانیان لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان قەرەبوو بکەنەوە.
لە گوندێكی سنووری گەرمیان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لە مێردمنداڵێكی تەمەن ١٣ ساڵانی دا و بە سەختی برینداری كرد، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەست دا.
وەزارەتی نەوتی عێراق کارا کردنی کۆبۆنی سوتەمەنی بۆ غازی ماڵان راگەیاند و لەمەدوا هەر خێزانێك دەتوانێت لە مانگێكدا دوو بوتڵ غاز وەربگرێت لە رێگەی بریكارەكانەوە، كە ئەوانیش ئامێرێكی تایبەت بە (کارتی سوتەمەنی)ـیان بۆ دابیندەکرێت.
کەمێک پێش ئێستا، زنجیرەیەک هێرشی دیکە کرایە سەر هەولێر و لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هاوپەیمانان تێکشکێندران.
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، تیرۆرکردنی فەرماندەکانیان نیشانەی بێهیوایی و شکستی واشنتن و تەلئەبیبە لە رووبوونەوەی مەیدانیدا و جەختیشی کردەوە کە ئەم جۆرە تاوانانە ناتوانن درز بخەنە ناو بنیاتە پۆڵایینەکەی هێزە چەکدارەکانی ئێران.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی ئاراستەی ئەو هاوڵاتییانە کرد کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە و هێشتا فۆرمی خۆراکی سەربەخۆیان نییە، بە مەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ وێرانکارییەکی گشتگیر ئەگەر ئێران نەچێتە ژێر باری رێککەوتن و دەشڵێت، "تەواوی وڵاتەکە (ئێران) دەکرێت لە ماوەی تەنیا یەک شەودا لەناو ببرێت، و ئەگەری زۆرە ئەو شەوەش شەوی سبەینێ بێت."
وهزارهتی پهروهردهی عێراق بڕیاری کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندنی دا و گۆڕانکاریشی لە وادهی تاقیكردنهوهكانی كۆتایی بۆ سهرجهم ئاستهكانی خوێندن، سهرهتایی، ناوەندی و دواناوەندیدا کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر ئاگاداریی هاوڵاتییانی سنووری ماددەی ١٤٠ دەکاتەوە و کە مامەڵەی وەرگرتنی کارتی ئەلیکترۆنیی غازیان پێشکەشکردووە و دەڵێت، سبەی دەتوانن کارتەکان وەربگرنەوە.
سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێیدا رایگەیاند، ئێران لەوپەڕی لاوازییە و تەنیا تاوەکو رۆژی سێشەممە مۆڵەتیان لەبەردەستە بۆ یەکلاکردنەوەی هەڵوێستیان. دەشڵێت، "لەو کەسانە توڕەم کە دەستیان بەسەر ئەو چەکانەدا گرتووە کە بۆ خۆپێشاندەرانی ئێرانمان نارد، ئەوان باجێکی گەورە دەدەن بۆ ئەو کارەیان".
ئاژانسی ههواڵی فەرمی ئێران رایگەیاند، ئێران وهڵامی پێشنیاری ئاگربهستی بۆ پاكستان ناردووه و تێیدا ئاگربهستی رهتكردووەتهوهو جهختی له كۆتاییهێنانی یهكجاری به جهنگ كردووەتهوه.
وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە سەکۆی دیجیتاڵیی “ئی - پسوولە” بۆ ماوەی چەند رۆژێک رادەوەستێت.
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای کرد، ئێران و ئەمریکا پێشنیازی رێککەوتنیان بەدەست گەیشتووە کە لە دوو قۆناغ پێکدێت بۆ ئاگربەست و دواتر رێککەوتنی کۆتایی بکرێت و چاوەڕی دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە رەزامەندیی لایەنەکانی لەسەر بدرێت.
کونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی دەڵێت، دوژمنایەتییان لەگەڵ هەرێم و خەڵکەکەی نیە، بەڵام ئەمنیەتی ئێران هێڵی سورە و بەرگری لە خۆیان دەکەین دژی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ئەم مەبەستەش هیچ شتێک رێگر نیە لە بەردەم هێرشەکانیان.
ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق رایگەیاند، بڕیاردرا سیستەمی ئەلیکترۆنی گومرگی لە مەرزەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت بۆ زیادکردنی شەفافیەت و رێکخستنەوەی داهاتەکان، هەروەها هاوردەکردنی زێڕ لەڕێگەی مەرزی تەرەبێلەوە لە سنووری ئوردن .
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، دژی ئەو هێرشانەن کە دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان، هێرشەکانی سەر هەرێم لەلایەن گروپە لەیاسادەرچووەکانەوە ئەنجام دەدرێت.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە ١٩ سەر ئاژەڵی دزی بوو.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، شەممەی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە و هەر کەس ئامادە نەبێت ناوەکەی بڵاودەکەنەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "شەوی رابردوو گرووپە لەیاسا دەرچووەکان، لە ڕێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئێمە لە پێناو بەرژەوەندی هەموو خەڵکی عێراق و کوردستان و لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخە نالەبارە، دانمان بە خۆماندا گرتووە، بەڵام ئەگەر حکومەتی فیدراڵ هەر وا بێ هەڵوێست بێت ناچار دەبین هەڵوێستی دیکەمان دەبێت".
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو و بەیانیتاوە باران و برووسکەی بەهاری ناوچە جیا جیاکانی هەرێم و ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و کارگەرییەکەی تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.