وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ لە ماوەی دووهەفتەدا بڕیاری بەشداربوون لە شەڕەکە دەدات
بە پێی ئاماری دادگا مەدەنییەکانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، زیاتر لە ٣١ هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراون.
وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، دوو ههفتهی داهاتوو سهرۆكی ئهمریكا سهبارهت به بهشداری وڵاتهكهی لە شهڕی ئیسرائیل و ئێران بڕیاردەدات.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە نێوان هەردوو گوندی سێکانی و تازەدێ سەر بە سنووری تەق تەق، درۆنێک کەوتەخوارەوە.
قائیمقامی چەمچەماڵ دەڵێت، ئەو کەسانەی کە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کێشەیان هەیە، رۆژی یەکشەممە سەردانی بەشی خۆراک بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکانیان.
بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکە، حکومەتی ئێران هێڵەکانی ئەنتەرنێتی لە سەرانسەری وڵاتەکە راگرت و هۆکارەکەشی بۆ هێرشە ئەلیکترۆنیەکانی ئیسرائیل و فڕۆکە بێفرۆکەوانەکان دەگەڕێنێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کە لە ئێران نیشتەجێبوون ئاگاداردەکاتەوە، خۆیان لەو ناوچانە بەدووربگرن کە ئەگەری هێرشکردنەسەریان هەیە.
یەکێتی ئەوروپا جەخت لەسەر پێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی پەیوەست بە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران دەکاتەوە و دەڵێت، پێویستە چارەسەری هەمیشەیی بدۆزینەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، بۆ وەرزی نوێی عومرە رێنمایی و بەرنامەی نوێیان داناوە و بەمزووانە وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دیاریدەکەن.
بەهۆی جیاکردنەوەی لیستی ناوەکانیان لە دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی ناوخۆی هەرێم و بێبەشکردنیان لە پرۆسەی دامەزراندن، دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی دەرەوەی وڵات سکاڵایان لەسەر وەزارەتی تەندروستی تۆمارکرد و بڕیاریاندا، رۆژی یەکشەممە ٢٢ی حوزەیران لە هەولێر لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی گردببنەوە.
بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە پایتەختی ئێران چۆڵکرا.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق دامەزراندنی هەزار و ٦٥٨ دەرچووی بەشی پەروەردەی راگەیاند.
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ بەدواداچوونی رێکارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی ناوەندی فریاکەوتن بۆ تیشکدانەوەی ئەتۆمی و لە کۆبوونەوەکەدا پسپۆڕان جەختیان لەسەر ئەوە كردووە هیچ بەرزبوونەوەیەك لە ئاستی تیشكەكان لە سەرتاسەری عێراق تۆمار نەكراوە.
قائیمقامییەتی دوكان دەڵێت، درۆنێك لە سنووری شارەدێی بنگرد كەوتووەتەوە خوارەوە. دەشڵێت، کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبووە.
بەشێک لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بایکۆتی دەوام کرا.
پۆلیسی سلێمانی دەڵیت، کەسێکیان بە تۆمەتی دزینی ٣٦٠ هەزار دۆلار دەستگیرکردووە.
سایلۆی سلێمانی جوتیارانی عەربەت و پیرەمەگروون ئاگادار دەکاتەوە کە سبەینێ کۆتا رۆژی وەرگرتنی گەنمەکانیانە و لە شەممەشەوە دەست دەکەن بە وەرگرتنی گەنمی ناوچەی خدران.
دوای ئەوەی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هاتووچۆی بازرگانی لە مەرزی کێلێ وەستا، بەرێوەبەری گومرگی راپەڕین دەڵێت، لە ئێستادا هتووچۆی بازرگانی لە مەرزەکە دەستیپێکردووەتەوە.
حەج و عومرەی عێراق دەڵێت، تەواوی حاجیانی عێراق بە پلانێکی بەپەلە و خێرا لەرێگای وشکانییەوە گەڕێندرانەوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەڵێت، پێویستە عێراق خۆی بەدوور بگرێت لە هەرمەترسیەك و دەشڵێت، پێویستە سەروەری و ئایندەی گەلی عێراق بکرێتە ئامانج.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەڵێت، کێشەی نەبوونی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی سنووری سلێمانی بەردەوامە، وتیشی، دەرمانی پێویستی دژە گەستن لە نەخۆشخانەکاندا نییە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە، دەشڵێت، سبەینێ ئەگەری خۆڵبارینێکی کەم هەیە.
سبەینێ ماوەی قەدەغەی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت، وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت، راوکردن بە کارەبا و ماددە ژەهراوییەکان و تەقەمەنی قەدەغەیە.
٥٠ رۆژە مووچەخۆرانى هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و حکومەتى ماوەبەسەرچووش چاوەروانى دادگای فیدراڵییە و وا بڕیارە ئەمڕۆ دادگاکە لەسەر مووچەی هەرێم کۆببێتەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت فەرمانێکی وەلائی بۆ خەرجکردنی مووچەی هەرێم دەربکات.
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، عێراق بەردەوامە لە کارکردن بۆ کەمکردنەوەی سوتاندنی غاز و وتیشی، کۆمەڵێک گرێبەستی گرنگیان لەبەردەستدایە لەسەر کێڵگە غازییەکان کە عێراق لە وڵاتێکی هاوردەکارەوە دەکاتە وڵاتێکی هەناردەکاری غاز.
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە حەوتەم رۆژدا بەردەوامە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی لە تاران ئەنجامدا و ناوەندێکی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بۆردومانکرد، لەبەرامبەردا ئێران هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەیەک لە تەلئەبیب.
حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بەتایبەتی ئەوانەی بەنیازی ئەنجامدانی گەشتی عومرەن بۆ وڵاتی سعودییە، بڕیاریانداوە تا شەڕی ئێران و ئیسرائیل بەردەوام بێت، گەشتی عومرە لە رێگەی ئاسمانی و وشكانی دەستپێنەكەوە.
مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران، پەیامێکى بهپهله بڵاودهكاتهوه و دەڵێت، داوا لە هەموو لایەنە نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئیسلامی دەکات کاربکەن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.
سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێشێلكردنی سەروەریی خاكی عێراق رەتدەكاتەوە و دەڵێت، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵیان هەبێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکان.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢٢ دۆلار نزمبووەتەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٦٨١ هەزار دینارە.
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت ٨٪ بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی لە بەرزیدا جێگیربووە.