خاوەن بریکارەکانی خۆراک لە سنووری گەرمیان ئاگاداردەکرێنەوە
كــارتی نیشتیمانی بــۆ ئەو سزادراونەی نـاو چاكسازیەكـانی هەرێم دەردەهێنرێت كە تاكو ئێستا خــاوەنی ناسنامەی باری شارستانی یاخــود كــارتی نیشتیمانی نین.
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، سێ لە چواری کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس چارەسەرکراون و ئاگربەستی غەززە نزیکە.
بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان دەڵێت، مامەڵەی گۆڕینی بریکار لە خاوەن بریکارەوە بۆ کەسێک لە ئەندامانی خێزان کراوەتەوە.
بەشێک لە ناوەڕۆکی رەشنووسەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و بەغدا بە ئێن ئاڕ تی گەیشتووە و چەندین داواکاری و پێشنیار لەبارەی رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ خراونەتەڕوو.
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە رەشنووسی رێکەوتنی نێوان هەرێم و عێراق، بڕیاریدا لێژنەیەکی باڵا لە پێنج وەزارەتی حکومەتی عێراق پێکبهێنرێت، کە دواتر لیژنەکان راپۆرتی خۆیان رادەستی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەرکییەکان دژی پارتی وەستاونەتەوە و کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی پارتیان تێکشکاندووە.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، "بە داهاتی ناوخۆ، نەوتی و نانەوتیش ناتوانین مانگانە لە کاتی خۆیدا موچەی فەرمانبەران دابەشبکەین".
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو، لینکێک دادەنرێت بۆ سەیرکردنەوەی پەڕەی سۆما (وەڵامەکان)، کە قوتابی دەتوانێت بە شێوازی دیجیتاڵی وەڵامەکانی خۆی وەربگرێتەوە.
کشتوکاڵی سلێمانی بڕی چوار هەزار تەن بنەتۆوی گەنمی لە جوتیاران کڕیوەتەوە و ئێستا لە قۆناغی پاککردنەوە و ئامادەکردنیدایە تاکو بۆ وەرزی داهاتووی چاندن بە نرخێکی پاڵپشتیکراو بەسەر جوتیاراندا دابەشی بکاتەوە، هەروەها، تەنها بەرهەمی ئەو جوتیارانە وەرگیراوە کە کێڵگەکانیان لە پشکنینی کێڵگەییدا پەسەند کراون.
سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، بەمەبەستی سیانەکردن و پاککردنەوەی تونێلەکە، ئەمشەو رێڕەوی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی هات و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە دروستکردنی لیژنەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی مووچەی هەرێم و بابەتی نەوت و کێشەکانی دیکە. دەشڵێت، لیژنەکە لە پێنج کەس پێکهاتوون و دوو ئەندامیان کوردن و وەزیری پلاندانانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات.
بانکی رافیدەین دەڵێت، قەرزی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان دەستپێدەکات، بەو مەرجەی مووچەكەی لە بانكەكەیان تەوتین كرابێت.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەهۆی پێویست بوونی زیاتر بە كارمەندی چاودێری سەر سندوقی هەڵبژاردنەكان، وادەی پێشكەش كردنی داواكاری دامەزراندنی درێژكردەوە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ دەڵێت، دوای ئەوەی لەلایەن جوتیارانی کەرکوکەوە ئاگادارکرانەوە لە بارەی کێشەیەک کە لە سایلۆی کەرکوک کە بەروبوومەکانیان لێ وەرنەگیراوە بەزوویی پەیوەندییان بە وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە کرد، بەڵێنیان دا چەند رۆژێک وادەکەی درێژبکرێتەوە.
شارهوانی كهركوك سێ بڕیاری دهركرد بۆ سزادانی ئهو سهرپێچیكارانهی پاشماوهی بیناسازی له شوێنه گشتیهكان فڕێدهدهن، لهگهڵ ئهو كهسانهی شتومهك لهجامی ئۆتۆمبێلهوه فڕێدهدهنه سهر شهقامهكان و ئهوانهشی كه ئۆتۆمبێل لهبهردهرگا دهشۆن.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق، هۆشداریدا لەوەی رێکارەکانی رێگریکردن ساختەکاری و چەواشەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زیاتر دەکەن و وتیشی، پێویستە سەرجەم کاندیدەکان سەرچاوە دارییەکانیان ئاشکرا بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت، ئەنجامى تاقیکـردنەوەى کۆتایی ئاستەکـانى زمانى ئینگلیزى راگەیەندرا، لە رێگەی لینکێکەوە دەتوانن ئەنجامەکان وەربگرنەوە.
هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کۆبوونەوە لەبارەی دۆخی ناوچەکە و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پاراستنی عێراق لە مەترسییەکان و دوورخستنەوەی لە ململانێکان کراوەتەوە.
لە سنووری ناحیەی گاپێڵۆن لە پارێزگای سلێمانی ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی ٦٠٠ دۆنم زەوی و دارستان سووتا.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، پابەندن بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا و چاودێری هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن دەکەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە دەستەبەر بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی بریکارەکانی خۆراک لە ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەکاتەوە کە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگی چوار بە داتای مانگی شەش.
چاوگێکی ئەمنی لە عێراق دەڵێت، ئەمریکا بەنیازە لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بکشێتەوە.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، عێراق چووەتە قۆناغێکی جێبەجێکردنی سیاسەتێکی نوێی دراوی و دەشڵێت، سیاسەتی دراو سەرکەوتوو بووە لە کۆنتڕۆڵکردنی گەشەی رێژەی هەڵاوسان و سەقامگیرکردنی نرخەکان.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی پڕكردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنی خۆراكی بۆ هاوڵاتییانی سنووری کەرکوک درێژكردەوە و دەڵێت، ١٥ـی تەمموز دواوادەیە بۆ نوێکردنەوەی کارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراک.
نرخی ١٠٠ دۆلار له بازاڕهكانی ههرێمدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٠ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنی نرخەکەی ١٥٠ دینار دابەزی.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەڵێت، قوتابیانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بۆ دڵنیابوونەوە لە سوود وەرگرتنی پێدانی پێنج نمرەی بڕیار دەتوانن نمرە نوێیەکان لە ئەپڵیکەیشنی ئی-هەڵسەنگاندن وەربگرنەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئێران دەیەوێت لەگەڵ ئەوان کۆببێتەوە بۆ ئاشتی و دەشڵێت، دەیەوێت لە کاتی گونجاودا گەمارۆکان لەسەر ئێران هەڵبگرێت و نێردەی ترەمپیش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتوویەتی، شاندی ئەمریکا و ئێران لە هەفتەی داهاتوو یان دواتر بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان کۆدەبنەوە.
دوای ئەوەی شاندێکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و حکومەتی عێراق دوێنێ لە بەغدا کۆبوونەوە، ئەمڕۆش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بڕیارە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەکلایی بکرێتەوە و بڕیار لە ناردنی یان نەناردنی بدرێت، ئێن ئاڕ تیش زانیویەتی، لە کۆبوونەوەکەی دوێنێدا حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادە نەبووە نەوت و بەشێکی داهاتی ناوخۆ رادەست بکات.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٨ هەزار دینارە.